هەرچی گوڵی كوێستانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانە، دەیدەم لە بەرۆكی گشت پێشمەرگەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان

هەرچی گوڵی كوێستانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانە، دەیدەم لە بەرۆكی گشت پێشمەرگەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ، ئەندامی بنەماڵەكانیان

ئەحمەد مەکڵاوەیی

‎لەمێژ ساڵە رۆڵەكانی رۆژهەڵاتی نیشتمانی من، كانگای بیری نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرین، نیشتمانی من ، زۆر سەركردە و شاعیری و نووسەر و رێبەر و كەڵە پیاوی چاو سوور و نەترسی بە توانای تێدا هەڵكەوتوون و، هەموویان پێشمەرگەی كوردستان بوون.

زۆر لەوانە بێ ترس لە مەیدانی كردەوەدا، بۆ وەدەست هێنانی مافی نەتەوەكەیان خەباتیان كردووە ، بەڵام بە داخەوە زۆرێكیان لە كردەوەی ناڕەوای دوژمناندا شەهید بوون، ئەوان لە نێو جەماوەری كوردستان و، ڕێگەو رێبازی رزگاری بۆ نەتەوەكەیاندا، بە زیندوویی ماونەوەو ، بە میلیۆنان خەباتكاریان پەروەردە كردووە ، كە ئێستا بۆ مافەكانیان تێدكۆشن.

‎ خەڵكی كورد، بۆ رزگاری لە ژێر دەستی ، زۆری كوێرەوەری دیتووە، بە لافاو خوێنی لەبەر رۆیشتووە، بە میلیۆنان شەهیدو برینداری داوە، بەڵام بەرزتر و قایمتر لە شاخ راوەستاوەو ، نە چەمیوتەوە.

‎ بە تانك و تۆپ، بە چەكی پێشكەوتوو ، بە تەیارەو كۆپتەر، بە بۆمب و مووشەك و كاتیۆشا، لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان دراوە، لێی شەهید و بریندار كراوە، بەڵام چۆكی دانەداوە و چۆك دانادا.

‎لە رۆژهەڵاتی من ، كچ و كوڕان، لە سەرخۆ، ژیر ، هێدی و هێمن و هوشیارن، بەڵام گەر لە دوژمن تووڕە بوون ،لە شێر شێرترن ، لە بەبرن ، بە بڕشترن ، هەڵۆی بەرزی شاخ و نسێ و نزارن بەرزە فڕترن، شەرم لە دوژمن ناكەن، سەرماو گەرما، تینوێتی برسیەتی ، بەفرو باران و شڵێوە، بریندار بوون و شەهید بوون و، شڵاڵ بوون لە خوێن دا، چۆكیان پێ دانادا.

‎چل و حەوت ساڵە، دوژمنی قین لە دڵ، لە شیمال تا جنووب و ناوەندی كوردستان ، لێمان شەهید دەكات، زیندانیمان دەكات ، بەڵام لاوەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ، لە سەر بیری نەتەوەیی خۆیان سوورن و خەباتی بۆ دەكەن، كچ و كوڕێ شۆڕشگێر، دێنە ناو ریزی پێشمەرگەكان، لە ناپاڵم و گوللەو مووشەك و درۆنی دوژمن، نەترساون و ،ناترسن.

‎ئەم ساڵیش دوژمن لە نێو خۆی وڵات و لە باشووری كوردستان، هەر وەك رابردووی ، دەستی لە جینایەت دا، بە تاك و بە كۆ لە نێو خۆی رۆژهەڵاتی كوردستان دا لاوەكانی خەڵتانی خوێن كردن، لە باشوور ، هێزی پێشمەرگەو بنەماڵەكانی دایە بەر پەلاماری درۆن و مووشەك.

‎هەرچەند لە نێو هەموو كامپ و شوێنەكانیتری حیزبەكانی رۆژهەڵات دا ، چەندی پێشمەرگەو ئەندامی بنەماڵەكان شەهید بوون ، بەڵام ورەی هێزی پێشمەرگەو ئەندامانی بنەماڵەكانیان نەرووخاوەو ، وەك كێو راوەستان و سەر بڵیندن بە خۆیان دەنازن و ، لە پێناوی ئازادی و سەربەستیدا، ناخۆشیەكانیان تەحەموول و قبووڵ كردووە.

‎هێزی پێشمەرگە، زۆری سەرما و باران و بەفر لێدرا، بەڵام خۆ بەبری شاخ و هەردان، لە نێو ئەو هەموو سەختیەدا، نەكەت و چاو سوور و سەر بەرز راوەستاوەو ، دوژمنی بە چۆكدا هێناوە، مووشەك هەڵدان و ، حەواڵە كردن درۆنی خۆكوژ ، بۆ نێو كامپەكانی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، نیشانەی زەلیلی و داماوی هێزەكان دوژمنە لە راستا هێزی گەڵ و پێشمەرگە دا.

‎لێرەدا دەڵێم : هەرچی گوڵی كوێستانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانە، مەڵۆ مەڵۆ ، پێشكەش بە سینگ و بەرۆكی هێزی پێشمەرگە و ، ئەندامانی بنەماڵەكانیان ، بە تایبەتی ئەو پێشمەرگانەی كە بۆ پاراستنی و لە سەر پێ راوەستانی حیزبەكانیان ، شەو و رۆژیان لە سەریەك داناو ، لێرەو لەوێ ، لە بەر بارانی بە لێزمەو، بەفرو تەرز و سارد و سەرمادا، ئەركی قورسی نیشتماپەروەریان تێپەڕ كردن.

‎ بژی هێزی پێشمەرگە، مردن و رووڕەشی بۆ سەرانی كۆماری ئیسلامی ئێران

‎ئەحمەد مەكڵاوەیی
2/2/1405