به بۆنه‌ى هەژدەهەمین ساڵوه‌گه‌ڕى شه‌هيد بوونی (هونه‌رمه‌ندى به‌توانا سمايل سەرده‌شتى)
زۆر كوری ئازا‌و له خۆ بوردووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ،له پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ، تا له ژیان دا بوون خه‌باتیان به دژی داگیركه‌ران درێژه پێ داوه و ، بۆ ساتێك له دوژمن سڵیان نه‌كردووه، كه ئیسماعیل سه‌رده‌شتی یه‌كێك له‌و هه‌زارانە بوو، به مه‌به‌ستی رێزگرتن له‌و هونه‌رمه‌نده شۆرشگێر و نه‌ترسه و خزمه‌ته‌كانی به گۆرانی كوردی، ده‌ستم دایه پێنووس و ، ئه‌وه‌ی وه‌ك هاوشاریه‌ك و ، هاوخه‌باتیەك له سه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌مزانی، نووسیم و پێشكه‌ش به ئه‌ویندارانی ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی ئیسماعیل سه‌رده‌شتی ـــ م كرد‌و ، هیوادارم له كه‌م و كوری یه‌كانی بمبوورن
تازه خۆر له ده‌م كه‌لان ده‌فری،
كوند بووی مه‌رگ به‌ره و ده‌ربه‌ند ده‌خوشی
له ده‌شتان، له نه‌ویان له سه‌ر سوارێ
تۆ زی ده‌كر د و…..

ئیسماعيل ساڵى 1353ى هەتاوى ، له‌و كاته دا كه باوكى به ناوی مام ميرزا، پێشمه‌رگه‌ى حيزبى دێموكراتى كوردستان بوو و ، له شاری قه‌ڵادزێى باشوورى كوردستان ده‌ژيان، له نزیك شاری قەلاَدزێ، له شوێنێك به ناوی دووبێ، له بنه‌ماڵه‌یه‌كى نيشتمانپه‌روه‌ر دا ، هاته سه‌ر دونيا.
يه‌ك دوو ساڵ به سه‌ر كاتی له دایك بوونی دا رابورد و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان و ، چوونه‌وه زێدی باب و باپیریان له گوندى وه‌ڵیو.
لە ته‌مه‌نى گه‌يشتن بە ڕاده‌ى قانوونى بۆ خويێدن، له لایه‌ن باوكیەوە ڕه‌وانه‌ى قوتابخانه كرا و ، تا پۆلى پێنجى سه‌ره‌ايى درێژه‌ى بەه‌خوێندن دا .
پاش ئه‌وه ، وێراى باوكى ڕووى كرده كار و كاسبى و ، له‌نگه‌رێكى سووكى بۆ باوكى گرت.
كه شۆڕشى گه‌لانى ئێران سەر كه‌وت و، ئاخوندەكان ده‌سه‌ڵاتيان له ده‌ست خۆيان‌دا قه‌بزەه كرد و ، پاسداره‌كانيان ڕه‌وانه‌ى كوردستان كرد و ، ده‌ستيان به ئازار و ئه‌زيه‌تى خەڵكى كورد كرد، براگه‌وره‌ى ئیسماعيل سەردەشتی ، به ناوى ڕه‌سووڵ، له گەڵ مامێكى، به ناوى مه‌لاعه‌لى ، بوون به پێشمه‌رگه‌ى حيزبى دێموكراتى كوردستان
ئه‌وه له سه‌ر بیری نه‌ته‌وه په‌روه‌ری سمایل زۆری ته‌ئسیر كرده سه‌ر ئیساعیلی منداڵكار و، به‌ره و نیستمانپه‌روه‌ری كشا.
