ئیسرائیل ئەمریکای هێنایە ناوشەڕ وبێ ڕەزامەندی ئەوان شەڕ بەتەواوی ناوەستێ. محەممەد سلێمانی

ئیسرائیل ئەمریکای هێنایە ناوشەڕ وبێ ڕەزامەندی ئەوان شەڕ بەتەواوی ناوەستێ.
ئیسرائیل ئەمریکا و حکومەتی ترامپی هێنایە نێو شەڕ لە گەڵ ئێران و بەشداری هێرشی بۆ سەرخاکی ئەو وڵاتە پێکرد و لە ئاکامدا ژمارەیەك بەرپرسە سیاسی و سەربازیە باڵاکانیان لە نێواندا، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە ئامانج گیران و کوژران. وەختێك ئەو شەرە کۆتایی پێدێت کە تەلەڤی ڕەزامەندی نیشان بدا و کاتیێکیش ئەوە بەدی دێ کە ڕێژیمی تاران لە ناوبچێت، ئەگینا بەردەوام هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەیی و ئە بابەتەش بە لای حکومەتی ئیسرائیل جێگای سازان لەسەر کردن نیە و بە پێچەوانەی کۆسکی سپی ڕوواوەکانی پەیوەندیدار بەتاران تەماشا دەکەن.
ئەمریکا و بەدیاریکراوی سیاسەتی ناروونی ترامپ لە هەمبەر دۆست و نەیارەکانیدا بۆ کەس جێگای متمانە نەماوە و بێگوومان ئەو بابەتەش ئەمریکای وەك وڵاتێکی باڵادەستی جیهان بەتەواوی هێناوەتە ژێر پرسیار و ئەگەر پێنتاگۆن و وەزارەتی هەندەران بە ستڕاتیژیە سیاسی و سەربازیەکانیاندا نەچنەوە، پێگەی ئەو وڵاتە هێندەی دیکە لاواز دەبێ و ئێران حیساب بۆ ئەو وڵاتە ناکات و زیاتر شوی لێ هەڵدەکێشن و دەبنە چاو سووری ناوچەیی.
دیارە قسەی خۆمان بێ، ئەمریکا لەهێرش بۆسەر رێژیمی ئێران دەسکەوتێکی ئەوتۆی نەبووە کە خۆیان کیسەیان بۆ هەڵدروبوو، پاش ئەوەی ترامپ بەو سیاسەت و لێدوانە سەیرو سەمەرانەی ویستی ئەو شکەستەی بخاتە گەردنی هێزەکوردیەکان و بە بووختانی دزینی چەکەکانیان شکەستەکەی بشارێتەوە و لە کۆتایی هێنان بە هێڕشەکان خۆی بدزێتەوە.
پاشان چۆن دەکرێ وڵاتێکی گەروەی وەك ئەمریکا بێتە ناو شەرێکەوە و چاوی لەدەستی خەڵکی ئاسایی و هێزەکوردییەکان بێ کە وەك پێوێست چەک و ئیمکاناتی نیزامیان لە بەردەست دانەبووە و ئەو هێزانەش بە دڵنیایەوە خاوەن بڕیار و قەراری سیاسی و چەکداری خۆیانن و ناکرێ بە قسەی کەسێك کە بەسانیە بڕیار و تێڕوانینەکانی دەگۆڕێ، بێتە ناو شەرێکیەوە کە ئاکامەکەی دیار نەبێ چۆن دەبێت! ئەگەر ئەمریکا ڕاست دەکات، کەی بە ڕەسمی لە گەڵ کوردەکاندا کۆبوویەتەوە و لەسەرڕوخاندنی ڕێژیمی ڕیککەتون لە گەڵ کورد ئەنجام دراوە. دیتمان ترامپ پرۆسەی گۆڕانکاریە خێراکانی روخاندنی تارانی کە پێشتر بڕیاری لەسەردرابوو، بێ هۆکار و دەلیل پەشیمانبوویەوە و، بابەتی روخاندنی تاران بە هێرشی هەوایی کۆتایی پێ هێناوە و کە دیتی رێگای هات و چۆی نەفەت گیراوە، دووچاری دڵەڕاوکێ و خۆ بەدەستەوەدان هات.
ئێران وەك هێزێکی توتالیتار و کۆنەپەرست کە خاوەن سەرچاوەیی دارایی بە هێز و هەروەها پەیوەندی چڕێ لە گەڵ گرۆپە توندئاژۆکاندا هەیە و کەی تاران بی هەوێت، ئەو گروپە تیرۆریستانە دەست بەهێرش و جووڵەی چەکداری بەدژی نەیارەکانی ئێران دەکەن و ئیسرائیل و ئەمریکا بە ئامانج دەگرن.
تەنانەت ئەمریکا نەیتوانی وەک پیویست گرۆپە توندئاژۆکانی عێراق کە بەردەوام هیرشیان دەکردە سەر کورد و ئەمریکا، بێ دەنگ بکات. باشە کەی ئەوە ستراتیژی سەربازییە کاتێكدا وڵاتێکی بە هێز و خاوەن بڕیاری سیاسی جیهان بەدەستی کۆمەڵێك فەرمەندەی سپای پاسداران گیردەخوا ورێژیمی ئێرانی نەك بۆ تەسلیم و دەستە مۆنەکرا، کەوتە کفتوگۆی ڕاستەوخۆ تا کۆتایی بە ناکۆکیەکان بێ.
