بیست و هەشتی (٢٨) گەڵاوێژساڵڕۆژی فەرمانە رەشەكەی خومەینی و زەبری دەستی هێزی پێشمەرگە
بیست و هەشتی (٢٨) گەڵاوێژ ،ساڵڕۆژی فەرمانە رەشەكەی خومەینی و، زەبری دەستی هێزی پێشمەرگە
چل و حەوت (٤٧) ساڵ به‌ر له ئەمڕۆ ، له ٢٨ گه‌لاوێژی ١٣٥٨ی هه‌تاویدا، كه ئێستا دوو مانگ به سه‌ر دامه‌زراندنی حكوومه‌تی تازه بە دەسەڵات گەیشتوو تێنه‌په‌ڕی بوو ، ئایه‌تووڵڵا خومه‌ینی جەلاد ، ده‌ستووری جیهادی بۆ سه‌رخەڵكی كوردستان ده‌ركرد و ، كوردی یە كافر ناو بردوو ، فتوای حه‌ڵاڵبوونی گیان و ماڵی كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی بۆ هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی خۆی بەڕەوا دانا‌و، هێرشیان كرده سه‌ر كوردستان و، شه‌رێكی نه‌خوازراو و ، ماڵوێرانكه‌ريان به سه‌ر نەتەوەی كوردله رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا سه‌پاند
له سه‌ره‌تای نه‌ورۆزی ١٣٥٨ی هه‌تاوی ، تا گه‌ڵاوێژی ١٣٥٨، رێژیم ورده ورده رێگای بۆ شه‌ڕێكی ره‌سمی و هه‌مه‌ڵاینه بۆ سەر كوردستان خۆش كرد
له نه‌ورۆزی ١٣٥٨دا ، هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیم خومەیبی، له ناو پادگانی سنه‌وه ، به هه‌موو جۆره چه‌كێك ناوشار سنه و دورو به‌ریان وه‌به‌ر دسڕێژی چەكەكانیاندا و، نزیك به ٥٠٠ كه‌سیان له خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه و قاره‌مانی شاری سنەو دەوروبەریان كوشت و، شەقامەكانی شاری سنە بە خوێنی رۆڵەكانی سوور بوو
پیلانەكانی رێژیم ، بۆ هه‌ڵایساندنی شه‌رێكی گەورەبوو به دژى خه‌ڵكی كوردستان ،هێزه‌كانی رێژیم و پاشماوه‌كانی رێژیمی پاشایه‌تی ، بەوەش نەوەستان و ، له ٣١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٥٨ دا ، له شاری نه‌غه‌ده ، له كاتێكدا دوكتور قاسملووی نەمر دەیهەویست لە متینگێكدا پەیامی ئاشتی و برایه‌تی بۆ گه‌لی زووڵم لێكراوی كورد و ئازه‌ری بڵاو بكاتەوە، ئه‌و متینگه و دوكتور قاسملوویان دایه به‌ر ده‌سترێژی گوللەو ، شه‌رێكی ٤ رۆژه‌یان له نیوان كورد و ئازه‌ریەكاندا ساز كرد، كه بە داخەوە بووه هۆی كوژرانی سه‌دان كه‌س له هه‌ر دووك لا
له هاوینی ١٣٥٨ دا ، شه‌ریان گەیاندە نێو شاری پاوه و ، شه‌رێكی قورس لە نێوان هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموكرات و پاسدارەكانی خومەینی رووی دا
تيمسار فةلاحى و چمرانی خوێن خۆر ، لە كرماشانەوە به سوارى كۆپته‌ر گه‌یشتنه پاوەو ، زۆريان چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بۆ هێزەكانیان هێنایه و، له‌و شاره دا شه‌ریان گه‌رمتر كرد
خومه‌ینی په‌رده‌ی له سه‌ر مه‌به‌سته گڵاوە‌كانی لادا و ، دەستووری بە قوای سه‌گانه دا ، كەبه هه‌موو هێز وتوانایانه‌وه هێرش بۆ سەركوردستان به‌رینتر كەن
به ته‌یاره و كۆپته‌ر، پردێكی ئاسمانیان بۆ نێو خاكی كوردستان ساز كرد، له ماوه‌ی شه‌و رۆژێكدا، هەزاران كەسی نیزامیان هێنایە كوردستان
