ناسکۆڵەکەی لە خوێن شەڵاڵ سه‌ر هه‌ڵێنه و چاو لێره كه . كامران شافێعی
هه‌رچی ئاوه
بیخۆمه‌وه
گه‌رووم هه‌ر ویشكه و تینومه
هۆ ئاسكۆله‌كه‌ی كوردستان
چی بكه‌م بۆ سیله‌ی چاوێكت
ماندووم ماندوو
غه‌زاله‌كه‌م
چۆن بتگه‌مێ
تۆزێ بۆنی ناڤەت بكه‌م
تووند له باوه‌ش
خۆمت گرم
زامه‌كانت برین پێچ بكه‌م
ئاسكۆڵه‌كه‌ی
دڵ پڕ ئه‌وین
ناسکۆڵەکەی لە خوێن شەڵاڵ
سه‌ر هه‌ڵێنه و چاو لێره كه
پشووم سواره تا ده‌تگه‌مێ
من چیم پێیه بۆ زامی تۆ؟
گریان نه بێ
تۆڵە نەبێ
من چیم هەیە لەوە زیاتر؟
كامران شافێعی