پێشمەرگە تۆ سەنگەری ، وەک هەڵۆ هەڵمەت بەری

پێشمەرگە تۆ سەنگەری ، وەک هەڵۆ هەڵمەت بەری
شێری چیا و بەندەنی، کێوی بیرو باوەڕی
پێشمەرگە تۆ سەنگەری ، وەک هەڵۆ هەڵمەت بەری
شێری چیا و بەندەنی، کێوی بیرو باوەڕی

گیان فیدای ڕێی ژیانین ، سەرگەرمی تێکۆشانین
گیان فیدای ڕێی ژیانین ، سەرگەرمی تێکۆشانین
سەرکەوتنت نزیکە ، هەڵۆی شاخ و تەلانی، هەڵۆی شاخ و تەلانی
پێشمەرگە تۆ سەنگەری ، وەک هەڵۆ هەڵمەت بەری
شێری چیا و بەندەنی، کێوی بیرو باوەڕی

ناوت پەیامی شادی ، موژدەی ڕۆژی ئازادی
ناوت پەیامی شادی ، موژدەی ڕۆژی ئازادی
بە هەوڵی بێ وچانت ، دەڕمێ کۆشکی بێدادی، دەڕمێ کۆشکی بێدادی
پێشمەرگە تۆ سەنگەری ، وەک هەڵۆ هەڵمەت بەری
شێری چیا و بەندەنی، کێوی بیرو باوەڕی

ڕۆژی مەیدان و جەنگت ، دوژمن بەزێنە دەنگت
ڕۆژی مەیدان و جەنگت ، دوژمن بەزێنە دەنگت
کەی دێیتەوە کوردستان ، ماچ کرم لوولەی تفەنگت
کەی دییتەوە کوردستان ، ماچ کەم لوولەی تفەنگت

پێشمەرگە تۆ سەنگەری ، وەک هەڵۆ هەڵمەت بەری
شێری چیا و بەندەنی، کێوی بیرو باوەڕی

پێشکەش بە هەموو پێشمەرگەکانی کوردستان، بە سەرجەم زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەی شەهیدانی کوردستان و هەموو خەڵکی پێشمەرگە پەروەری کوردستان