بانگەوازێکی بەپەلە بۆ ڕای گشتی و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان
بانگەوازێکی بەپەلە بۆ ڕای گشتی و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان
سەبارەت بە هەڕەشە و گوشارە نوێیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر پەنابەرانی ڕۆژهەڵات لە باشووری کوردستان
دوای دەسپێکی ئاگربەسی شەڕی چڵ ڕۆژەی نێوان ئێران و هاوپەیمانیی (ئەمریکا و ئیسرائیل)، کە تێیدا دامەزراوە مەدەنییەکانی هەرێمی کوردستان و بنکەی پەنابەرانی سیاسی ڕۆژهەڵات کرانە ئامانجی هێرشەکانی ئێران؛ ئێستا ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگربەستی وەکوو دەرفەتێک قۆستووەتەوە بۆ چڕکردنەوەی گوشارەکانی بە مەبەستی دەرکردن و ڕادەستکردنەوەی چالاکانی سیاسی.
وردەکاریی مەترسییەکان:
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شەپۆلێکی نوێی فشار دەستی پێکردووە:
• لە سلێمانی: بە شێوەیەکی فەرمی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی (کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران) ڕاگەیەندراوە کە دەبێت مقەڕ و ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.
• لە کۆیە: فشار خراوەتە سەر پەنابەرانی نیشتەجێی ئەو شارە بۆ جێهێشتنی ماڵەکانیان.
• هەڕەشەی ڕاستەوخۆ: چەندین کەسی چەکدار سەردانی ماڵی هاووڵاتییان و تەنانەت کاسبکارانی ڕۆژهەڵاتیان کردووە و بە هەڕەشەی چەک داوایان لێ کردوون ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوونیان چۆڵ بکەن.
ئەم فشارانە تەنیا هەڕەشە نین بۆ سەر چەند کەسێک، بەڵکوو مەترسییەکی جیددییە بۆ سەر ژیانی هەزاران خێزانی پەنابەر کە بەهۆی بیروباوەڕی سیاسییەوە پەنایان هێناوەتە بەر باشووری کوردستان. مێژووی ڕەشی ڕژێمی ئێران لە تیرۆرکردنی زیاتر لە ٥٠٠ چالاکی سیاسی لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو لە ناو خاکی هەرێمدا، سەلمێنەری ئەوەیە کە ئەم هەڕەشە نوێیانە دەکرێت ببنە سەرەتایەک بۆ کارەساتی مرۆیی و تیرۆریستی نوێ.
بانگەواز و داواکارییەکان:
١. بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و UNHCR و یەکێتی ئەورووپا:
داوا دەکەین دەستبەجێ بێنە سەر هێڵ و فشار بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ڕاگرتنی ئەم هەڕەشانە. پێویستە پاراستنی گیانی پەنابەرانی سیاسی لە ئەولەویەتی کارەکانتان بێت و ڕێگە نەدەن یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل بکرێن.
٢. بۆ حکوومەتی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا:
خەڵکی کوردستان و حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات هەمیشە هاوپەیمانی بەوەفای دیموکراسی و بەها مرۆییەکان بوون. لەم دۆخە هەستیارەدا داواتان لێ دەکەین پشتیوانیی هەرێمی کوردستان بکەن تا بتوانێت بەرگەی ئەو گوشارە نایاساییانەی ئێران بگرێت و نەبێتە شوێنێک بۆ پاکتاوکردنی نەیارانی سیاسی.
٣. بۆ خەڵکی سەربەرزی باشووری کوردستان:
ئێوە کە لە کاتی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژاوا و زەختەکانی حکوومەتە یەکلایەنەکاندا هەمیشە لە مەیدان بوون، ئێستاش کاتی ئەوەیە بە هەڵمەتێکی نیشتمانی و مەدەنی پشتیوانی لە خوشک و براکانی خۆتان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن. ڕێگە مەدەن ئاسایشی پەنابەران و میوانانی ئێوە تێکبدرێت.
پاراستنی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات، پاراستنی کەرامەت و سەروەریی خاکی کوردستانە.
ناوەندی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٩ی نیسانی ٢٠٢٦ – ٢٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦
@followers
#URGENT #CALL TO #ACTION: STOP THE PERSECUTION OF KURDISH REFUGEES
Date: April 9, 2026
PREAMBLE: A CRITICAL THREAT TO HUMAN LIFE
In the aftermath of the forty-day conflict between the Islamic Republic of Iran and the U.S.-led coalition, a new and dangerous phase of aggression has begun. While a ceasefire has been declared, the Iranian regime is now weaponizing this pause to launch a campaign of transnational repression against political refugees and activists from East Kurdistan (Rojhelat) currently residing in the Kurdistan Region of Iraq (KRG).
Reports from the ground indicate that Tehran is exerting extreme pressure on local authorities to forcibly displace, arrest, and extradite political dissidents—actions that would constitute a flagrant violation of international law.
MOUNTING EVIDENCE OF SYSTEMIC REPRESSION
Within the last 48 hours, we have documented the following alarming developments:
• Forced Evacuations in Sulaymaniyah: Direct orders have been issued to the Komala Party of Revolutionary Toilers of Iranian Kurdistan to evacuate their long-standing headquarters and residential complexes.
• Intimidation in Koya: Refugee families in Koya are being coerced to leave their homes under the threat of force.
• Armed Harassment: Reports have surfaced of armed operatives conducting “home visits” to activists and even local tradesmen (such as tailors and shopkeepers), threatening them at gunpoint to abandon their lives and properties.
The history of the 1990s—where over 500 Kurdish activists were assassinated by Iranian operatives in South Kurdistan—serves as a grim reminder that these are not empty threats. This is a precursor to a planned wave of extrajudicial killings.
FORMAL DEMANDS TO THE INTERNATIONAL COMMUNITY
1. To the United Nations, UNHCR, and the European Union:
• Immediate Activation of Protection Mandates: We demand that the UNHCR immediately activate its emergency protection protocols to ensure the physical safety of all registered refugees and asylum seekers in the region.
• Upholding Non-Refoulement: The international community must remind all parties that the forced return of these individuals to Iran (Refoulement) is a “death sentence” and a major violation of the 1951 Refugee Convention.
• Diplomatic Accountability: We urge the European Union to make it clear to Tehran that any targeted violence or kidnapping of refugees will result in immediate and severe diplomatic and economic sanctions.
2. To the Government of the United States and Global Allies:
• Guaranteeing KRG Sovereignty: We call on the United States to provide the Kurdistan Regional Government (KRG) with the diplomatic “political cover” and security guarantees needed to resist Tehran’s coercive demands. The KRG must not be bullied into becoming an accomplice to Iran’s state-sponsored repression.
• Defining Red Lines: The U.S. State Department must formally categorize these threats as Transnational Repression. A clear “red line” must be established regarding Iranian-backed operations within the Kurdistan Region.
• Strategic Solidarity: As the Kurdish people remain the most reliable allies of democracy in the Middle East, the West has a moral and strategic obligation to ensure Kurdish soil does not become a hunting ground for the IRGC.
3. To the People of South Kurdistan (Iraqi Kurdistan):
We appeal to your history of resilience and brotherhood. Just as you stood in national solidarity against the threats to Rojava (West Kurdistan), we call on you now to launch a nationwide campaign to protect your brothers and sisters from the East. Do not allow the sanctuary of our homeland to be breached.
The National Center of East Kurdistan
April 9, 2026