چەند سروودێک بۆ نەورۆزی کوردەواری
چەند سروودێک بۆ نەورۆزی کوردەواری
نەورۆز یەکێک لە دیارترین و کۆنترین جێژنەکانی سەر گۆی زەوییە و بە حەق کورد خاوەنداری سەرەکی و یەکەمی نەورۆزە.
ئەگەر نەورۆز بۆ چەند نەتەوەیەکی دراوسێی کوردستان ڕۆژی نوێبوونەوەی ساڵە، بەڵام بۆ نەتەوەی کورد تەنیا نوێبوونەوی ساڵ نییە، بەڵکوو ڕۆژی بەگژ داچوونەوەی زوحاک و هۆلاکۆ و دیکتاتۆرانی زاڵ بە سەر کوردستانی گەورە دایە، ڕۆژی یەکبوون و یەکڕیزی و جوانییەکانی کوردستانە و لە بەرەبەری هاتنی نەورۆز دا خەڵکی کورد وێرای ئەوە کە خۆیان بە جل و بەرگی کودی دەڕازێننەوە، لە هەمانکاتدا خۆیان بۆ وەرزی نوێی تێکۆشان لە هەموو بوارەکاندا ئامادە دەکەن، بە هیوای ئەوە نەورۆزی کوردان ببێتە هەوێنی ئازادی و سەرکەوتنی نەتەوەی کورد بە سەر داگیرکەرانی کوردستان دا.
نەورۆزتان پیرۆز
ئەم چەند سروودەش پێشکەش بە خەڵکی بوێر و خۆڕاگری کوردستان
ئامادە کردنی ماڵپەڕی گیاڕەنگ
