سرودێک بۆ شەهیدان: موحیب مەهابادی
سرودێک بۆ شەهیدان: موحیب مەهابادی
خـاکی بـاپـیرانمـان
پــڕن لـه قــارەمـان
یادیان له نـیشتمان
شــانـازی گـشـتمان
شـەهیدی کـوردستان
دەڕۆن لەسەر دەستان
بە هەستی پڕسۆزیان
بە هــزری دڵـسـۆزیان
بە خـۆینی پـیـرۆزیان
ڕزگـار ئەکەن هـۆزیان
شـەهیدی کـوردستان
دەڕۆن لەسەر دەستان
وڵـاتـمـان گـەر مـاوە
ئــاڵـامــان گــەشـاوە
ئـەوان لە چـوار لاوە
گـیانیان له ڕێی داوە
شـەهیدی کـوردستان
دەڕۆن لەسەر دەستان
پێشمەرگەی کوردانن
سەرمەشقی دەورانن
جـوانمێری مـەیـدانن
هــەمـیشه هـەرمـانن
شـەهیدی کـوردستان
دەڕۆن لەسەر دەستان . . .
موحیب مەهابادی