ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٩١٦ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٩١٦ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه‌،‌ له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ژمارەی ٩١٦ی “کوردستان”، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ژمارەی نیوەی یەکەمی مانگی خاکەلێوە بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە. لە ژمارەی نوێی “کوردستان”دا جگە لە هەواڵی کار و تێکۆشانی حیزب و بابەتی پێوەندیدار بە ڕوانگە و بۆچوونە سیاسییەکانی حیزب و هەروەها هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لەو ماوەیەدا، چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:

– ئه‌گه‌ر ئێمه ئێتنیکین، ئەدی ئێوه چین؟/ د. ئاسۆ حەسەن‌زادە

– هاوپەیمانیی هێزه سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لە گوتار ڕا هەتا کردەوە!/ د. کامڕان ئەمین‌ئاوە

– بیناکردنەوەی نێوەڕۆکی چەمکی مەرگ و ژیاندنەوەی نەتەوەیەک/ ئەبووبەکر کاروانی

– ناسیۆنالیزم، سەربەخۆییخوازیی و ئەستێرەکانی ئورووپا!/ برایم فەڕشی

– پێگەی کۆمەڵایەتیی هاوبەشی ڕێفۆرمیست و شاپەرەستان لە ئێراندا/ تاهیر قاسمی

– پێڵاوی ژمارە ٤٢/ ئیبراهیم لاجانی

– پەیڤێک سەبارەت بە هاواری “ڕەشەشەو و سەربازانی ون”/ ئەحمەد حوسێنی

– هێزی بەکرێگیراو ئاسۆ مێنبەری

– هەگبەی شاخ و شۆڕش (شەهید خەلیلە سوور)/ برایم چووکەڵی

– هەستی پاکی ساواکی‌یانە/ دارسمە

– شەڕی مان و نەمان!/ ڕەزا دانشجوو

– بنیاتنانەوەی متمانە یان قووڵکردنەوەی کەلێنەکان/ زانیار حوسێنی

– هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر شوێنە مەدەنییەکان لە هەرێمی کوردستان (شیکردنەوەی یاسایی)/ شاڕوخ حەسەن‌زادە

– ئاناتومیی دێموکراسی بۆ ئێرانی داهاتوو/ غالب حەبیبی

– دەستپێکی هەرەسهێنانی بەرە بەرەی کۆماری ئیسلامی/ و لە ئینگلیزییەوە: کەماڵ حەسەن‌پوور

– “پاییزە” بە واتای دەقی بەرگری/ هێمن مەردانی