غەزالەكەم. رەنج سەنگاوی
غەزالەكەم
هۆ كیژۆڵە لەناو خوێنا
شەڵاڵەكەم
كێ ئەیزانی رۆژێك ئەبیت
بە فرمێسك لەچاوماندا
ئەبیت بە خەزاڵێكی تر
لە ژوانی نیشتیماندا!
لەوەتەی دنیا دنیایە كیژۆڵەكەم
پەڕەی مێژو
هەر غەدر ئەینوسێتەوە
نازدارەكەم: گوڵی ئاوات
ئاوات خۆی نایچنێتەوە
بەكر مەرگەوەڕ ئەمێنێ و
خاتو زین سەرئەنێتەوە
دەنا ئەبو خوێنی گەشت
هەرگیز وشك نەبێتەوە
ئەو پەڵەیە بە ئاوی هەزاران
دەستنوێژ
ئەبو هەرگیز نەسڕێتەوە