بە فتوا به‌د ناوه‌كه‌ی خومەینی ، مسته‌فا چمران و سه‌یادی شیرازی و مەلا حه‌سه‌نی ، سەدان كەسی بێ تاوانیان لەكوردستان ئێعدام كرد
نوێنه‌ری خومەینی لە كوردستان و ئازە‌ربایجانی رۆژاوا ، خاڵخاڵی جینایه‌تكار بوو ، بە ده‌ستووری ئەو ، بە دەیان كۆمەڵەكەس، بە كۆمەڵ ئێعدام كران
بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پێلان و هێرشه‌كانی دوژمن، هێزی پێشمەرگە، خۆیان ئاماده كرد ، له یه‌ك رێزیدا به گژ دوژمن‌دا چوون و ، زۆریان قاره‌مانه‌تی له خۆ نیشاندا
بە سه‌دان داستانی پر له سه‌روەریان لە سەر هێزەكانی دوژمن بۆ نەتەوەی كورد تۆمار كرد، كه ئیستاش وه‌ك ئه‌ستێره‌ی پڕشنگدار له مێژووی كوردستاندا ده‌دره‌وشێنه‌وه
رێژیم كه‌ئاوای دیت ، له ئاسمان و زه‌ویڕا، به فرۆكه و كۆپته‌ر ، داگژایه نێو شار و گونده‌كانی كوردستان و ، زۆری له خه‌ڵكی بێدیفاعی كوردستان شەهید و بریندار كرد
هێزی پێشمه‌رگه به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی خه‌ڵك ،له شاره‌كان ده‌ركه‌وتن ، به مه‌به‌ستی زه‌بر وه‌شاندن روویان كرده شاخ و چیا و گونده‌كانی كوردستان
سیزده رۆژ پاش فه‌رمانی جیهادی خومەینی بە دژ گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ١١خه‌رمانانی ١٣٥٨ی هه‌تاویدا ، هێزه‌كانی دوژمن گه‌یشتنه به‌رزایه‌كانی ده‌وروبه‌ری گوندی قارنێ و، بەبیانووی هاتوچۆی هێزی پێشمكه‌رگه بۆ ئه‌و گونده ، به‌ربوونه گیان خه‌ڵكی ئاوایی و ، پێش له هه‌مووان مه‌ڵای ئەو گوندە یان كە له حاڵێكدا قورعانی مزگه‌وتی گوندی به‌رەو پیر بردبوون ، كوشت و ، به دوای ئەویشدا به‌ر بوونه گیانی ژن و منداڵ و پیره پیاوەكانی گوندی و، زۆر بێ به‌زه‌ییانه ده‌ستیان به قه‌ڵاچۆ و قەتڵ و
عامی گوند‌و خەڵكەكەی كرد‌و، ٦٨ كه‌سیان له خه‌ڵكی ئه‌و گونده ، له نێو كۆڵانه‌كانی ئه‌و گونده‌دا ، له خویندا سوور كرد و ، سه‌ری هێندێك له شه‌هیده‌كانیان بری ، كە چواركه‌س له كوژراوەكان ژن و ، حه‌وت كه‌س مناڵی چوار پێنج سالە بوون
یه‌ك رۆژ دوای ئەو جینایەتە، له ١٢-٥-١٣٥٨ی هه‌تاویدا ، هێزه‌كانی خومه‌ینی جەلاد گه‌یشتنه ناو شاری مه‌هاباد و، خه‌ڵك لە ترسی گیانی خۆیان شاریان به جێهێشت و روویان له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كرد و ، زۆێكیش ئاوارەی شاری سه‌رده‌شت بوون
رۆژی ١٣-٦-١٣٥٨، كاك دوكتور قاسملوو ی نەمر ، لە نێو پاركی شاری سەردەشت ، قسه‌ی بۆ خه‌ڵكی شار‌و ئاواره‌كان شاری مەهاباد كرد و ، ئه‌ركی خه‌ڵك و هێزی پێشمه‌رگه‌ی بۆ به‌ربه‌ره‌كانی له گه‌ڵ دوژمن ده‌ست نیشان كرد
رۆژی ١٣-٥-١٣٥٨، هێزه‌كانی دوژمن گه‌یشتنه نێو گوندی قه‌ڵاتان و ده‌ستیان له جینایه‌تێكی دیكە دا و، ٤٥ كه‌سیان له خه‌ڵكی بێ تاوانی ئه‌و گوندە شه‌هید كرد
لە ١٥-٦-١٣٥٨هێزه‌كانی دوژمن له شاری بانەوە به‌ره‌و شاری سه‌رده‌شت كه‌وتن ڕێ ، سه‌ره‌نجام له ژێر ئاگری تووندی فانتۆم و هێلی كۆپته‌ره‌كاند ا گه‌یشته نێو پادگانی سەردەشت
