بە جێی گەیاندنی ئەركی حیزبیمان، یەك نازناوی پێ بەخشین. ئەحمەد مەكڵاوەیی

‎ بە جێی گەیاندنی ئەركی حیزبیمان، یەك نازناوی پێ بەخشین

‎بە دیتنی ئەم وێنە، ئەم بیرەوەریانەم بیر هاتنەوە

‎كاتێك ئێنقلابی 1357 دەستی پێ كرا، ئێمە دوو كوڕە جوتیار بووین، ئەمن تەمەنم هەژدەساڵ و ، قادر كەمێ كەمتر، ئەمن شۆفیری تراكتۆر و ، قادریش جار جار شوان و ،جارجاریش لە مووچەو مەزرا هاوكاری باوكە زەحمەت كێشەكەی.
‎هەردووكمان سەركەوتنی شۆڕشمان پێ خۆش بوو، ئەمن دەمزانی رابردوو كوردایەتی بنەماڵەی ئێمە، بۆ سەردەمانی شۆڕشەكانی ئەمەر حەمەسوور و مەلاخەلیل و حیزبی دێموكراتی كوردستان دەگەڕێتەوە، بەڵام سەبارەت بە بنەماڵەی قادر، لەم بارەوە هێچم نەدەزانی، چونكە ئەوان بە ئەسڵ خەڵكی ناوچەیەكی بانە بوون و ، هاتبوونە گوندی مەكڵاوێ، ‎كاتێك حیزبی دێموكراتی كوردستان تێكۆشانی ئاشكرای خۆی راگەیاند و ، لە شارەكانی كوردستان دا ، بنكەو بارگای خۆی كردنەوە، ئەمن بووم بە ئەندامی حیزب و، قادریش لە گەڵ چەند كوڕی دیكەی گوندەكەمان ، راستەو خۆ بوونە پێشمەگەی حیزب و، لە بنكەی حیزب، هەڵكەوتوو لە جێ شوێنی پاسگای دارساوێن بوون بە پێشمەرگەی دێموكرات.
‎هاوینی 1358 بنكەیەكی یەكیەتی لاوان كە ئەو كات كاك فەتاح خانی بانە سەرپەرستی دەكردن، هاتە گوندی مەكڵاەێ و، لە سەر حمباراوەكەی گوندی ، كە لە دەم مووچەكەی ماڵی ئێمە بوو، بنكەیان دانا لەوێ پێوەندیم پێوەكردن و ، لە گەڵ پۆلێك كوڕی نێو گوندی، بووین بە ئەندامی یەكیەتی لاوان و ، درێژەمان بە ئەركی رێكخراوەیماندا.

‎دواتر، لە بەهاری 1360، بە هۆی پێوەندی تووند و تۆڵمان لە گەڵ شەهید رەسووڵ خەبات، چەندین جار لە لایەن ئیتلاعاتی سەردەشتەوە ئاگاداركراین كە خۆمان بەو ئۆرگانە بناسێنین،بەڵام چونكە دەمانزانی دەگیرێن ، نە چووین و ، لە سەرەتای 1360 دا ، لە گەڵ شەهید مەحموود فەیزی مەكڵاوێمان جێ هێشت و ، راستەو خۆ بوویی بە پێشمەرگەی دێموكرات.

‎ دوای یەك دوو مانگ، چەند كوڕی دیكەی گوندەكەمان، هاتن بۆ پێشمەرگایەتی و ، سەرجممان بووین بە هەژدەكەس.

‎ تازە كۆتا مانگی بەهاری ئەو ساڵە بوو، لە گەڵ شەهید مەحموود و حوسێن هەورازە، كەوتینە فكری ئەوە كە هەموومان یەك بگرینەوەو ، بۆ خۆمان دەستەیەك دابنێین.

‎كارەكەمان سەری گرت و، ، چووینە گوندی نستان بۆلای كاك ئەحمەد نستانی و ، چەك وچۆڵمان لێوەرگرت و، گەڕاینەوە بۆ گوندی قامیشە و ، لەوێ بنكەمان كردەوەو، دەستەیەكمان بە ناوی دەستەی شەهید خالید مەهابادی دانا و ، دەستمان بە تێكۆشانی حیزبی كرد.