وەختێك وڵاتێکی وەك ئەمریکا لە هەموو ئاڕاستەکانەوە دەکرێتە ئامانجی هێرشی هاژەکی درحنیەکانی تاران و زیانی گەورەی ماددی و مەعنەویان پێ گەیشت و، لە کاتێكدا واشنگتۆن نەتوانی هێڵی تێكشکاندنی بەهێز دەبنێی و وەك ترامپ ئیدیعای دەکرد دۆزەخیان بۆ دروست بکات. کەوابوو لەو دۆخەدا شتێك بەناوی ئاشتی و سەقامگیری سیاسی بەدی نایە و وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەگەر بەو ڕێککەوتنەی لە گەڵ ئێران دەیکەن، ڕازین، ئەوە کڵاو دەکەنە سەریان و خۆیان لە کیشەکان دەدزنەوە و خۆ بەدەستەوەدانی ئەمریکای سەلماند.
ترامپ کۆتایی هێنانی ئەو شەرەی گرێداوە بە کردنەوەی گروی هۆرمز، بەڵام کاتێك شەر دەستی پێکرد، ئەو شوێنە وەک ڕێڕەوێکی گرینگی ئابووری و بازرگانی کراوەبوو! کەوابوو ئەگەر بکرێتەوە، ئەمریکا و کابینەی ترامپ دەسکەوتێکیان نەبووە تەنیا شەڕ وەستاوە و ئەمریکا پاشەکشەی کردوە.
هەروەك لە پیشتردا ئاماژەمان پێکردوە، ئیسرائیل دەمێکە لە شەردایە لە گەڵ تاران و ئیدی هەر ئەوانیش بوون ئەمریکایان کردە هاوبەشی هێرشەکانیان بۆسەر تاران. کەوابوو ئەو شەڕە کاتێك بەتەواوی کۆتایی دێ کە تەلەڤی هەست بە ئاسایشی سیاسی و نەتەوەیی وڵاتەکەی لە ژێر هەڕەشەکانی ڕێژیمی تاران بکات.هەر وەك دیتمان، تاران نەك هەر پاشەکشەی نەکردوە، سوورە لە سەر بە هێزکردنی توانا سەربازی و بەرگری و هاژەکیەکانی و تەنیا شتێك کە بەشاراوەی ماوەتەوە ئەو بڕە “یوڕانیۆمەیە” کە دژاورە بزانرێ لە کوێ قایمکراوە و تا کەی بە نهێنی دەمێنێتەوە. کاتێك ئەو مادە ئامادەکراوە خاوە لەدەستی ڕێژیمی تاران و بەدیاریکراویش باڵی سەربازی دەسەڵاتدا بێ، دژاورە ئیسرائیل هێرشەکانی بوەستێنێ و هەست بە ئارامی و ئاسایشی نەتەوەیی بکات.
ئیسرائیل وەک نەیاری سەرسەختی تاران، حیساب بۆ واژۆی ترامپ بە ڕێککەوتن ناکاو و هەڕەشەی هێرشی گەورە بۆ سەر ئێران دەکات ئەو شوێنانەی گرتوونی لێیان ناکشێتەوە.ترامپ خۆی دەڵێت هەر جارێک لێدوان و قسەیەک دەکات، وادەزانێ بەو کردارەی جیهانی سەرسامکردوەو بەڵام متمانە و پڕستیژی سیاسی خۆی و وڵاتەکەی خستۆتە ژێر پرسیار.
ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران جگە لە کات بە فیڕۆدان و کایەکردن بەهەستی گەلانی ناوچەیی و ئاڵۆزی و ناسەقامگیری دەسکەوتێکی دیکەی نابێ و ئەو شەرە زیاتر تەشەنەی دەکات.
کاتێك ئاشتی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەستەبەر دەکرێت کە دەسەڵاتی تاران بەتەواوی لە دەسەڵات لابدرێ و حکومەتێکی دێمۆکراتیك و فرە چەشن شوێنی بگرێتەوە.ئەگینا ئەو ڕێککەوتنەی باسی دەکرێ، لێك تێگەیشتنی دوولایەنی پێك ناکۆك دەگەیەنێت کە هەر لایەك بەدوایی باڵادەستی و دەسکەوتی فرەتری سیاسی و ئابووری و بازرگانی خۆیدایە.
ترامپ وەك سەرۆکێکی بازرگان و خاوەن سەرچاوەی بەهێزی دارایی، لایەنی ئابووری زیاتر بەلایەوە گرینگە. حکومەتی تارانیش هەوڵدەدات بە هەر قیمەتێك بێ خۆی لە شەرە ڕزگار بکات و ئەگەر بە نیوە ئاشتیەکی کرچوکاڵێش بێ، بە لایەنگرانی خۆیان بلێن، ئەوان براوەی ئەو شەڕەن.
بەڵام ئەو لایەنە بە هێز و کاریگەرەی کە بەتەواوی چارەنووسی ئەو ئاشتیەکاتیەی نێوان ئەمریکا و ئێران یەك لای دەکاتەوە، بڕیار و سیاسەتی ئیسرائیلە وەک نەیار و دژ بەری سەرەکی حکومەتی ئاخوندی و تەلەڤی بە هیچ جۆرێك دانوی لە گەڵ حکومەتی تاران ناکوڵی و تا ئەو ڕوانینەش بەردەوامی هەبێ ، ئیدی شتێك بە نێوی ڕیککەوتن بوونی نابێت.یەهۆیەکان بەتەواوی بەسەر سیاسەت و بڕیاراتی پێنتاگۆن و سیاسەتی هەندەراندا زاڵ و دەست ڕۆیشتوون و کاتێك تاران دەتوانێ بە خەیاڵی ئاسودە بخەوێت کە ئیسرائیل ئەو رێککەتنەی واژو بکات.
محەممەد سلێمانی
18.06.2026