دوای ماوەیەك،< بەشێك لەو هێزەی دوژمن كە لە شاری سەردەشتەوە بەرەو بانە دەگەڕانەوە ، لە پردی دوبرالان كەوتە نێو كەمینی هێزی پێشمەرگە و هێزی بەرگری ناوچەكەو زۆر به سه‌ختی لێیاندراو، كه‌وتنه به‌ر هەڵمەتی شێره‌كورانی مه‌ڵبه‌ندی ره‌به‌ت و، له سەر پردی دووبرالانی نزیك گوندی دارساوێن ، زیاترلە ١٠٠ كه‌س له هێزه‌كان دوژمن كوژران و، كه‌ڵاكی 75كه‌س له پاستداره كوژراوه‌كان كه‌وته ده‌ست هێزی پیشمه‌رگه و خه‌ڵكی شۆرشگێر ی ناوچەكە
هێزه‌كانی دوژمن رۆژی ٣١-٦-١٣٥٨ی هه‌تاوی به مه‌به‌ستی گرتنی جاده‌ی سه‌رده‌شت بۆ پیرانشا، له شاری سه‌رده‌شت ده‌ركه‌وتن ، به‌ڵام ئێستا چه‌ند كیلۆمتر له شار دوور نه‌كه‌وتبوونه‌وه كە له نزیك گوندی واوان و گرژاڵ و ئیدی ، له‌و به‌راوبه‌ری سه‌رده‌شت و ره‌به‌ته‌وه، كه‌وتنه به‌ر هه‌ڵمه‌تی هێزی پێشمه‌رگه و ،نزێك به ٢٠٠ كه‌سیان لێ كوژرا و ، به ناچاری به‌ره‌و سه‌رده‌شت پاشه‌كشه‌یان كرد
له كاتی گه‌رانه‌وه‌ی هێزه تێكشكاوه‌كانی دوژمن بۆ شاری سه‌رده‌شت ، كادرێكی به‌وه‌جی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران ، به ناوی جه‌ڵال میراوه‌یی كه بێ چه‌ك خەیكی گەیاندنی تدارووكات بە هێزی پێشمەرگە بوو، كه‌وته نێویان و به‌دیل گیرا
هێزەكانی دوژمن بە گەیشتنەوەیان بۆ نێو پادگانی سه‌رده‌شت،بە داخەوە بێ راوەستان ئیعدامیان كرد
له سه‌رتاسه‌ری كوردستان، جینایه‌تی
دوژمن بێ وه‌ڵام نه‌مانه‌وه ، خه‌ڵكی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه ، ده‌ست له سه‌ر ده‌ست دانه‌نیشتن ، به هه‌موو توانایانه‌وه به گژ داگیركه‌ران دا چوونەوە و ، له سه‌رتا سه‌ری كوردستاندا، شه‌رێكی كه‌م وێنه‌یان له گه‌ڵ هێزەكانی دوژمن ده‌ست پێ كرد
به جۆرێك شەڕیان كرد كە دوژمن له زۆربه‌ی شه‌رگه‌كان دا تێكشكا و پاشه‌كشه‌ی كرد، خومه‌ینی دوای سێ مانگ له ده‌ركردنی فه‌رمانی جیهادی خۆی، پاشگه‌ز بۆوه و ،شه‌ری راگرت و ، داوای وتووێژی كرد
خومەینی ڕاگرتنی شەڕو وتووێژی ،بۆكات كوشتن و سازماندانه‌وه‌ی هێزه تێكشكاوه‌كانی بوو ، هەر بۆیەش وتوێژەكان چیان لێ شین نەبوو
زۆری نه‌خایاند هێرشه‌كانی خومەینی ده‌ستیان بە شەڕ ك كردەوەو ، شه‌ری دووهه‌می سنه ده‌ستی پێكرد
به‌داخه‌وه لەو شەڕە دا ، زیاتر له ٢٤٠٠ كه‌س له خه‌ڵكی بێ‌دیفاع به ده‌ستی هێزه‌كانی خومه‌ینی شه‌هید كران و ، شه‌قامه‌كانی شاریان به خوێنی كچ و كورانی لاوی ئەو شارە سووركرد
له ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٥٩ی هه‌تاویدا ، هێرشیان كرده سه‌ر گونده‌كانی ئیندرقاش و وسووكه‌ند، ٥٦ كه‌سیان له خه‌ڵكی بێ دیفاعی ئه‌وگوندانه شه‌ڵتان خوێن كرد و جینایه‌تێكی دیكەیان خوڵقانده‌وه
لە گوندی سۆفیان ده‌ستیان له جینایه‌تێكی تردا ، زیاتر له 40 كه‌سیان له خه‌ڵكی بێ تاوانی ئه‌و گوندەش ئه‌نجن ئه‌نجن كرد و، ده‌ستیان له هیچ نه‌پاراست
له خه‌رمانانی ساڵی ١٣٦٠ی هه‌تاوی دا، هێزه‌كانی دوژمن هێرشیان كرده سه‌ر كوره خانه‌یه‌ك و، ١٨ كه‌سیان له كرێكارانی ئه‌و كوره‌خانه‌یه شه‌هید كرد
