دەوری یەکلاکەرەوەی ئەیال زەمیر، دان کەین و براد کوپەر لە داڕشتنی جەنگی ئێران
دەوری یەکلاکەرەوەی ئەیال زەمیر، دان کەین و براد کوپەر لە داڕشتنی جەنگی ئێران
ئورشەلیم پۆست – یوناە جێرێمی باب
وەرگێرانی: کەماڵ حەسەنپوور
هەر وەک چۆن سەرۆک کۆمار ترامپ و سەرۆک وەزیران بنیامین نەتانیاهو بڕیادرەی کۆتایی لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران بوون، کەسایەتییەکانی هیزەکانی بەرگریی ئیسرائیل و هێزی سەربازیی ئەمریکاش دەوری مەزنیان گێڕاوە.
هەر چەندسەرۆک کۆماری وڵاتە یەکگرتووەکان دۆناڵد ترامپ و سەرۆک وەزیران بنیامین نەتانیاهو بڕیاری کۆتاییان لەسەر جەنگ و ئاگربڕ لە بەرانبەر ئێران داوە، ئورشەلیم پۆست ئێستا وردەکارییەکان و ئاستی کاریگەریی کەسایەتییەکانی وەک سەرۆکی هێزەکانی بەرگریی ئیسڕائیلسەردار ئەیال زەمیر، فرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان ژەنڕاڵ دان کەین و، فەرماندەی سێنتکام ئادمیراڵ براد کوپەر ئاشکرا دەکات.
لە زۆر بواردا، زەمیر دەوری سەرەکی لە ڕازیکردنی کەین و کوپەردا هەبوو کە جەنگێکی ئەوتۆ کردەنییە، بە شێوەیەک کە ئەوان پشتگیریی لێ بکەن، یان لانی کەم دژی نەوەستنەوە.
ئورشەلیم پۆست بۆی دەرکەوتووە کە کەین دەوری یەکلاکەرەوەی بۆ ڕازیکردنی ترامپ هەبوو کە جەنگێکی ئەوتۆ بۆ کردن دەبێت، هاوکات بە وردی باسی مەترسییەکان و ڕێکارەکانی پلەی دووهەمو سێهەمی کردووە، تەنانەت کاتێک کە ناوبراو وەک فەرماندەیەکی ئەمریکایی لە بارەی لایەنە گرینگەکانیجەنگەکەوەگومانی هەبووە.
بە هەمان شێوە ژەنڕاڵ کەین چاودێریی بڕیارەکانی ترامپی کردووە بۆ ڕاگەیاندنی پەیتا پەیتا و یەکلایەنەی ئاگربڕ لەگەڵ ئێران بە هۆی مەترسی بەرزکردنەوەی ئاستی هێرشی سەربازیی لە مەیدانی جەنگدا کەلەوانەیە ببێتە هۆی کوژرانی ئەمریکاییان و تێچووی سیاسی بەدواوە بێت.
هەر سێ فەرماندە سەربازییە پلەبەرزەکانتا ئاستێکی بەرز بەرپرسی سەرکەوتنەکان و هەروەها کەمایەسییەکانی جەنگیان لە ئەستۆیە، تەنانەت کاتێک بەشێک لە لایەنەکانی جەنگەکە ڕەنگبێ هەمیشە بە گوێرەی ویست و داخوازییەکانی ئەوان نەبووبن.
کاتێک نەتانیاهوو سەرفەرێکی لەناکاوی نزیکەی کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ١٢ی فێبریوەری بۆ چاوپێکەتن بە ترامپ کرد تا هەوڵ بدات ڕای بکات بچێتە ناو جەنگی ئێرانەوە، لە کاتێکدا کە ترامپ بە تەمای کشانەوە لە بڕێارێکی ئەوتۆ بوو، ئەو پلانێکی چوارقۆناغیی پێشکەش کرد.
چوار قۆناغەکان ئەمانە بوون: ١) کوشتنی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی و کاربەدەستە پلەبەرزەکانی سەربازی و هەواڵگریی ناوبراو، ٢) هێرش بۆ سەر تواناییەکانی هاژەکی بالیستیک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، ٣) یارمەتیدان بە سەرهەڵدان لەناوخۆی ئێران بە دژی ڕێژیم ٤) گۆڕانی سەرهەڵدانەکە لەگەڵ ئەگەری هێرشێکی خاکی لە لایەن کوردەکانەوە کە لە سنووری ئێڕان و عێراقن، بە مەبەستی گۆڕینی ڕێژیم.
