چەند سروودێک لە سەر بەرزی و هەیبەتی ناوی پێشمەرگەی کوردستان

وشەی پێشمەرگە

ئەم وشەیە تەنیا ناوێکی سەربازی نییە، بەڵکو ناسنامەی گەلێکە. لە هەر پیتێکیدا، چیرۆکی بەرخۆدانێکی تێدایە.

«پ»ـەکەی، پەیمانی پاراستنی خاکە. «ێ»ـکەی، ئێشکگرتنی ئەبەدییە لەسەر سنوورەکانی کەرامەت. «ش»ـەکەی، شۆڕش و شەهادەتە. «م»ـەکەی، مەرگ و مانەوەیە لە یەک ساتدا. «ە»ـکەی، ئەوین و ئەسرینە. «ر»ـەکەی، ڕێگای ڕزگارییە. «گ»ـەکەی، گڕکانی غیرەت و گەورەییە. «ە»ـکەی کۆتاییشی، هەناسەی ئارامیی نەوەکانی داهاتووە.

چەند سروودێک لە سەر بەرزی و هەیبەتی ناوی پێشمەرگەی کوردستان، ئەو ڕۆڵە بە جەرگانەی گیانی خۆیان دەکەنە دیاری بۆ پاراستنی کەرامەت و ئازادی گەلەکەیان.

ئامادە کردنی ماڵپەڕی گیاڕەنگ