حەمەڕەسووڵ کەریمی
لە سەر شەهید دوکتور قاسملوو، وتار و بابەتگەلی جۆراوجۆر نووسراون، لە زۆر رەهەندەوە لە لایەن شارەزایانی سیاسی و هاورێ و هاوسەنگەرانی و کەسایەتییە دیارەکانی کورد و فارس و نەتەوەکانی دیکە و تەنانەت خاریجییەوە ئاوڕی لێدراوەتەوە.
سەبارەت بە ئەندیشەکانی ڕێبەری شەهید، لە سەر زمانزانی، کاری سیاسی، کاری دیپلۆماسی، مەسەلەی ئابووری، کەسایەتی شەخسی و هەڵس و کەوتی شۆڕشگێرانە و بوێری و کاریزمایی و پرسی ژنان و لاوان و کۆمەڵگای مەدەنی و زۆر بواری دیکە بە سەدان وتاری گرینگی لە سەر نووسراون و بە سەدان کۆبوونەوە و سیمیناری سیاسی لە سەر کەسایەتی و بیروباوەری شەهید دوکتور قاسملوو نووسراوە و تێزی دوکتورای لە سەر نووسراوە و بە چەندین کتێبی گرینگ بە چەند زمانی جیهانی لە سەر نووسراون.
ئەم کورتە وتارە لە یادی ٣٧ ساڵەی شەهید بوونی دوکتور قاسملووی ڕێبەر دا نووسراوە، کوردکاناڵ لە بەرنامەی ڕوانینی ڕۆژ دا بڵاوی کردۆتەوە، سوپاس بۆ هاورێیانی کوردکاناڵ و بەشی راگەیاندن.
سەرچاوە: فەیسبووکی کوردکاناڵ.