پاش ده‌يان قاره‌مانه‌تى ، بە داخەوە ، ڕه‌سووڵى برا گه‌وره‌ی ئیسماعیل، ئێواره‌یه‌ك له كاتی هه‌ڵمه‌ت بردن بۆ سه‌ر پاسداره‌كانی رێژیمی خومه‌ینی، هه‌ڵكه‌وتوو له گرده سووری پشت ماڵی به‌سرێ و ناوگوندی ، شەهید بوو
ئه‌وه زیاتر له رابردووی ئسماعیلی به‌ره و نیشتمانپه‌روه‌ری راكێشا و ، كه‌وته بیری تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه له دوژمنانی ئازادی و سه‌ر به‌ستیی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
يه‌ك دوو ساڵ دواتر ، برايه‌كی تر‌ى ئسماعیل ، به ناوى ئه‌حمه‌د له ریزی تێكۆشه‌رانی حیزب دا، چه‌كی به‌رگری له نیشتمانی كرده شان و بوو بە پێشمه‌رگه‌ى حيزبى دێموكرات
ئه‌وه‌ش به‌ڕاده‌يه‌كى زؤر مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وايه‌تى له ده‌ماره‌كانى سمایل دا وه‌گه‌رتر خست.
به دواى ئه‌وه‌شدا ، خاليد پاشبه‌ردى ، ئامۆزاى سمایل، له شه‌رێكی سه‌خت و سه‌نگه‌ر به سه‌نگه‌ر د، ا له پشتی گونده‌كانی نه‌ڵۆسه و پاراستان ، شەهيد بوو
بير‌ى نه‌ته‌وەه‌په‌روه‌رى له دڵ و ده‌روونى ئیسماعیل دا زياتر بڵێسەى ساند و ، راشكاوانه بۆ خه‌بات به دژی رێژیمی ئاخوندی ، كه‌وته خۆ.
ناوبراو هه‌ر له ته‌مەهنى منداڵی دا ، عه‌لاقه‌يە‌كى زۆرى به‌گۆرانى كوردى هەبوو
زۆر زوو ، ده‌ستى پێكرد و ، ورده ورده له زه‌ماوه‌نده‌كان دا گۆرانى شۆرشگێرانی گوتن.
ناوبراو پاش يه‌ك دوو ساڵ ، بوو به گورانى بێژێكى باش و، خەڵک له‌و لا و ئه‌ولاياندا ، به دوویدا ده‌چوون و ، ڕێزيان لێده‌گرت و ، ناوبانگى ده‌ركرد و ، بوو به‌خۆشه‌ويستى خەڵکى كوردستان .
له‌و كاتانه دا ، ره‌سمه‌ن داواى ئه‌ندامه‌تى لە حيزبى دێموكراتى كوردستان دا كرد و ، بوو به ئەندامى ڕه‌سمى حيزب و ، به‌و په‌ری توانایه‌وه ، خزمه‌تی ده‌كرد .
له‌وه‌ى به دوای ، وه‌ك سووته‌مه‌نى گرى كوردايه‌تى گرت و، هه‌رچيى ده‌يگوت ، هه‌ر بيری نه‌ته‌وه‌په‌روه‌رى بوو.
كۆمارى ئيسلامى ، كه‌ئاواى ديت، چه‌ندين جار پێی ڕاگه‌ياند كە واز له گۆرانی نیشتمانی بێنێ و ، ده‌م له سياسه‌ت نه‌دا و، گؤرانى نيشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى نه‌ڵێت .
سمایل وه‌ڵامى بير چه‌وتانى كۆمارى ئيسلامى نه‌دايه‌وه و ،هه‌روا درێژه‌ى به كارى خۆى دا
ناوبانگى زؤر به‌ربڵاوى ده‌ركرد و ، زیاتر بوو به خۆشه‌ويستى خەڵكى كوردستان.
ڕێژيم كه ئاوای دیت ، به سه‌ختی گرتى و، بؤ ماوه‌ى چه‌ند مانگ كه‌وتە زيندان.
كاتێك ئازادكرا ، پێیان ڕاگه‌ياند كه نابێ له‌وه به دوای گۆرانى بڵێت.
ناچار ڕۆژهەڵاتى كوردستانى به جێهێشت و ، خۆیى گه‌ياندە نێو پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان ، نیشته‌جێ له باشوورى كوردستان و ، درێژه‌ی به تێكۆشانی سیاسیی و هونه‌ری خۆی دا.
