ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٩١٤ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٩١٤ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه‌،‌ له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

“بە زۆر دەبێ بشکێ دەرکی قەڵایە”
ژمارەی ٩١٤ی “کوردستان”، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تایبەت بە نیوەی یەکەمی مانگی ڕەشەمە بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە. لە ژمارەی نوێی “کوردستان”دا جگە لە هەواڵی کار و تێکۆشانی حیزب و بابەتی پێوەندیدار بە ڕوانگە و بۆچوونە سیاسییەکانی حیزب و هەروەها هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لەو ماوەیەدا، چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:
– کوژرانی خامنەیی، دوژمنی ژمارە ١ی کورد/ عەلی بداغی
– لە نێوان ئیرادەی دێموکراسی و خەونی دیکتاتۆردا/ شاڕوخ حەسەن‌زادە
– ئێران وەک هەڕەشە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا لە ڕوانگەی بونیادگەرییەوە/ دیلان هەردی
– پێویستیی هاوپێوەندیی کوردستان و ئازەربایجان لەم قۆناغە هەستیارەی مێژوودا/ قادر وریا
– ئانتڕۆپیی چەقبەستوویی ئایدۆلۆژیک؛ بوونناسیی ڕاکردن لە سووژەبوونەوە بەرەو باوەشی پەناگە/ باوکی گلارە
– مەرگی دیکتاتۆرێکی تا سەر ئێسقان دژ بە کورد/ تاهیر قاسمی
– سوێندخواردن بۆ یەکپارچەیی خاک و دەسەڵاتی ناوەندخوازی، یان ڕێزگرتن لە مافی دیاریکردنی چارەنووسی کورد؟/ محەمەدساڵح قادری
– یەکگریی پێنج حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک خاڵی وەرچەرخان/ مستەفا شڵماشی
– ئورووپا و فه‌ڕانسه که له‌مێژه له ئیداره‌ی دۆسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا غایبن، له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێراندا دەبێ چالاک ببنه‌وه/ د. ئاسۆ حەسەن‌زادە
– برایم لاجانی: نەخوێندن بە زمانی دایک دەبێتە هۆی لەنێوچوونی میراتی کولتووری/ دیمانە: گوڵان هیجری
– هەگبەی شاخ و شۆڕش (شەهید نوورەدین شکووهی)/ برایم چووکەڵی
– پێکهێنانی هاوپەیمانیی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ هەژانێک لە هاوسەنگیی هێز لە ئێران/ حەسەن قارەمانی
– شۆڕبوونەوە به قاناواندا بۆ پاراستنی ئێکوسیستەم بژاردەیەکی باشە/ دارسمە
– هاوپەیمانیی پێنج حیزبی کوردستانی و گۆڕانی هاوکێشەکانی دەسەڵات لە ئێران/ ڕەحیم نزهەت زادە
– ڕەخنەی ئەدەبی شێعرێکی سالم لەمەڕ شەڕی عەزیزبەگی بابان و سمایل پاشای عوسمانی/ هێمن مەردانی