بەم جۆرەی ئورشەلیم پۆست تێدەگات، هیچکام لە فەرماندە پلەبەرزەکان بڕوایان بە قۆناغی سێهەم و چوارەم نەبوو، بەڵام زەمیر بەتەما بوو مۆرەکە هەڵدات تا بزانێ چی لێ شین دەبێتەوە. کەین و کوپەر ئامادە بوون بۆ دوو قۆناغی یەکەمتێکەڵی جەنگەکە بن و بۆ هەوڵەکانی پەیوەندیدار بە قۆناغەکانی سێهەم و چوارەم بە نابەدڵییەوە چاودێر بن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئورشەلیم پۆست، ئەم جیاوازییە لە هەڵوێستەکانیان: بڕوا نەبوون بە ئاسۆی گۆڕانی خێرای ڕێژیم، بەڵام خوازیاری پاڵنان بە جێبەجێ کردنەکەی (وەک چۆن زەمیر دەیهەویست) لەگەڵ خۆ بواردن لە تێوەگلانی ڕاستەخۆ لەویدا بوون، هاوکات بە ئاشکرا دژی نەوەستانەوە (وەک چۆن کەین و کوپەر کردیان) ئاسەواری چارەنووسسازی لێکەوتەوە.
ئەمە بە هەڵکەوت نییە کە ئەرکی بۆمباران کردنی ڕێبەرە پلەبەرزەکانی ڕێژیم و هەزاران بنکە و ناوەندی فەرماندەیی سوپای پاسداران و بەسیج و هەروەها تواناییە سەربازییەکانی ئێران کە وەک هەڕەشە سەیر دەکران کەوتە سەر شانی ئیسڕائیل، لە کاتێکدا کە هێزەکانی وڵاتە یەگرتووەکان نزیکەی بە تەواوی خەریکی لێدانی تواناییەکانی ئێران بوون.
ترامپ، تا ڕادەیەک لە ژێر کاریگەریی کەیندا (کوپەر لە پشت شانۆ پشتگیریی دەکرد)، وڵاتە یەکگرتووەکانی لە تێوەگلانی سەربازیی ڕاستەوخۆ بۆ گۆڕینی ڕێژیم خۆیبوارد.
سەرەڕای ئەم جیاکارییە وردە، کە ئیزنی بە وڵاتە یەکگرتووەکان دا خۆی “بە دوور” بگرێ تا لەگەڵ ئیسڕائیل “تاوانی” شکست لە گۆڕینی ڕێژیم لە کاتی جەنگی نەدرێتە پاڵ، لە کۆتاییدا، ترامپ نەیتوانی خۆی لە چەند داوای فەرمی و ئاشکرای گۆڕینی ڕێژیم و داوا لە خەڵکی ئێران بۆ ڕابوون بە دژی ڕێژیمببوێرێت. ئاکامەکەی ئەوە بوو کە ترامپ و وڵاتە یەکگرتووەکان لەگەڵ ئیسڕائیل بیانوویان دا بەم گوتارە کە ئەوان بە یەکەوە لە مسۆگەر کردنی ئامانجی گۆڕینی ڕێژیمدا ناسەرکەوتوو بوون، ئەگەرچی نە کەین و نە کوپەر باسی ئەم بۆچوونەیان چ بە فەرمی و چ وەک تاک نەکردبوو.
زەمیر یارمەتیدەری ڕازی کردنی کەین بوو
سەرچاوەکان بۆ ئورشەلیم پۆستیان ئاشکرا کرد کە هەوڵەکانی ئیسڕائیل بۆ دانانی کاریگەریی لەسەر ترامپ و کات و چۆنیەتی دەست بە جەنگ کردن تا ئاستێکی زۆر ئاراستەی کەینیش کرابوون.
زەمیر، بەڕێوبەری موساد داڤید بارنیا و، سەرۆکی هەواڵگریی هێزەکانی بەرگریی ئیسڕائیل سالار شلۆمی بیندەر سەردانی واشینگتۆنیان کردبوو کە بووە هۆی سەفەری نەتانیاهو بۆ کۆشکی سپی لە ١٢ی فێبریوەری، تا ڕاستەوخۆ بانگەشە بۆ پرسەکەیان لەگەڵ کاربەدەستانی جۆراجۆر بکەن، بەڵام بەسەرەیەکەوەش بە تایبەت بۆ کەینیان باس کردبوو.
