ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٩٢٤ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٩٢٤ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه‌،‌ له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ژمارەی ٩٢٤ی “کوردستان”، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ژمارەی نیوەی یەکەمی مانگی گەلاوێژ بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە. لە ژمارەی نوێی “کوردستان”دا جگە لە ڕەنگدانەوەی هەواڵی کار و تێکۆشانی ئۆڕگانەکانی حیزب، وتووێژی سکرتێری گشتی و ڕاگەیەندراوە فەرمییەکانی ناوەندی بڕیاری حیزب و بابەتی پێوەندیدار بە ڕوانگە و بۆچوونە سیاسییەکانی حیزب و هەروەها هاوپەیمانیی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لەو ماوەیەدا، چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:

شەڕعی ماری هەر بە داری!/ عەلی بداغی

لەگەڵ هەموو ئامادەکارییەک هاوکات لە دەرفەتی گونجاو و لەبار دەگەڕێین/ مستەفا مەولوودی

حیزبی دێموکراتی کوردستان و گوتاری نەتەوەیی/ عومەر باڵەکی

کۆماری ئیسلامی، شەڕ و پرسی فەلەستین/ ڕەحمان سەلیمی

حیزبی دێموکرات؛ ئامانج و ئەرکەکانی لەهەلومەرجی ئێستادا /برایم لاجانی

“حەیدەربابا”؛ لە میراتی شێعری شەهریارەوە هەتا پردی دۆستایەتیی نەتەوەکان/ د. کامران ئەمین‌ئاوە

دوای هەشتا و چەند ساڵ/ ڕەزا دانشجوو

سێبەری «پیاوێکی شێت» بە سەر تارانەوە/ زانیار حوسێنی

نیشتمان، داگیرکەری سۆز/ عەلی فەتحی

ئەندێشەی پێشڕەو و شۆڕشی بڕوا/ شەماڵ تەرغیبی

گەمژەیی بەکۆمەڵ؛ کارەساتی بەکۆمەڵ!/ عەلی لەیلاخ

قاسملوو، وەک مەکتەب، وەک پێشەوا/ ئەحمەد پالانی

ئەو سەرۆک‌کۆمارەی سەرووی خۆی نامەباران دەکات/ دارسمە