پاش چه‌ند مانگ مانه‌وه له باشووری كوردستان ، جارێك به نه‌هێنی سه‌فه‌رێكى بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان كرد. به‌ڵام له نێوان گوندى باڵان و پردى بريسوێ ، هه‌ڵكه‌وتوو له دوو كیلۆمتری شاری ره‌به‌ت ، ته‌سادووفى كرد و ، جگه له‌وه ، كه‌بۆ خۆى به سه‌ختى بريندار بوو، برايه‌كى تر‌ى، به ناوى ڕزگار ، كۆچی دوایی و ته‌رمه‌كه‌ی كه‌وته به‌ر ده‌ستی دوژمن.
لە لایەن هەوادار و دۆستانی حیزبەوە ، گه‌رایه‌وه باشوورى كوردستان و، له شارى سلێمانى ، چاره‌سه‌رى برينەكانى بۆكرا و هاته‌وه سه‌ر خۆ.
پاش ئه‌وه ، له بۆنەكانى حيزبى دێموكراتى كوردستان و بۆنه نه‌ته‌وەه‌يه‌كانى نه‌ته‌وه‌ى كوردا ، له ساڵۆنى گشتیى كۆبوونه‌وه‌كانى حيزب دا ، ده‌يان گۆرانى و سروودى نيشتمانى گوتن و ، سه‌رنجى نيشتمانپه‌روه‌رانى كوردى بۆڵاى خۆى ڕ‌اكێشا و ، بوو به گۆرانى بێژێكى نه‌ته‌وه‌يى و خۆشه‌ويستى خەڵکى كوردستان و ، به سه‌دانى سيدى له ده‌نگه خۆشه‌كه‌ى بڵاوكرانه‌وه و ، هه‌زاران زه‌ماوه‌ندى كيژ و كورانى كوردى له ڕۆژهەڵات و باشوورى كوردستا ن به‌ڕێوه بردن .
ناوبراو ئاواتى ئه‌وه بوو كه له دوو پارچه‌كه‌ى تر‌ى
كوردستانيشدا ، زه‌ماوه‌ندى كيژ وكورانى كورد به‌ڕێوه به‌رێ.
مخابن ئارزۆكەی وەدی نەهات و ، ڕۆژى 11/5/1387ى هه‌تاوى ، له كاتى گه‌رانه‌وى له قه‌ڵادزێوە بۆ شارى ڕانيه، له نێوانى گوندی تووه سووران و شاری رانيه ، له يەك كيلۆميترى ده‌ربه‌ندى رانيه ، به هۆى وه‌رگه‌رانى ماشێن ، گيانىدا و شه‌هید بوو.
به دوای ئه‌وه دا، رۆژى دوايى ، ته‌رمه‌كه‌ى له قه‌برستانى شه‌هيدانى حيزبى دێموكراتی كوردستان و ، هاوبير و باوه‌ره‌كانى خۆىدا، له نێو غه‌م و په‌ژاره‌يه‌كى زۆرى كادر و پێشمه‌رگه‌كانى حيزبی دێموكراتی كوردستان و، زۆر لە خەڵکى كۆيه و ده‌ورووبه‌رى و ، به‌رپرسى ئيداره‌كانى حكوومتى له كۆيه، به خاك سپاردرا و ، نيشتمان به‌رێزه‌وه كورى فيداكارى خۆى له باوه‌ش گرت .
مه‌رگى نابه‌وه‌ختى ئیسماعيل سه‌رده‌شتی ، غه‌ميێكى گه‌وره‌ى خسته سه‌ر دڵى خه‌ڵكى كوردستان و ، ده‌ستى خۆيان بۆ له ئه‌ژنۆ دا.
يادى ئیسماعيل ئێستاش له يادى خه‌ڵكى كوردستان و، به تايبه‌تى ئه‌ويندارانى ده‌نگه خۆشه‌كەى و تێكۆشەرانی دێموكرات ، نه چۆته‌وه و ، قه‌تیش فەرامۆش نه‌كراوه و
ناكرێت.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی
رێكه‌وتی6/5/1405