کاتێک ترامپ، دروست بەر لە دەستپێکی بڕیاری جەنگ، لە پلاتفۆرمی تروث سۆشاڵ باسی کەینی کرد، ئەو حاشای لە کاریگەریی کەین نەکرد، بەڵام ڕەتی کردەوە کە ڕوانگەکانی بەرپرسانی سەربازیی وڵاتە یەکگرتووەکان لەمەڕ ئەگەری جەنگ لەگەڵ ئێڕانی ڕەت کردبێتەوە.
زەمیر یارمەتیدەری ڕازی کردنی کوپەر بوو
لە هێندێک ڕوانگەوە، ڕازیکردنی کوپەر لە هی کەین هاسانتر بوو.
ئەمە بە تایبەتی ڕاستە چونکە کوپەر وەک فەرماندەی پێش خۆی، ئێریک کوریلا، زۆر هەوڵی نەدا کەریگەریی لەسەر بڕیاری چوون یان نەچوون بۆ ناو جەنگەکە هەبێت، زۆرتر جەختی لەسەر ئەوە کرد ببێتە کەسێک کە داڕێژەری بژارەجۆراجۆرەکانی چوون بۆ ناو جەنگەکە بێت.
بە گوێرەی زانیاریی ئورشەلیم پۆست، هەڵوێستی کوپەر، ئەگەرچی لە ڕوانگەی تەکنیکییەوە لەمەڕ پرسی چوون و نەچوون بۆ ناو جەنگ ناچالاکانە بوو، لەم ڕووەوە، یارمەتیدەری زەمیر و ئیسڕائیل بوو چونکە هەموو زانیارییەکانی پشت ئەستوور بە ئەگەری چوونە ناو جەنگ بوون.
بهاتبا و کوپەر بە شێوەی کەسی دژی جەنگ با (لە کاتێکدا بە ئاشکرا پشتگیریی لە بڕیاردەرە مەدەنییەکان کردبا)، مەترسی ئەوەی دروست دەکرد کە بە ترسەوە بچێتە ناو جەنگ و ئەمەش وای دەکرد ئەو بژارانەی پێشکەشی دەکردن کەمتر دڵخواز بێنە بەر گوێ و، دەیتوانی ئەو بژارانە پڕ تێچووتر پیشان بدات.
هەڵوێستێکی ئەوتۆ کارێکی ناڕەوشتی نەدەبوو و، لە ڕاستیدا، ئەمە شێوەی باوی هەڵسوکەتی ژەنڕاڵە پلەبەرزەکانی گەلێک لە وڵاتانە. بۆیە داڕشتنی پلانەکانی جەنگ زۆرتر هونەرە تا زانست و، بەشێکی بەرچاو لە ئاکامەکانی جەنگ پێشبینی نەکراون، بە شێوەیەک کە هەڵبژاردنی جەخت کردن لەسەر تێچووەکان کەم تا کورت کارێکی ڕەوایە.
لەجیاتان، دەوری سەرەکی کوپەر پاراستنی ئاستی بەرزی دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ زەمیر بوو تا ئامانجە ئێرانییەکان لە جەنگی چاوەڕوانکراودا لەگەڵ ئێران بە گوێرەی ناوەڕۆک و شوێنی ئامانجەکان بێت.
بۆ وێنە ئیسڕائیل تا ڕادەیەکی زۆر ڕۆژاوا و ناوەندی ئێران لەگەڵ ناوچەی تارانی بە ئامانج گرتن، لە کاتێکدا وڵاتە یەکگرتووەکان زۆرتر جەختی لەسەر باشووری ئێران و هێزی دەریایی ئەو وڵاتە کرد.
کاریگەریی دابەشکردنی ئامانجەکان، کە لەبەر پەیوەندیی نزیکی نێوان زەمیر و کوپەر مومکین کرا، بە هەمان شێوە چوونە ناو جەنگەکەی سەرنجڕاکێشتر کرد.
بەرپرسیارەتی زەمیر لە سەرکەوتندا
زەمیر لە ڕازی کردنی کەین و کوپەر و، ناڕاستەوخۆ ترامپدا فرە سەرکەوتوو بوو، بەجۆریک کە ئەوان هاتنە سەر ئەو بڕوایە کە کاتەکە گونجاو بوو.
