شۆڕشگێڕانی راستە قینە لە مردن سڵ ناكەن و، شانازی دەكەم لە كاروانی ئەم خەباتە جێ نەماوم

‎ شۆڕشگێڕانی راستە قینە لە مردن سڵ ناكەن و، شانازی دەكەم لە كاروانی ئەم خەباتە جێ نەماوم

ئەحمەد مەكڵاوەیی

‎بۆ جوان دەرخستنی وتارەكم ئاوڕێكی سەر پێیی لە رابردوو حیزبی دێموكراتی كوردستان دەدەمەو، ئەمجار هەندێك راستی تی تری سەری بابەتەكەم دێنمە بەر چاوی خوێنەران

‎دوای دروست بوونی كۆمەڵەی ژێكاف و،پاش دروست بوونی حیزبی دێموكراتی كوردستان و، دامەزراندنی حكوومەتی كۆماری كوردستان، بەداخەوە كە فرسەتە رەخساەكانی كوردانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە باربران، مشوورخۆر و رووناكبیری چاونەترس و رێڕەوانی چارەسەری قەزیەیی كورد، بێ ئەوەی لە مردن سڵ كەن، بە نهێنی و ئازایانە ، لە گەلێك رۆژانی سەخت دا ، بە دژی نەیانی مەسەلەی كورد، درێژەیان بە خەبات دا

‎دوای بەر تەسكبوونتر مەیدانی نەهێنیش، دیسان ئەوانەی لە مردن سڵیان نەكرد، بەرەو ئەندەران رۆیشتن و، لە ژیانێكی پڕ مەترسی و سەخت دا درێژەیان بە خەبات دایەوە
‎ لەو وەزع و حاڵەدا ، كە پێیان نایە ساڵەكانی پێش 1346<و 1347ی هەتاوی ، كادر و پێشمەرگەی ئەوكات، لە ئێستا زیاتر لە ژێر فشاری ئەو و ئەم دابوون ، لە هەموو بوارەكان دا ژیانی سەخت بوو، هەم لە بارەی ژیان و هەم لە بارەی سیاسیەوە مەیدانیان پێ تەنگ و تەنگتر كرابوو،

‎لە بارەی ژیانەوە كاك عەبدوول نستانی زۆر شتی بۆ باس كردووم، بۆ راستی قسەكان ئەو و سەردێڕی بابەتەكەم ، یەك دوو نموونەی ئەو لێرەدا دەگێڕمەوە

‎كاك عەبوول نستانی دەڵێ: كە بنكەمان لە لای ئێران و نازەنینان بوو، پارەمان نەبوو لیباسی بەری خۆمانی پێ بكڕین، دەڵێت : جیا لە یەك نەفەرمان ، هیچمان ئەوەی لەو بنكە بووین ، ژێر پانتۆڵمان نەبوو دەبەری كەین ،كە لیباسەكانی دەشۆردن، بە نۆرە ئەو ژێر پانتۆڵەی رەفیقەكەمان وەردەگرت

‎ئەو رۆژەی كە هەواڵی كۆچی دوایی كاك هاشمی كەریم لە ئورووپا بڵاو كراوە، كاك عەبوول نستانی لە ماڵی ئێمە بوو، بە بیستی هەواڵی كۆچی دوایی كاك هاشم ، كاك عەبوول نستانی گریا، پاش تاوێك، بە لكی پشتێنەكەی چاوی خۆی سڕین و ، گوتی : ئای كاك هاشم ، لە پێناو گەیشتنی نەتەوەكەت بە ئازادی چەندت كوێرەوەی دیتن ‎و هەر لە ماڵی ئێمە ، گوتی : با شتێكی ناخۆشت بۆ بگێڕمەوە، هەناسەیەكیساردی هەڵكێشا و گوتی:
‎هەزار سڵاو لە رووحی ، لە ساڵەكانی 1346و1347دا، كاك هاشمی كەریمی، سەر چۆكی پانتۆڵەكەی دڕا بوون، بە دەرزی و دروومانی دەستی پینەی لێدا بوون ،بۆ ئەوەی لە بەریدا دیار نەبێ ، پاشەو پێش دەبەری دەكرد،

‎جا بۆیە دەڵێم شۆڕشگێرانی راستە قینە، لە مردن سڵ ناكەن، لەو وەزعە ناخۆشەیاندا، مامۆستا مەلا ئاوارە، كاك سمایلی شەریف زادە، وردیەكانی بانە، سلێمانیەكانی مەهاباد، مەلا شیرێژ و مینە شەم و سەدانی تر ، كە لەو دیوو ئەو دیووی كوردستان شوێنێك نەبوو سەرخەوێكی راحەتی تێدا بشكێنن، نەترسانە ، چۆكیان بۆ دوژمن دانەداو ، درێژەیان بە خەبات داو ، شەهید بوەنیان هەڵبژاردو ، سڵیان لە مردن نەكرد

‎دوای سەركەوتنی شۆڕشی 1357ی هەتاوی لە ئێراندا، رۆڵە گیان لە سەردەستەكانی نەتەوەكەمان، پاش ئەوەی كە لە لایەن خومەینی گۆڕ بە گۆڕەوە، بە كوفار داندران و، دەستووری جیهاد بۆ سەر خاك و نەتەوەكەمان درا ، زۆر بێ منەت و سەر بەرزانە، بە دژی دوژمن جەنگان و ، زەبری گەورە و بە ژانیان لە دوژمن وەشاند و ، جەرگی خومەینی و دارو دەستەكی ئەویان، لە تاران داخ كرد.

