ئاگاداریی یرسە و سەرەخۆشی بنەماڵەی نادر ئەمینی
بەداخەوە ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە حاجی زڵیخا قوربانیزادە، دایکی کاک نادر ئەمینی ، پورا ئامین ئەمینی و دایکی شەهیدان قادر و ئەبوبکر ئەمینی بە هۆی بە ساڵداچون لە تەمەنی ١٠٣ێ سالێدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.بەرێز بنەماڵەی خوشکە ئامین ئەمینی و کاک نادر ئەمینی تێکۆشەر
بە بۆنەی کۆچی دوایی و ناوەختی دایکی ئازیزتان حاجی زولەیخا قوربانیزادە لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی تێکۆشەر و ئەندامانی بنەماڵەی بەرێزتان لە دەرەوەی وڵات و لە نێوخۆی کوردستان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.
بڵاو بوونەوەی هەواڵی کۆچی دوایی دایکتان بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە بنەماڵەی ئێوەی ئازیز و تێکۆشەر دەناسن بۆتە مایەی خەم و پەژارە.
لە ئاست ئەم کۆستە گەورەیە دا هیچ وشەیەک شک نابەین کە بتوانێ هەڵگری ئەو خەمە گەورە بێ و ئاواتەخوازین کە ئێوەی هێژا و ئەندامانی دیکەی بنەماڵەتان ساخ و سەلامەت و تەمەن درێژ بن.
جارێکی دیکەش سەرەخۆشیتان لێدەکەین و خوا سێبوریتان بدات.
رووحی شاد و جێگای بەهەشتی بەرین بێ.
ناو و یادی لە دڵان دا هەردەم زیندوو بێ.
ماڵپەڕی گیاڕەنگ
حەمەڕەسووڵ کەریمی