تاقمی سیاسەتوانان گوتوویانەلەبەر مەترسییە فرە نزیکەکان، کاتێک ئیسڕائیل و وڵاتە یەکگرتووەکان هێرشیان کرد، هێچ ڕێگا چارەیەکی دیکە نەبوو.
ڕاستییەکە ئاڵۆزترە.
بە گوێرەی زانیاریی ئورشەلیم پۆست،زەمیر هۆدانی پێشکەوتوو و فرەڕەهەندی پێشکەشی کەین، کوپەر و ئەوانی دیکە کردن، کە گەیشتە ترامپیش.
لە هۆدانەکاندا دان بەوەدا نرابوو کە لە تیۆریدا ئیسڕائیل و وڵاتە یەکگرتووەکان دەتوانن چەند مانگێک ڕاوەستن، چونکە ئێران هێشتا هێڵی سووری هەبوونی ڕێژەی هاژەکی بالیستیکی تێنەپەڕاندبوو کە بتوانێت گیروگرفت بۆ هێزەکانی بەرگریی ئیسڕائیل دروست بکات. هەرچۆنێک بێت، پلانی بنەچەیی ئیسڕائیل ئەوە بوو هێرش نەکاتە سەر بەرنامەی هاژەکی بالیستیکی ئێران تا کاتێکی نێوان جوون و نۆڤەمبەری ٢٠٢٦.
بەڵام زەمیر گوتی کۆماری ئیسلامی ئاستی بەرهەمهێنانی فرە خێرا کردووە. بە گوێرەی زانیاریی ئورشەلیم پۆست، سەرۆکی هێزەکانی بەرگریی ئیسڕائیل ڕایگەیاند دواخستنی هێرشەکە دەبێتە هۆی زەرەری بەرچاو لە هەوڵەکانی جەنگ.
ئێران مانگانە ٣٠٠-٢٠٠ هاژەکی بالیستیکی دروست دەکردن. ئەو توانیبووی قەرەبووی نیوەی هاژەک و سەکۆی هاویشتنیانیکەلەکیسی دابوون تەنیا لە هەشت مانگدابکاتەوە و، گەڕابۆوە بۆ هەبوونی ٢٥٠٠ هاژەک.
بە بۆچوونی زەمیر، ڕاوەستانیان بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە بەو مانایە بوو کە ئێران دەیتوانی ٤٣٠٠-٣٧٠٠ هاژەکی هەبێت و دوا خستنی جەنگەکە بۆ ساڵێکی دیکە بە مانای هەبوونی ٤٩٠٠ تا ٦١٠٠ هاژەک دەبوو.
ئەگەرچی ئیسڕائیل ئەو هێڵە سوورەی ئاشکرا نەکردووە کە دوای ئەو بەرگریی هاژەکیی بە تەواوی لە بەرانبەر هێرشێکی بەربڵاودا هەرەس دەهێنێت، بەڵام زیاتر بوونی ڕێژەی هەڕەشەی هاژەکی تا ئاستی ٪٥٠، ٪١٠٠ یان زۆرتر، بە مانای چوونە سەری ڕێژەی کوژراو و بریندارانە.
ئەوە هەروەها بە مانای زەرەری زۆرترە، کە دەیتوانی ببێتە هۆی گیروگرفتی فرە زووتر بۆ ئیسڕائیل لە پەیوەندی لەگەڵ ژمارەی سیستەمی بەرگریی هاژەکی و، لە سەر یەک ئیسڕائیل و ئەمریکا ناچار بکات زووتر لەوەی لە ڕوانگەی ستراتێژیکییەوە ئەقڵانی بێت، دەست لە هێرش بۆ سەر هاژەکەکان و تواناییەکانی دیکەی ئێران هەڵگرن.
هەر لەو پەیوەندییەدا، بێتوو ئیسڕائیل و ئەمریکا (نەتانیاهو و ترامپ) بیانویستبا هەوڵێکی جیددی بۆ گۆڕینی ڕێژیم بدەن، ئەم فێبریوەرییە دەرفەتێکی تاقانە بوو بۆ کەڵک وەرگرتن لە ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکانی ئێران کە لە مانگی جانیوەری ڕوویادابوو، بە گوێرەی زانیاریی ئورشەلیم پۆست، زەمیر گوتبووی فێبریوەری چرکەساتێکی تاقانە بۆ دەستپێکی جەنگە. ئەمە ڕاست بوو، ئەگەرچی پلانی پێشووتری ئیسڕائیل ئەمە بوو کە لە کۆتایی ٢٠٢٦ هێرش بکات.
