ڕۆژنامهی کوردستان ژمارە ٩١٧ لە ژێر چاپ هاتهدهر.
ڕۆژنامهی کوردستان ژمارە ٩١٧ لە ژێر چاپ هاتهدهر. ڕۆژنامهی کوردستان زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که له کۆمهڵێک وتار و بابهتی سیاسی و ههواڵ و ههروهها بهشی ئهدهب و هونهر پێک هاتووه، له ژێر چاپ هاتهدهر.
ژمارەی ٩١٧ “کوردستان”، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ژمارەی نیوەی دووهەمی مانگی خاکەلێوە بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە. لە ژمارەی نوێی “کوردستان”دا جگە لە ڕووماڵی گەشتە سیاسی و دیپلۆماسییەکەی سکرتێری گشتیی حیزب بۆ پاڕلمانی ئورووپا لە بڕووکسێل و کۆڕبەندی سۆسیالیستەکانی جیهان لە بارسێلۆنا، و هەروەها ڕەنگدانەوەئ هەواڵی کار و تێکۆشانی حیزب و بابەتی پێوەندیدار بە ڕوانگە و بۆچوونە سیاسییەکانی حیزب و هەروەها هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لەو ماوەیەدا، چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:
– وانهکانی قاسملوو له سهردهمی شهڕ و ئاگربهسدا/ د. ئاسۆ حەسەن زادە
– هاوپەیمانەتی کوردستانی لە ڕوانگەی بەرپرسیارەتیی کۆمەڵایەتییەوە/ د. ئازاد محەممەدیانی
– ڕۆڵی دیپلۆماسی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێران لە ژێر ڕۆشنایی ئایدیۆلۆژیی یاسای بنەڕەتیدا/ د. ئارەزوو نستانی
– میراتی دیکتاتۆرێک/ د. قادر وریا
– د.کەیوان ئازاد ئەنوەر: “میقداد مەدحەت بەدرخان” پەیامی کوردایەتی و سەربەخۆیی لە تاراوگەوە بە جیهان گەیاند/ دیمانە: شەهرام سوبحانی
– شەهیدبوونی پێشەوا، پەیمانێکی کۆمەڵایەتی بۆ تێکۆشان و دەستگرتن بە ئامانجەکان/ ئەبووبەکر کاروانی
– ستراتیژیی ئێمە؟!/ سۆران عەلیپوور
– غەریبی خاک/ ئاسۆ مینبەری
– دەوری دووەمی وتووێژەکانی ئەمریکا و ئێران لە پاکستان، بەرەو کوێ؟/ مستەفا مەعڕووفی
– نەخشەی نوێی ژیۆپۆلیتیکی و بووژانەوەی ئابووریی جیهان؛ شەڕی ئێران و پرسی کورد/ شاڕوخ حەسەنزادە
– دیپلۆماسیی ئێرانی؛ بەهانەیەک بۆ کوشتنی کات و تێرۆرکردنی نەیاران/ ئازاد مستۆفی
– کوردستان ئەمجارەش بە سازی خۆی هەڵپەڕی/ دارسمە
– سەبارەت بە وتارەکەی هاوڕێ مستەفا هیجری لە پاڕلەمانی ئورووپا!/ ئیبڕاهیم لاجانی