‎هەر چەند لە دێژەی ئەو خەباتە رەوایەدا، زیاتر لە پەنجا هەزار كەس لە خەڵكی بێدیفاع و ، پێنج هەزار پیشمەرگەی دێموكراتی و ، بە هەزاران پێشمەرگەی لایەنەكانی تری كوردستان شەهید بوون، رۆڵەكانی گەل و نیشتمان ، بە چۆكدا نەهاتوون و ، لە مردن سڵیان نەكردوەو ، جگە لە كارایی هێزەكانی تری كوردستان ، هەر بە دەستی بەهیزی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ، زیاتر لە بیست و پێنج هەزار جاش و پاسدار و بەكێگیراوی دوژمن كوژراون و ، بە سەدان شوێن دڵی دوژمنیان داخ كردووە.

‎دوژمن چ لەناو خۆی وڵات و ، چ لە ئەندەران، بۆ ساتێك لە تیرۆر و كوشتنی رێبەران و، كادرو پێشمەرگەو ، ئەندامی شۆڕشگێران رانەوەستاوە، لە سەر شاخانەوە، تا بێهەنگوین و شیوجۆی رەبەت، لە ئالانی سەردەشتەوە ، تا گەورەدێ و بناری قەندیل و دەشتی، بە تەیارەو كاتویشاو، بە تۆپخانە لە قەسفی بنكەو ، كامپی بنە ماڵەكان دەستی نە پاراستووەو ، زۆر ژن و منداڵ و، پێشمەرگەو كادر و، ئەندامی رێبەری شەهید كردوون، بەڵام هێزی پێشمەرگە و، ئەندامانی بنەماڵەكانیان، بە چۆكدا نەهاتوون و ، هەروا سەربەرزانە لە مەیدانی نیشتمانپەرستی دا راورستاون و ،‎ لە مردن سڵیان نەكردووە.

‎لە كاتی شەڕی نێوان ئەمریكاو ئیسرائیل و ئێرانی ئاخوندی دا، دوژمن كە زەبری بە ژانی وێكەوتن، هەر وەك هەمیشەی، كە هەمووی چەند سەعاتێك لە دەسپێكی شەڕەكە تێپەڕی نەببوو، زۆر نامەردانە ، ئاوڕێ قین و دوژمنكارانەی لە حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، نیشتە جێ لە باشووری كوردستان دایەوە و ، بە چەكە مۆدێڕەكانی وەك دڕۆن و مووشەكی پێشكەوتووی ئەمڕۆ دونیا، داگژایە كامپی بنەماڵەكان و ، ئەوەی لە دەستی هاتووە كردوویەتی و ، زیاتر لە دووسەد مووشەك ودرۆنی ئاراستە كردوون ،كە بە داخەوە بووە هۆی ئاوارە بوونی بنەماڵەكان و، گەیشتنی زەرەو زیانی ماڵی و، بریندار بوون و شەهید بوونی چەند ئەندام و پێشمەرگە ، بەڵام خەڵكانی شۆڕشگێری نێو ریزەكانی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان زۆر لەوە گەورەترو خۆڕاگرترن كە رێژیم پێی وایە دەروخێن، نا نا دوژمن خیالی خاوە، چل و حەوت ساڵە ، كوڕ و كچانی شۆڕشگێری رۆژههەڵاتی كوردستان، سەنگەری دێفاع لە مان و مەوجوودیەتی نەتەوەكەیان پاراستووە و نەیان هێشتووەو ، ناهێڵن ئەو سەنگەرە بڕوخێت و، سەرئەنجام لەم سەنگەرەیاندا ، بە سێرەی شۆڕشگێر بوونیان ، كەلە و بیری كۆنە پەرستی ئاخونیدەكان شەق وپەق دەكەن و ، لە مەیدانی سیاسی و كۆنەپەرستی دەوڵەتداریاندا، وەدەریان دەنێنن و ، ناهێڵن هەروا كۆسپی سەر رێی بەختەوەری گەلانی مەزلوومی ئێران بن.
‎بڕوخێ دەسەڵاتی رەشی كۆنەپەرستی جمهوری ئیسلامی ئێران
‎ئەحمەد مەكڵاوەیی
20/2/1405