بە گوێرەی زانیاریی ئورشەلیم پۆست، لە کۆتاییدا زەمیر جەختی لە سەر هەڕەشەی ناوکیی ئێران کرد کە قەرار بوو لە چەند مانگی دیکەدا بگواستڕیتەوە بۆ قووڵانی زەوی، بە شێوەیەک کە لێدانی لە داهاتوودا فرە دژوارتر دەبوو، ئەوە هۆی پێویستیی هێرش بۆ سەر سامانە ناوکییەکانپێش گواستنەوەیان بۆ “شوێنێکی بە تەواوی پارێزراو” بوو.
دیسان، زەمیر کەمتر باسی هەڕەشەیەکی دەستبەجێی ناوکی دەکرد و لەجیاتان دەیگوت ڕاوەستان بۆ کاتێکی دواتر پێشگرتن بە بەرز بوونەوەی هەڕەشەی ناوکی لە داهاتوودا نامومکین دەکات.
ڕازی کردنی کەین و کوپەر بە پەسەند کردنی کاتی هێرشەکە و قۆناغەکانی یەکەم و دووهەمی پێشنیاری دواتری نەتانیاهوو، یان لانی کەم ڕازیکردنیان بە گواستنەوەی هەڵوێستی ئیسڕائیل بۆ ترامپ وەک کردەوەیەکی مومکین و ئەقڵانی، یارمەتی یەکلاکەرەوەی زەمیر بوو.
لەم ڕووەوە، زەمیر دەتوانێ بەشی زۆری شانازیی هەر دەستکەوتێکی ئیسڕائیل و وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ وەدوا خستنی بەرنامەکانی هاژەکی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێزی دەریایی و بەگشتی توانایی پیشەسازیی سەربازیی ئێران بۆ خۆی هەژمار بکات.
کەین، وەک کەسێک کە دەوری سەرەکی لە ڕازیکردن و دڵنیاییدان بە ترامپ گێڕا و، کوپەر، وەک کەسێک کە دەوری سەرەکی لە داڕشتنی هەڵمەتەکە، لە ناویاندا هاوئاهەنگییە فرە ڕەهەندی و کاریگەر لە نێوان دەیان وڵاتی عەڕەب، کە ئێران هێرشی کردنە سەر، لەگەڵ ئیسڕائیل، بە هەمان شێوە دەتوانن شانازیی ئەو دەستکەوتانە بە هی خۆیان بزانن.
لێرەدا، کوپەر سوودی لە بەرپرسیاریی بەرز بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە ناوچەکەدا بەر لە بوون بە فەرماندەی سێنتکام وەرگرت.
زەمیر، کەین و کوپەر بەرپرسیاری شکست لە وەستاندنی هاژەکەکان
دەوری زەمیر، کەین و کوپەرلە سەرکەوتنەکانی ئاماژە پێکراو لەسەرەوەدا ئاشکرایە. و بە ئیناسەفەوە دەبێ بڵێین، هێچکامیان قەت بەڵێنییان نەدا کە بەرنامەی هاژەکی ئێران بە هێرشەکانیان بە تەواوی لەناو دەچێت، یان هێرشە هاژەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل و وڵاتانی عەڕەبی، لە جەنگەی شەڕەکەدا دەوەستێت.
بەڵام، چاوەڕوانیی خەڵکی ئاسایی ئیسڕائیل و وڵاتانی دیکەی عەڕەبی ئەوە بوو کە هێرشەکانی هاژەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە خێرایی بۆ ڕێژەیەکی فرە کەمتر لەوەی دیترا دادەبەزن.
بۆ وێنە، تەنیا چەند ڕۆژ دوای جەنگەکە، زەمیر، کەین و فەرماندەی سێنتکام بە بیروڕای گشتییان گوت هاویشتنی هاژەکان ٪٩٠-٪٧٠ کەمی کردووە.
چاوەڕوانییەکە ئەمە بوو لە ماوەی یەک بۆ دوو حەوتوودا، ڕێژەیان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێت. بەڵام ئەگەرچی ژمارەی هاژەکەکان کەمتر بووەوە، بەڵام قەت نەگەیشتە تاقولۆق.
