ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٩١٢ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٩١٢ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه‌،‌ له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ژمارەی ٩١٢ی “کوردستان”، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە. لە ژمارەی نوێی “کوردستان”دا جگە لە هەواڵی کار و تێکۆشانی حیزب و بابەتی پێوەندیدار بە ڕوانگە و بۆچوونە سیاسییەکانی حیزب لە ماوەی دوو حەوتووی یەکەمی مانگی ڕێبەندان، چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:
– خەڵک مافی خۆیانە لە بەرانبەر توندوتیژیی ڕێکخراوی حکوومەتدا بەرگری لە خۆیان بکەن/ مستەفا هیجری
– هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێ بەتەنیا تەعبیر لە ئیرادەی نەتەوەکانی ئێران بکات/ خالید عەزیزی
– کۆماری ئیسلامی و ئایدۆلۆژیای تێرۆر/ عەلی بداغی
– لە ستەمکاریی ئایینییەوە بۆ دەسەڵاتخوازیی تێکنۆکراتیک/ د. مەنسوور سوهرابی
– دیپلۆماسیی وڵاتانی “سۆسیالیستیی” و قوربانیکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران!/ د. کامران ئەمین‌ئاوە
– یەکگرتوویی، ڕەمزی سەرکەوتن/ ڕەزا دانشجوو
– پرسی کورد، لەقاودانی لێکدژبوونی مافی مرۆڤ و شەڕ دژی تێرۆریزم لەژێر کارتێکەریی زڵهێزەکاندا/ سەربەست ئورمیە
– خوێندنەوەی مێژوویی، کۆمەڵایەتی و کولتووریی ڕەمزێک لە کوردستان / زانیار حوسێنی
– بووکەڵەی گوێڕایەڵ/ ئاسۆ مینبەری
– دواین دەرفەتی ڕۆژاوا/ و: لە ئینگلیزییەوە کەماڵ حەسەن‌پوور
– ئێرانى داهاتوو لە نێوان فاشیزمى ناوەند و ئیرادەى کورد: کێ جوداخوازە و کێ ئازادیخواز؟/ ئاگری باڵەکی
– شیتەڵکاریی شێعری “هەزار ساڵە”ی قاسم موئەیەدزادە (هەڵۆ) لە ڕوانگەی ئەدەبی بەرگری و هەندێک بۆچوونی دیاری ئەدەبییەوە/ هێمن مەردانی
– خەڵکێکی “نمەک بەحەرام” و دەسەڵاتێکی “فریشتە ئاسا”/ دارسمە
– هەگبەی شاخ و شۆڕش (شەهید فەتاح عەبدولی)/ برایم چووکەڵی
– شوان پەروەر: پێشمەرگە بەرگریکار و پارێزەری جڤاک، وڵات و هەبوونە، بۆیە دەبێ پێشمەرگە نەتەوەیی بێت/ وتووێژ: شەهرام سوبحانی
– ئێران لە کوشتاری خەڵکدا بوو بە یەکەمی بێ‌ڕکابەر!/ حەسەن شێخانی
– دیپلۆماسی و هێز/ ناسر ساڵحی‌ئەسڵ