دکتۆر قاسملوو: سیاسەت، ئابووری و خەباتی نەتەوەیی؛ دوای ٣٧ ساڵ هێشتا بیرۆکەکانی دەژین

دکتۆر قاسملوو: سیاسەت، ئابووری و خەباتی نەتەوەیی؛ دوای ٣٧ ساڵ هێشتا بیرۆکەکانی دەژین

حەسەن قارەمانی
مێژوو تەنیا بە شەڕ، سنووربەندی و بڕیاری فەرمانڕەوایان ناخولقێت؛ بەڵکو بەرهەمی بیر و هزری ئەو کەسانەشە کە بیرۆکەکانیان کاریگەریی بەردەوامیان لەسەر نەوەکان هەیە. لە ڕیزی پێشەوەی بیرمەندانی مۆدێرن و سەرکردە سیاسییەکانی گەلی کورددا، دکتۆر قاسملوو پێگەیەکی تایبەتی هەیە. دوای ٣٧ ساڵ لە تیرۆرکردنی لە شاری ڤیەننا لە ١٣ی ژوئیه ١٩٨٩، ناوەکەی هێشتا هێمای دیموکراسی، زانست، دیالۆگ و کەرامەتی مرۆییە. ژیانی دکتۆر قاسملوو دەریدەخات کە ئایندەی نەتەوەیەک تەنیا لە بەرەکانی جەنگدا یەکلایی نابێتەوە، بەڵکو بەهەمان ئەندازە لە هۆڵەکانی زانکۆ، لە نووسینی کتێب، لە گوتاری سیاسی و لە ویژدانی مرۆڤەکاندا گەشە دەکات.
دوکتور قاسملوو زۆر لە سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران زیاتر بوو. ئابوریناس و مامۆستای زانکۆ و ڕۆشنبیرێکی ناسراوی نێودەوڵەتی و یەکێک لەو سەرکردە سیاسیانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو کە بە بەردەوامی مافە نەتەوەییەکانیان لەگەڵ دیموکراسی و فرەیی و مافەکانی مرۆڤدا یەکخست. دیدگای سیاسی ئەو لەگەڵ زۆرێک لە بزووتنەوە هاوچەرخەکاندا جیاواز بوو، دوکتور قاسملوو ستراتیژەکەی لەسەر ڕق و کینە یان تۆڵەسەندنەوە نەبووە، بەڵکو لەسەر ئەو قەناعەتەی کە ئازادی تەنیا کاتێک دەتوانێت بەردەوام بێت کە لەسەر دامەزراوە دیموکراسیەکان و پەروەردە و ڕێزگرتن لە کەرامەتی مرۆڤ بێت.