بۆچی؟
هیچکام لە کاربەدەستە پلەبەرزەکانی ئیسڕائیلی یان ئەمریکایی چاوەڕوانییان نەدەکرد ئێران هێندە خێرا هاژەکهاوێژەکانی، کە هاوپەیمانان حەشارگەکەیانی بۆمباران کردبوون، وەها خێرا لە ژێر زەوییەوە بێنێتە دەر. پێش جەنگ گریمانە دەکرا وێران کردنی حەشارگەکان دەبێتە هۆی لەکار خستنی هاژەکەکان تا کۆتایی جەنگەکە، لە کاتێکدا، بە گوێرەی زانیاریی ئورشەلیم پۆست، لە زۆر دۆخدا ئێران تیمی بۆلدزێری هەن کە لە کەمتر لە ڕۆژێکداهاژەکەکان لە ژێر زەوی دەهێننە دەر.
هەروەها ئێران هێزی هاژەکهاوێژی بە هەموو وڵاتە پان و بەرینەکەیدا بڵاو کردبوونەوە کە شوێنهەڵگرتنی ئەوان کارێکی نامومکین بوو و، هاژەکەکانی بەشێوەیەک ڕێکخستبوو کە نزیکەی ٪٧٠ ئەوان هاژەکی هەڵگری تەقەمەنی هێشوویی بوون، کە هێزەکانی بەرگریی ئیسڕائیل گەلێک کەمتر ئامادەی بەرگریی لە دژی ئەوان بوو.
ئێران لە چەند ڕۆژی یەکەمی جەنگەکەدا لە لایەن ئیسڕائیلە تووشیپەشۆکان بوو، بەڵام کۆماری ئیسلامی هێزە سەربازییەکانی ئیسڕائیل و ئەمریکای بە ژیرییەکەی لە بەردەوام کردنی هێرشی هاژەکی لە ئاستێکی مامناوەندیدا، تووشی پەشۆکان کرد.
بە گوتەیەکی دیکە، یەکەم ڕۆژەکانی جەنگەکە فرە باشتر لەوەی لایەنی ئیسڕائیل-ئەمریکا خەونی پێوە دەدیت چووە پێش، بەڵام لەگەڵ خایاندنی جەنگ بۆ ماوەی چەند حەوتوو، تێچووەکە فرە بەرزتر لەوە بوو کە ئیسڕائیل، ئەمریکا و وڵاتە عەڕەبییەکانی هاوپەیمان چاوەڕوانیان دەکرد.
کەین و کوپەر بەرپرسی شکستی پێش گرتن بە ئێران لە پرسی گەرووی هۆرمزن
شکستێکی گریمانە کراوی دیکەی کەین و کوپەر پەیوەندیی بە هۆرمزەوە هەیە. لە ڕاستیدا، شکستەکە هی ترامپە، نە تەنیا لێکۆڵینەوەی فرە لایەنی بۆ بڕیارە مەزنەکانی ئاسایشی نەتەوەیی نەکرد بەڵکو چونکە بەشی هەرە زۆری ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی دەکردبوون، تیمەکەی کەلێنی گەورەی لە پسپۆڕیی بەشەکانی پێویستدا هەبوو.
بە واتایەکی دیکە، هێندە خەڵکی پلەبەرزیبە دەورەوە نەمابوون تا پێی بڵێن دۆخی هۆرمز چەند خێرا و چەندە خراپ چوارچێوە ستراتێژیکەکەی جەنگ و وتوووێژەکانی پاش جەنگ دەگۆڕێت، چونکە سەرۆک کۆمار هەموویانی دەر کردبوون.
نەتانیاهوش بەشێکی تاوانەکەی دەکەوێتە ئەستۆ، چونکە گیروگرفتەکانی هۆرمزی لە ڕادەبەدەر ناگرینگ وەسف کردبوو و گوتبووی دوای کوژرانی کاربەدەستە پلەبەرزەکانی، ئێران توانایی هاوئاهەنگیی پێویست بۆ بەستنی گەروویەکە بە خێرایی و لەو ئاستەدا نابێت کە کاریگەریی مەزنی هەبێت.
زەمیر بەشێک لەو لێکدانەوەیە نییە، چونکە هۆرمز کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر ئیسڕائیل نییە و، ناوبراو ڕاستەخۆ ڕاوێژی نەداوە بە ترامپ.
