ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٩١٨ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٩١٨ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه‌،‌ له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ژمارەی ٩١٨ی “کوردستان”، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ژمارەی نیوەی یەکەمی مانگی بانەمەڕ بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە. لە ژمارەی نوێی “کوردستان”دا جگە لە ڕووماڵی گەشتە سیاسی و دیپلۆماسییەکەی سکرتێری گشتیی حیزب بۆ پاڕلمانی ئورووپا و و هەروەها ڕەنگدانەوەئ هەواڵی کار و تێکۆشانی حیزب و بابەتی پێوەندیدار بە ڕوانگە و بۆچوونە سیاسییەکانی حیزب و هەروەها هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لەو ماوەیەدا، چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:
* ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی یان دژبەری یەکتری؟/ عەلی بداغی
* دیار بوون لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە سەرەڕای به‌ربه‌ستی مه‌یدانی/ د. ئاسۆ حەسەن زادە
* پێوەندییە دینامیکییەکانی نێوان خەباتی مەدەنی و خەباتی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ د. خالید خەیاتی
* کوردستان؛ لە سیاسەتی حاشالێکردنەوە هەتا بەردەوامیی بەرگری و خۆڕاگری/ هەوراز کاویان
* سەرکوتی ئابووری/ ئاسۆ مینبەری
* پاش وەرگرتنی زانیاری لەمەڕ “هێرشی کۆتایی”؛ بژارەکانی ترامپ لە بەرانبەر ئێراندا کامانەن؟/ و لە ئینگلیزییەوە: کەماڵ حەسەن‌پوور
* میلیتاریزمی نەرم؛ ڕێژیم چۆن “ژن” دەکاتە قەڵغانی ئایدیۆلۆژیای توندوتیژی؟/ ئاسۆ ساعێدی
* جووڵانەوەی میللی و دێموکراتیکی کوردستان؛ (بزووتنەوەیەکی ڕەسەن، سەربەخۆ و سەرچاوەگرتوو لە ویست و ئیرادەی خەڵکی کوردستان)/ ئیبراهیم لاجانی
* شیکاریی گۆڕانکارییە گوتارییەکانی بزووتنەوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران و کوردستان (١٣٨٨-١٤٠٤)/ ناسر ساڵحی‌ئەسڵ
* قاسملوو و سەمفۆنیای خۆڕاگری/ هێمن مەردانی
* کارەساتی داخستنی تەنگەیەکی تەنگاوکەر/ دارسمە
* گڵۆڵەی ئاڵۆزی شەڕ!/ ڕەزا دانشجوو
* هەگبەی شاخ و شۆڕش (شەهید سەید کامیل حەیدەری)/ برایم چووکەڵی
* لە “یەکپارچەیی خاک”ەوە بۆ “یەکیەتیی ئارەزوومەندانە”/ مێهدی مێهرپەروەر