‎ پاش ماوەیەكی تر، حەسەن شاگووپ و براكانی و، حوسێن و حەمە رەسووڵ سەردەشت و ، چەند كەسی تر ،هاتنە ناو دەستەكەمان ، بەڵام دەستەكەمان لە ناوچەكانی ئەوبەراوبەری سەردەشت و رەبەت و بانەدا ، هەر بە دەستەی مەكڵاوەییەكان ناسرا بوو.

‎لە سەرەوەی ئەوە، مەكڵاوێ زۆر زوو بە پاش ناوی ئەمن و قادرەوە لكاو ، ئێدی لەوە بەدوا، لە ناو خەڵك و پێشمەرگەدا، هەر بە ناز ناوی ئەحمەد مەكڵاوریی و قادر مەكڵاوەیی بانگ دەكراین و ، حەتا زۆر جارانیش، تا ئێستاجی لە گەڵ بێ ، هەر بە ناز ناوی مەكڵاوەیی بانگ دەكراین و بانگ دەكرێین.

‎ لێرە دا داوادەكەم با نەبێتە خوت پەسندی، بەڵام هۆكاری هەڵگرتن و لكانی مەكڵاوەیی بۆ پاشگرو خۆشناوی مكڵاوەیی ئێمە ، دەگەڕێتەوە بۆ كار وئەركە حیزبیەكەمان ، بە تایبەت لە ناوچەكاندا كە ساڵانە دوو بە دوو، دەیان یا سەدان مەعمووریەتی حیزبیماندڵسۆزانەو سەركەوتوانە بە جێ دەگەیاندن.

‎لە ناوچەدا خەڵك نەبوو نەمان ناسن ، ئێمە هەموو شوێنێك شارەزا بووین، لە رەبەت و سەردەشت ، كەم كەس هەیە كە بەرەنگیش نەیدیتبیین، ناو ، یا ناو بانگی نەبیسبین، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ هەڵسووڕو، بە جێ گەیاندی مەعموریەت و ، ئەكی حیزبیمان.

‎ئای چەند خۆش بوو، كە بە تەنیا و، بێ یەكتر ، روومان لە ماڵان دەكرد، لە ماڵێك، لەمن و ، لە ماڵێكی تر ، لە قادر لە بوونی من و قادر پرسیاریان دەكرد.

‎لە ناوچەو گوندەكان دا، لە هەر كاتێكدا ، بە وەخت و بێ وەخت، بە شەو یا بە رۆژ ، روومان لە هەر مووچەو ماڵێك دەكرد ، بە گەرمی وەردەگیراین، ئەوەش دەگەڕایەوە بۆ سادقی و ، دڵسۆزی و ، پاكی خۆمان، بۆ خەڵك و حیزبەكەمان.

‎لە ژیانی پێشمەرگایەتیماندا، لە نێو خۆی وڵاتدا ، قەت هەستمان بە دووری خزم و ، دایك و ، باوك و ، براو، خوشك و خزمان نەكرد، چونكە خەڵكی زۆربەی ناوچەكانی بانەو، سەردەشت و رەبەت ، بۆ ئێمە ئەوان بوون و زیاتریش رێزیان دەگرتین.

‎شاخ و كانیاوەكان سپی رێزو فێرەك ، سەرچاوەكانی خاڵەبادو سووراڵێ و بۆڵژی، لە ماڵی بابمان فەرڕزتر بوون، سێبەری دارەكانی كۆلار، بەڕۆژەبلیند، كانیە گوڵینێ و ئەودیواودیوی بەندەنی بازگری، نێو باوەشی گەرمی دایكمان بوون.

‎ جوانتر لە دایكمان پاراستیانیین،ئەرێ چۆن نەكەم مەدحی دایك و باوك و براو خوشكانمان لەناوچەی رەبەت، چەندە بەگەرمی پیشوازیان لێدەكردین، شتیان بۆ دێناین، لیباسیان بۆ دەشۆردین، رێنوێنیان دەكردین، پێ خۆریان بۆ لە ناو كۆڵەپشتیەكانمان دەنا, ‎ئێستاشی لە گەڵ دا بێ ، دوای ئەوەی ئێمە رۆژهەڵاتی كوردستانمان جێ هێشت، لیباسی من و قادر ، بە قەدر كراوری لای دایك و خوشكانمان ماون و ، دڵیان نەهاتووە بیان فەوتێنن و، بە یادگاری شۆڕشی ئێمەیان دەزانن.

‎ من و قادر تا ئەوكاتەی قادر برەو ئەندەران كۆچی كرد، مەحمووریەت و ، جەولەو ، پیاس و قەدەم لێدانیشمان پێكەوە بوو، بێ یەكتر هەڵمان نەدەكرد، گەر بۆ ماوەیەك لێك هەڵدەبڕان، لە شوێنانن خەڵكان لە نەبوونی من و ئەو پرسیاریان لێدركردین.

‎ بێ ترس لە شەڕو ئەركە گرانەكانی حیزبیدا بەشداریمان دەكرد، من لە گەڵ یەك دوو كادر لە ئەركی كاری تەشكیلاتیدا، لە میلیتاریزەترین شوێنەكانی سەردەشت و رەبەدا كارم دەكرد، قادرید لە حەساسترین شوێنی نیزامیدا ئەركە حیزبیەكانی جێ بە جێ دەكردن.

‎بە شاهیدی هەموو هاوسەنگەرانمان لە رەبەت، قەت لە نێو خۆی وڵات ، لە كاتە تەنگانەكاندا ، روومان گرژ نەدەكردو، بە كەیف و پێكەنینەوە دەمانڕوانیە رووداوەكان و ئومێدمان لە دەست نەدەدا ، شاهیدی نزیكمان كاك ئەحمەد نستانیە.

‎بیرەوەریەكانمان لە رەبەت یەكجار زۆرن، لە كاری حیزبیمان دا زۆر نهێنی هەن، جاری وابوو خەریك دە بوو تێدا چین، بەڵام پشت بەستن بە خواو، تێڕادە و پشت بەستن بە یەكتر سەردەكەوتین.

‎ گەر ئێستاش بڕۆن لە ئاوی سەدی سەردەشت و ،خەڵكانی گوندەكانی باسكی سەردەشت پرسیار بكەن، بێ شك سەبارەت بە ئەنجامدانی كاری حیزبیمان ، لەو بەڕاوبەرەدا، شاهیدیمان بۆ دەدەن كە چەندان شەو لە زستان و بەهاراندا، لە كاتی لوورە لووری ئاوی خوڕی بواركانی كەندەزەردو ئیدیدا ئەركەكانی حیزبیمان بە جێ گەیاندوون و لە مەرگی سەد لە سەد رزگاریمان بوو.
كام شەڕ لە ناوچەكانی رەبەت و دەوروبەریدا هەیە تێدا بەشدار نبووبیین، خۆ لكانی مەكڵاوەیەكان بە پاش ناومانەوە هەروا سووك و سادە نەبۆتە خۆش ناویمان كە بەراستی شانازی پێوەدەكەین.

‎ئێستا قادر لە فینلانداو، من لە دەشتی كۆیە، بەڵام بە دل و بە پێوەندی لە رەبەتین ، خاك و خەڵكی خۆمان لە بیرماوەو، لێك دانەبڕاوین و، هەڕوا یەك بیروباوڕین.

‎ زۆر شت هەیە بینووسم، بەڵام چونكە هەموویانم لە توێی شەش جڵدی كتێبێك دا بەناوی لە شاری خۆر تا كۆیەیی ئەدیبان نووسیوە، نانووسم و ، با تا كاتی چاپی ئەو شەش جڵدە، بە نهێنی وەمینن.

‎ئەحمەد مەكڵاوەیی
21/2/1405