لە لایەکەوە، کووپەر بە ڕاهێنان بووەتە ئادمیراڵ و، ئەمە بەم مانایەیە کە بێتوو وڵاتە یەکگرتووەکان بە ڕاستی تەنیا بژارەی بۆ کردنەوەی گەرووی هۆرمز کەڵک وەرگرتن لە هێزی سەربازیی با، ناوبراو لە هەموو کەس بۆ ئەم کارە شیاوترە.
بەڵام نە کەین و نە کوپەر دەنگیان لەمەڕ یەکلاکەرەوەبوونی مۆتەکەی هۆرمز بەرز نەکردەوە، دیسان پێیان باشتر بوو ڕاوێژی بێ لایەنانە بدەنە سەرۆک کۆماری وڵاتە یەکگرتووەکان، کە بە ئاشکرا بۆ هەڵسەنگاندنی هەموو لایەنەکانی ئەم کێشەیە خاوەنی توانایی پێویست نەبوو.
ئەم دووانە دەیانتوانی پێشبینی ئەم سێناریۆیە بکەن، سەرەڕای کاریگەریی بەرچاویان، بە نەدانی هۆشداریی بەمجۆرە کە چاوەڕوان دەکرا، بەشێک لە تاوانی ئامادە نەکردنی باشتری ترامپ و وڵاتە یەکگرتووەکانیان لە ئەستۆیە.
ئەم ڕاستییە کە وڵاتە یەکگرتووەکان چەند حەوتوو دوای دەستپێکی جەنگ ناچار بوو ڕاوەستێ تا هێزەکانیان، لە کاتی پێویست دا بگەنە جێ تا شتێک بۆ دۆخی هۆرمز بکەن، هەڵەیەکی مەزنی ستراتێژیکی بوو.
لە ڕاستیدا، وڵاتە یەکگرتووەکان دەبوو تەنانەت لە ڕۆژی دەستپێکی جەنگدا هێزی لە ناوچەی هۆرمزدا جێگیر کردبا، لەجیاتیلەپێشدا جەخت لەسەر نوقم کردنی پاپۆڕە مەزنەکانی هێزی دەریایی ئێران بکات.
لە لایەکی دیکەوە، ڕەنگبێ کەین و کوپەر یارمەتی کەمتر کردنەوەی تێچووەکانی ترامپ و وڵاتە یەکگرتووەکانیان بە جەخت کردن لە سەر خۆ بواردن لە دابەزاندنی هێزی زەمینی وڵاتە یەکگرتووەکان لە هۆرمز و دوورگەی خارگ کردبێت. یان بێتوو ترامپ لە کۆتاییدا بە فەرمانی ئۆپەراسیۆنی زیاتر بۆ کردنەوەی هۆرمز، لەجیات گەمارۆ پێچەوانەکەی لە گەرووەکە، ببێتە هۆی سەرسوڕمان، تەنیا دوای تاقیکردنەوەی شێوازی دیکە بۆ چارەسەر کردنی قەیرانەکە، بە هیچ شێوەیەک ئەم کارە بە گوێرەی ڕآوێژ لەگەڵ کەین و کوپەر نابێت.
بە گشتی، ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی لە لایەن زەمیرەوە بانگەشەی بۆ کرا و لە لایەن کەین و کوپەر پەسەند کرا لەمە سەرکەوتووتر بوو کە پێشدا چاوەڕان دەکرا، بێجگە لە ڕێزپەڕی سەرنجڕاکێشی بەردەوامبوونی هاویشتنی هاژەکی نێوان مەودا و دۆخی هۆرمز.
سەرکەوتن یان شکتسی گۆڕینی ڕێژیم، لە ئەستۆیئەوان نییە، بەڵکو هی تێکەڵاوێک لە خەڵکی ئێران، موساد و سی ئای ئەیە، ئەگەرچی بێتوو لە ساڵی داهاتوودا سەرکەوێت، ئەمان ئیددیعا دەکەن تێیدا بەشدار بوون.
گەلۆ وڵاتە یەکگرتووەکان، ئیسڕائیل و هاوپەیمانە عەڕەبەکانیان دەتوانن کەڵک لە دەستکەوتە سەربازییەکانیان بۆ دەستکەوتە درێژخایەنە ستراتێژیکییەکانیان وەرگرن، ئێستا زۆرتر لە دەست ڕێبەرە سیاسییەکان دایە تا ژەنڕاڵەکان.
سەرچاو:
https://www.jpost.com/international/article-893860