له گونده‌كانی قه‌ره‌گۆل و سه‌وزیدا، 27 كه‌سی بێ تاوانیان شه‌هید كرد ، كه دوانیان منداڵی ١٢ ساڵانه بوون
له گونده‌كانی دیلانچه‌رخ و حه‌لبی و كویكان و كه‌رێزه‌ی شكاكان و یوونسلیان،٤٠ كه‌سیان له خه‌ڵكی بێ‌دیفاع شه‌هید كرد، كه پیره پیاوی ٩٠ ساڵه و منداڵی ١٤ ساڵانه‌یان لە نێو دا بوو
له گونده‌كانی قووش و گیچی له ناوچه‌ی سۆمای شیمالی كوردستان و ، چه‌قه‌ڵ مسته‌فا و كوره‌خان و خه‌لیفان له ناوچه‌ی نه‌غه‌ده، ٣٤ كه‌سیان له خه‌ڵكی بێ تاوان كوشت كه پیری ٨٠ ساڵه و منداڵی ١٠ ساڵه‌یان لە گەل بوو
له شاری مه‌هاباد ٥٩ لاویان له سه‌ر هیچ و خۆرایی گولله باران كرد. له ماوه‌ی چه‌ند مانگ دا ، زیاتر له ١٥٠ كه‌سی دیكه‌یان له شاره جیاجیاكانی كوردستان ئیعدام كرد و ، كوردستانیان به خوێن خەلكی كورد سوور كرد
ده‌ستیان له تیرۆری دیكەدا . زۆریان له رۆڵه‌كانی كورد تیرۆركرد، لە درێژه‌ی حاكمیه‌ت و ده‌ستووره ناجوانمێرانه‌كه‌ی خومه‌ینی دا ، له عیراق و ئورووپا دا ٢٣١ كه‌سیان تیرۆر كرد ، و ٢٠ كه‌سییان بریندار كرد
به‌ڵام رۆله‌كان گه‌ڵی كورد به تۆڵه‌ی ئه‌وانە ، زۆر زه‌بری به‌ژانیان له هێزەكانی دوژمن وه‌شاند ، له شه‌ره‌كانی پاوه دا ، زیاتر له ٦٠٠ كه‌س له هیزه‌كانی دوژمن كوژران
له كاتی گرتنه‌وه‌ی جاده‌ی پیرانشار بۆ سه‌رده‌شت ، نزیك به ٤٠٠٠ كه‌س له هێزه‌كانی دوژمن كوژران . به‌ڵام به داخه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه دا ٤٠٠ پێشمه‌رگه شه‌هید بوون.
له تابلۆیانی رێگای گه‌نكه بۆ بانه‌زێر و دارساوێن ،لە جاتراوێ و سه‌ندولوو ، كورانی دێموكرات له ناوچه‌ی ره‌به‌ت ، ستوونه‌كه‌ی سه‌یاد شیرازیان ته‌فر و توونا كرد و زیاتر لە ٨٠٠ كەس لە هێزەكانی دوژمن كوژران و بریندار بوون
به كوردی و به كوتی، له ئاكامی ده‌ستووری جیهادی خومه‌ینی بۆ سه‌ر كوردستان، كوردستان زۆری ئازار پێ گه‌یشت و ، زۆری لێبووه قوربانی ، نزێك به ٥٠٠٠ پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان شه‌هید بوون ، زیاتر له ٥٠٠٠٠ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی بێدیفاعی كوردستان شه‌هید بوون
له ته‌واوی شه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له گه‌ڵ هێره‌شكه‌رانی خومه‌ینی دا ، زیاتر له ٢٥٠هه‌زاركه‌س له هێزه‌كانی خومه‌ینی كوژران و ، بوونه قوربانی سیاسه‌تی چەوتی خومەینی و ، بە ملیارد دۆلار زه‌ره‌دی ماڵی به دوژمن گه‌یشت
سڵاو، لە ئازادی ، نەفرەت له شه‌ڕ، بروخێ رێژیمی دیكتاتۆر‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، سەركەوێت جولانەوەی میللی دێموكراتیكی گەلی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌كانی كوردستان (ئۆركان حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران )و، كتێبیی “له شاری خۆر”(ره‌به‌ت) تا كۆیه‌یی ئه‌دیبان “له نووسینی ئەحمەد مەكڵاوەیی
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی