ئەمەر پاشای قەلەرەشێ کێ بوو لێرە دا بیناسن. ڕەحمان ئیبراهیم‌زادە

ئەمەر پاشای قەلەرەشێ کێ بوو لێرە دا بیناسن. ڕەحمان ئیبراهیم‌زادە
ئەمەر کوری حەمە سوور، کوری فەرخەیەو بە داخەوە لە هیچ جێگایەک باسی ساڵ و رۆژی لە دایک بوونی نەکراوە. هەر بۆیە ساڵرۆژی لە دایک بوونی مەعلووم نیە و لە ساڵیی١٩٨٧ میلادی و ١٣٦٥ هەتاویدا کۆچی دوای کردووە.
ئەوەش تنها وێنەیەکە کە لە پاشآ ئەمەر گیراوە دەگەڵ کۆمەڵێک پیاوی دەوروبەری خۆی وێدەچێ کورو نەوەکانی خۆی بن.

لێرەوار بەجێ دێڵم و سەردەکەوەم بۆ گوندی قەلەرەشی و دەورێک دەگەرێم وسەرێک لە پیرەفات و باژارو شاخەسپی دەدەم و دواێ میوانی پاشای کوردان ئەمەر پاشا دەبم و لێرەوە بەسەرهاتی بنەماڵەێکی گەورە دەنوسمەوە و گووڵرێژی گەڵکۆی شەهیدەکان دەکەم ، نووسێنەوەێ ئەو بەسەرهاتە زۆر زەحمەتە، لە بەر ئەوەێ زۆر بەکەمی لە سەرچاوە مێژووییەکان دا باسی کراوەو هەتا وێنەیەک لە ئەمەر پاشا دەست ناکەوێ، ئەوە لەلایەک لە لایەکی تریشەوە قەڵەمی بە پێزو بیری ورد وکەسی شارەزای دەوێ کە بە داخەوە من لەو حاستە دانیم، مێژووی پەرلەسەروەری بنەماڵەێ گەورەێ ئەمەر پاشا و خاڵ حەمەسوری کوری و نەوەکانی بە قەڵەمی کۆڵی من زەحمەتە بنوسەرێتەوە بەڵام کورد گوتەنی دیاری شوان ئاڵەکۆکە. داوایە با هەموو لایەک هاوکاربین و ئەو مێژووە زیندوو بەکینەوە.

ئەمەر پاشا كە قەلەڕەشیەكان (خاڵە مەر)یشی پێ دەڵێن، ناوی تەواوی پاشا (ئەمەر كوڕی حه‌مە سووری كوڕی مەلا فەرخە)یە لەبەر نەبوونی ناسنامە ساڵی لەدایك بوونی نەزانراوە، ئەمەر لە باوكێكی قەلەڕەشی (سوێسنی) و دایكێكی (سەكر) كەوتۆتەوە. ئەمەر پاشا پیاوێكی قەڵافەت پیاوانەی تێكسمڕاو و لوتێكی بەرانی هەبووە تا بڵێی وریا و ئازا و سەر بزێو بووە، ماوەیەك لە خزمەت شێخ محمودی حەفیدزادە دا خەباتی كردووە و ماوەیەكیش لەناو لەشكرەكەی سمایلاغای شكاك (سمكۆ)دا ڕۆڵی ئازایانەو قارەمانانەی گێڕاوە. لەژیانیدا سێ جار بریندار بووە و سێ ساڵیش لە زیندانی رەزا شای ئێراندا زیندانی كراوە

بە داخەوە لە سەرچاوە مێژووییەکان دا زۆر بە کەمی باسی شۆرەشی ئەمەر پاشا کراوە ولە ‌هێندێک سەرچاوەدا بەو ناوانە باسیان کردووە.
ئەمەر حەمە سوور ، ‌هۆمەر، یان عومەر پاشا.

هەتا لە تاریخچەی جنبش های ملی کرد ، دا کە کاک دوکتۆر سەعید نووسیویەتی باسی ئەو شۆرەشە نەکراوە. من ئەو کەم باسکردنە لە دوو شەت دادەبینم.
یەکەم> ئەو کات خوێندەواری کەم بوەو بە سەرهاتەکە بە شێوەیەکی دروست بە دێکۆمێنتاری نەکراوە تا نووسەران و گەریدەکان و رۆژنامە نوسەکان بێکەن بە سەرچاوەێ مێژوویی و بە مێنێتەوە.
دووهەم> ئەوانەێ وەکوو بەرپەرس لە شۆرەشەکە دا بەشدار بوون، یەکەم نەخوێندەواربوون و دووهەم لە کاتی حەیات و زیندوو بوونیاندا کەس نەچووە دەگەڵیان دانیشی و پرسیاری ئەو بەسەرهاتەیان لێ بکات، تا ئەو ئاخیرانە کە نوسەرەی کتێبی سردشت در آئینە اسناد تاریخی بەریز کاک فریدون حکیم زادە، بۆ تەکمیل کردنی کتێبەکێ دەگەڵ حاجی حەمەحەسەن و یەک دوو کەسی تر قسەێ کردوەو لە کتێبی پێکەنینی گەداشدا باسی وەت و وێژی ئەمەر پاشاو پیاوانی دەوڵەت کراوە، ئەو دوانە تنها سەر چاوەێ مێژوویی ئەو شۆرەشەن.
کاک مەحموود هۆمەر باوزی و کاک ئەبووبکری مەحەممەد نژادیش شتێکیان لە سەر تاج و تەختی ئەمەر پا شا نووسیوە هی وانیش هەر گێرانەوەیە لە زمانی خەڵکەوە نەک سەرچاوەیەکی مێژوویی دروست.

ڵێرە دا داوا لە خوێنەرانی ئەو بابەتە دەکەم کە بەسەرنجەوە بێخوێنەوە و هەڵەو پەڵانیم بۆ راست بەکەنەوە.
لە ساڵی ١٣٦١ هەتاویدا جارێک پۆلێک لە کاردو پێشمەرگەکانی دەورو بەری دەفتەری سیاسی هاتن بۆ گوندی قەلەرەشێ کە هاورێ کاک ئەحمەدی شێربەگیان دەگەڵ بوو، داوای دیدارو چاوپێکەوتنیان کرد دەگەڵ ئەمەر پاشا، من ئەو کات لە لەکی ٣ی شەهید سمالی سەلیمی و لە دەستەی یەکی ٢٥ گەلاوێژبووم و بنکەکەمان لە ماڵی کوێخارەسوڵی قەلەرەشێ دابوو، کاک کوێخا رەسوڵ من و چەند پێشمەرگەی تری وەکوو پارێزەرو چاو ساخ دەگەڵ ئەو کادرو پێشمەرگانە نارد کە وەکوو میوان هاتبوون. چاکەم لەبیرە کە چووین بۆ خەزمەت ئەمەر پاشای ناو براو لە خانوێکی قورینە دا بوو، زۆر پیرو لاواز بەبوو و چاوەکانی زۆر کەم بینا بەبوون. ناو براو دەگەڵ کاک ئەحمەد و برادەرانی تر کۆمەڵێک قسەو باسیان کرد. ناو براو برنەوێکی قووڵەی لە گۆشەێ ماڵەکەی هەڵنابوو، فەرمووی کە بەو برنەوە شەرم کردووە. من هەر ئەوەندە بە خەزمەتی گیشتم و پاشان نەمدییەوە.لە بیرم نیە داخوا هاورییان وێنەیان گرتەن ئەو رۆژە یانا.

بۆ زیاتر رۆچوون بە ناو قوڵای شۆرەشی ئەمەر حەمەسور ناسراو بە *ئەمەر پاشای قەلەرەشی) دا پێویستە
سەرەتا کورتە ئاورایک لە شەری یەکەمی جیهانی کە لە ساڵی ١٩١٤ هەڵگریساو لە ساڵی ١٩١٨ دا دوای چوار ساڵ کۆتای هات، باس بکەم من هەر بۆ بەرچاو روونی باسی ئەو دوو شەرە و هێندێک هۆکاردەست پێکردنی شەرە کە دەکەم کە لە ساڵی ١٩١٥ دا روویداوە دەناباسی من ئەو شەرانەنین. هۆکار ڕووسیایەک لەدواییەک شکستی دەخوارد لە شەڕی دووانەکەی تانێنبێرگ و شەڕی دەریاچەی ماسووریا. ڕووسەکان لە ھەموو ئەو شەڕانەدا نزیکەی ٤٥٠ ھەزار سەربازیان لەدەستدابوو، تا ئەو کاتە سوپاکەی لاواز ببوو و ئەڵمانییەکان بەشێکی زۆری سوپاکەی بەرەو بەرەیڕۆژھەڵات ناردبوو. گەمارۆدانی پرزێمیشل بۆڕووسەکان سەرکەوتن بوو بەڵام لە مانگی نیسان ئەڵمانییەکان دەستیان کردبوو بە داڕشتنی پلان بۆڕزگارکردنی گالیسیا. لە مانگی ئایار ئەڵمانییەکان ھێرشی گۆرلیس-تارنۆیان دەستپێکرد، ھێرشێک کە لە کۆتاییدا بوە ھۆی پاشەکشەیڕووسیا. لە ٥ی ئاب وارسا لەلایەن ئەڵمانییەکانەوە داگیرکرا و دواجار لە ئەیلوولی ١٩١٥ تەواوی پۆڵەندا و بەشێک لە پارێزگای مینسک داگیرکرا.

کەموکورتییەکان بەھۆی گەمارۆی دەریایی و بەرگرتن بە کاڵا لەلایەن ھاوپەیمانانەوە بووە ھۆی ئەوەی کە ئەڵمانیا لە سەرەتای ساڵی ١٩١٧دا شەڕی ژێردەریایی بێ سنوور دەستپێبکات و ئەمریکا کە پێشتر بێلایەن بوو لە ٦ی نیسانی ١٩١٧دا بچێتە ناو جەنگەوە. لەڕووسیا بۆلشێڤیکەکان لە شۆڕشی تشرینییەکەمی ١٩١٧دا دەسەڵاتیان گرتە دەست و لە دانوستان لەگەڵ ئەڵمانیا لە پەیماننامەی بریست-لیتۆڤسک لە ٣ی ئازاری ١٩١٨دا ئاشتیان کرد و ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی ئەڵمانیایان ئازاد کرد. بەگواستنەوەی ئەم ھێزانە بۆ بەرەیڕۆژاوا، ستافی گشتی ئەڵمانیا پێیان وابوو کە پێش ئەوەی ھێزە سەرەکییەکانی ئەمریکا بتوانن کاریگەرییان لەسەر جەنگەکە ھەبێت سەرکەوتن بەدەست دەھێنن. لە ئازاری ١٩١٨ھێرشی بەھاری ئەڵمانیایان دەستپێکرد و سەرەڕای سەرکەوتنە سەرەتایییەکان، بەخێرایی بە بەرگرییەکی زۆرەوەڕاگیرا. لە مانگی ئابدا ھاوپەیمانان ھێرشی سەدانڕۆژیان دەستپێکرد و ھەرچەندە سوپای ئیمپراتۆری ئەڵمانیا بەردەوام بوو لە شەڕی سەختدا، بەڵام نەیتوانی پێشڕەوییەکەیان بوەستێنێت.

بەرەو کۆتایی ساڵی ١٩١٨، وڵاتە زلھێزە ناوەندییەکان دەستیان کرد بە داڕمان. بولگاریا لە ٢٩ی ئەیلوول، عوسمانییەکان لە ٣١ی تشرینییەکەم و پاشان نەمسا-مەجەر لە ٣ی تشرینی دووەم ئاگربەستیان واژوو کرد. قەیسەر ویلھێلم کەڕووبەڕووی شۆڕشی ئەڵمانیا دەبێتەوە و ھێزە دەریایییەکانی سەرپێچی دەکەن، لە ٩ی تشرینی دووەمدا دەست لەکار دەکێشێتەوە و حکوومەتی نوێی ئەڵمانیا ئاگربەستی ١١ی تشرینی دووەمی ١٩١٨ی واژوو دەکات و بەم شێوە کۆتایی بە جەنگی جیھانییەکەم ھات. کۆنفرانسی ئاشتی پاریس لە ساڵی ١٩١٩–١٩٢٠ چەندڕێکەوتنێکی ھەمەجۆری بەسەر زلھێزە شکست خواردوەکاندا سەپاند کە بە ناوبانگترینیان پەیمانیڤێرسای بوو. ھەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریەتییڕووسی، ئیمپراتۆریەتیی ئەڵمانیای داگیرکار، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و ئیمپراتۆرییەتیی نەمسا-مەجارستان بووە ھۆیڕاپەڕینی زۆر و دروستکردنی چەند دەوڵەتی سەربەخۆ وەک پۆڵەندا، چیکۆسلۆڤاکیا و یوگۆسلاڤیا. شکستھێنان لە چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکی و ناسەقامگیریانەی جەنگی جیھانییەکەم بوە ھۆی ھەڵگیرسانی جەنگی جیھانی دووەم لە ئەیلوولی ١٩٣٩ دا.

ئاورێکی کورت لەجەنگی جیھانیی دووەمیان دووەم جەنگی جیھانی کە هەڵگریسانی لە (١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ – ٢ کۆتایەکەی لە ١ ی ئەیلوولی ١٩٤٥) دابوو بە دەینەوە، هەڵگریسانی ئەو شەرە ململانێیەکی جیھانی بوو لە نێوان دوو ھاوپەیمانی: ھاوپەیمانان وڵاتانی تەوەر. نزیکەی ھەموو وڵاتانی جیھان بەشدارییان تێدا کرد، ھەروەھا گەورەترین شەڕ بوو لە مێژوودا، زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن کەس لە زیاتر لە ٧٠ وڵاتەوە بەشدارییان تێدا کرد. وڵاتە گەورەکان ھەموو توانا سەربازی و ئابووری و پیشەسازی و زانستییەکانیان خستە خزمەت جەنگەوە، لە ئەنجامدا ٧٠ بۆ ٨٥ ملیۆن کەس گیانیان لەدەستدا، کە زیاتر لە نیوەیان خەڵکی مەدەنی بوون. ملیۆنان کەس لە کۆمەڵکوژییەکاندا گیانیان لەدەستدا، لەنێویاندا ھۆلۆکۆست و برسێتی و نەخۆشییەوە. دوای سەرکەوتنی ھاوپەیمانان ئەڵمانیا و نەمسا و ژاپۆن و کۆریا داگیرکران و سەرکردەکانی ئەڵمانیا و ژاپۆن بە تاوانی جەنگ دادگایی کران. لە بەر ئەوەی باسی من باسی ئەو شەرەنیە بەڵام بە جۆرێک لە جۆرەکان پێوەندی بە رووداوی پاشا هۆمەرەوە هەیە، ناچار بووم ئیشارەیەکی کورت بەو دوو شەرە بکەم. کە بۆیەکەم جار چەکی کیمیایی لە جەنگی جیھانییەکەمدا بەکار ھات ھەروەھا بۆیەکەم جار خەڵکی مەدەنی لە ئاسمانەوە بۆردومان کران لە میژوو دا.

لە بەر چی ئەو شەرانە پێوەندیان بە جوڵانەوە ئازادیخوازەکانەوە هەبووە، لەو شەرانە دا وەڵاتەکان لە باری ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە کەزوو لاواز بەبوون و بیری ناسێۆنالیستی و ئازادیخوازی سەرهەڵدابوو، ئەوە فرسەتیکی باشبوو بۆ گەلانی بندەست کە بێنە مێدان و داوای مافەکانی خۆیان بکەن و چارە نووسی گەل و وڵاتی خۆیان بە دەستی خۆیانەوە بێت.
بەو شێوە سێ ساڵ دوای شەری دووهەم و ساڵیک پێش دەست پێکردنی شەری یەکەم. لە ساڵی ١٣١٧ دا هەتاوی و ساڵی ١٩٣٨ میلادی لە ئێران و بەتایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستان کوردەکان دەستیان کردبوو بە جەموو جۆڵ و خەبات بە دژی رەژیمی رەزاشای گۆربە گۆر، لەو سەردەم دا ژاندرمە و ساواکی شا وەکوو سەگی هار بەربەبوونە گیانی خەڵک و هەزاران جینایەت و خەیانەتیان دەرحق بە گەڵی کورد کرد، سەرهەڵدانی شۆرەشەکەی ‌هۆمەر پاشای قەلەرەشی بەرهەمی ئەو زووڵم و زۆر و ناحەقیانەبوو کە لە کورد دەکران، لەو ساڵە دا رۆژێک ژاندرمەکان دەچن بۆ گوندەکانی ناوچەی سەردەشت بۆ رەشبەگیری و سەربازگیری، باسی ئەو رۆژەو سەرەتای دەست پێکرنی شۆرەشی هۆمەر پاشا بە وردی لە کتێبی سەردەشت در ئینە اسنادە تاریخی لە نوسینی فەریدوونی حەکیم زادە و گیرانەوەی بەسەرهاتەکە لە زمانی حاجی حەمە حەسەنی سریف پور، کە خۆی بەشداری هەموو رووداوەکان بووە بە جوانی ئیشارەی پێکراوە. حاجی حەمە حەسەن دەگیرێتەوە کە رۆژێک ژاندرمەکان بۆ سەرباز گیری هاتن بۆ گوندی قەلەرەشێ داوای لیستی جوانەکانیان کرد ئەو کات کاک کوخا رەسوڵ کە هێندێک خوێندەواری هەبوو داوا لە خەڵک دەکا کە کورەکانیان بەنێرن بۆ سەربازی و خەزمەتی دەوڵەت بکەن. من و چەند کەسی دیکە گووتمان ئێمە ناچین بۆ سەربازی و هەموومان سوێندمان خوارد و رۆژێک داوی بۆ راوێژو پەرس و را چووین بۆ لای ئە مەر ) واتا پاشا ئەمەری دوای* پێمان گووت کە ئیمە ناچین بۆ سەربازی و دەرۆین بۆ عێراق، هەر ئەو رۆژە ئەمەر هاتە نێو جمعی ئێمە، لەو سەردەمدا هەباسی مەمند ئاغا میروادەری کە دۆستی ئەمەر بوو بۆ ئێمە پشتیوانێکی گەورە بوو.
بەو شێوەیە چەقماغەێ شۆرەشی ئەمەر پاشا لێدرا. سەرەتا چەند چەکێک کە خەڵک لە دەورو بەر شاردبوویانەوە کۆیانکردنەوە و هێنایانن بۆ قەلەرەشێ کە بنکەی فەرماندەهی لەوێ بوو. دوای کۆکرنەوەێ چەک و چۆڵەکان رۆژێک دەستەیەک ئەمینیە بەرەو دێ دەهاتن ئێمەش بەرەو گوندی قوڵەسوێرو وەرێکەوتین لە وێش کوێخا مەحموودی حاجی مستەفا لە دەوڵەت هەڵگرابووە، لە دوورەوە ئێمەی ناسی و زۆر رێزی گرتین. ئێمە باسی راپەرین و شۆرشمان دەگەڵ کرد، ناوبراو نەفەری ناردن بۆ قازان و بان و مارەغان و دەوروبەر، رۆژێک دووای نیزیک بە ١٠٠ نەفەر لە قەلە رەشێ کۆبووینەوە. بەشێک لەوانە هەر بە ساچمەزەن و خەنجەر هاتبوون، لەو رۆژە دا کوێخا ئەحمدو فەقێ رەسوو داوایان لە خەڵک کرد کە ئاقڵبن و بەرحەلەی دەوڵەت نەجووڵێنەوە. بەلام ئەمەر و کوێخا مەحموود و حاجی مەحموود داوایان لە خەڵک کرد کە بەچن لە عێراق چەک بکرن ئێمە سەرباز نادەین و دەڵەت دەروخێنین. لە ماوەیەکی کەمدا ٧٠ تفنگ کران، ٥ تیر بە ٢٥ تمن.٦ تیر ١٥ تمن،یاێلی ٢٥ تمن. سەرنجام دەستەیەک ٧٠ تا ٨٠ نەفەری لە لایەن ئەمەرەوە سازەماندەهی کران، کە پاشان بە هۆمەر پاشا ناوبانگی دەرکرد.دەڵەت لە مەرکەز بەو جریانەی زانیبوو، هەر بۆیە بە پێوستمان زانی مەسەلەکە دەگەڵ دەوڵەت بێنینە گۆرێ.
لە قەلەرەشیوە حەمەکەرێ زێنی کە هەمیشە تووتن و پەری پێ بوو، وەکوو نەوێنەری ئێمە راسپێردرا بۆ لای تیمسار لە ناوشار،بۆ ئەوەێ بە دەوڵەت بەڵێت ئێمە سەرباز نادەین.
وەهەر وەها لە کورتەکەوە تا قەلەرەشی نابێ هێزی دەوڵەتی تێدابێ. و ئەمووری ناوچە دەبێ بەهێزەکانی بوومی بەسپێرن.
تیمسار ئاوا جواب دەداتەوە، ئەگەر شا ئەو قسانە بەبیسێ سەری من دەبرێ هەر بۆیە من هەرگز کاری واناکەم. وەختێک حەمەکەرە گرایەوە و مەسەلەکەی بۆ ئەمەر گێرایەوە، ئەمەر چۆ سەربانێکی بڵندو بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد من پاشای ئێرەم و شای ئێران هیچ کارەنیە.
بەو شێوەیە شۆرەش چقماغەی لێداو بە ئاشکرا دەستمان بە خەبات و بەربەرەکانی کرد. رۆژانە هۆمەر پاشا پیاوەکانی دەنارد بۆ گوندەکان و داوایان لە خەڵک دەکرد بێنە ناو شۆرەشەکەوە، لە ماوەیەکی کورت دا ٣٠٠ نەفەر حازەرو ئامادەکران. دەوڵەت رۆژانە پیاوی دەناردو داوای موزاکەرەێ دەکردو هەرەشەی تەسلیم بوونی لێدەکردین. دوای ئاشکرابوونی خەباتی چەکداری و رەگەڵ کەوتەنی زۆربەی گوندەکان، ئێمە بەسەر ٥ دەستە دا دابەشبووین.
1. بەشی مارەغانی تا سەر پەردێ کانیە رەشێ سەردەستە حاجی مەحموود
2. کانیە رەش و شاخەخوارە تا گوندی قەلەرەشێ سەردەستە ئەمەر حەمەسورو کوێخا عەوڵای) سەداقەت* سورەچۆم.
3. کێوی کاسەشکێن بە هەر چوار دەوری دا سەردەستە حاجی حەمە حەسەن
4. بێوران سەردەستە کوێخا برائیم
5.حاجی مەحموود مەلەکیش دێتە نێو باسەکەو ئەویش دەگێرێتەوە و دەڵی ئەو کات هەموو مەنتیقەی بێوران تنها ٣ پازگای لێ بوون، ئەوانیش سەربازی کمیان تێدا بوو، زۆریش لە خەڵک دەترسان. رۆژێک رەئیسی پازگای بێوران حوسێن عەلیخان دێت بۆ لای حەمەی رۆستەمی باوکی حاجی مەحموود مەلێک و داوای لێدەکات بەچێت بۆ گوندی قەلەرەشێ و خەبەرو باسی بۆ بێنێت، ناو براویش دەچێت و کە دەگەرێتەوە ناو براو دەتۆقێنی چوونکا خۆی لایەنگری شۆرەشبوو، خەبەرەکان بە قازانی شۆرەش گەورە دەکاتەوە و دەڵی هۆمەر پاشا بە ١٥٠٠ کەس و ٥٠٠ سوارە نیزامی عێراقیەوە خۆی ئامادەکردووە بۆ شەر ناو براو کە ئەوە دەبێستێت فەوری خەبەر بە دەوڵەت دەدا کە رەنگە لەو زوانە دا هۆمەر پاشا هێرەش بکاتە سەر دام و دەزگاکانی دەوڵەت.
سەرنجام رەزا خان دەستوری هێرەش دەدات بۆ سەر هێزەکانی هۆمەر پاشا. و سووڵتان رەمەزانخان فەرماندەی ئارتەشی ئێران دەنێرێت بۆ سەردەشت و ناو براو لە سەردەشتەوە بە ٩٥٠ سوارە نیزام لە حەشیرەتی ممگور دێنە گوندی بێوران تا لەوێ را هێرەش بەکنە سەر گوندی قەلەرەشێ. دوای دابەشبوون بە سەر ٩ دەستەێ ١٠٠ نەفەری بەوشێوە ئامادەی هێرەش دەبن.
1. دەستەی یەکەم ١٠٠ نەفەر بە فرماندەهی سەلیم بایەزیدی ئاڵوەتان
2. دەستەی دووهەم ١٠٠ نەفەر بە فرماندەهی عەبدوڵا فەتاحی
3. دەستەێ سێهەم ١٠٠بە فرماندەهی هەمزە ئەسڵانی
4. دەستەێ چوارەم ١٠٠ نەفەر بە فرماندەهی ئیبراهیم خان قادری مروەتێ خەلیفانی
5. دەستەێ پێنجەم ١٠٠ نەفەر بە فەرماندەهی سوارە ئەحمد خەڵکی گوندی کەڵەکاوێی
6. دەستەێ شەشەم ١٠٠ نەفەر بە فەرماندەهی عەلیاغای بێرامی
7. دەستەێ حەوت ١٠٠ نەفەر بە فەرماندەهی عەلیخان قادری مروەتێ
8. دەستەێ هەشتەم ١٠٠ نەفەر بە فەرمنادەهی قادر هەباس هەنداوێ
9. دەستەێ نۆهەم ١٠٠ بە فەرماندەهی ئیبراهیم رەشید رەبەتی
مەرکرزی فەرماندەهی پێک هاتبوو لە
١. سوڵتان رەمەزانخان
٢. سەروان مووسەدیقی
٣. سەروان فەرتاش
٤. سووڵتان عازەمی
٦.سەروانشەریفی
٧، سەروان تیرە جنگ
ئەوانە لە گوندی بێوران را فەرماندەهی شەرەکەیان دەکرد.
لە یەکەم دەرگیریدا لە پانە بەرۆژو کاسەشکێن دەگەڵ دەستەی ئەمەر پاشا دەرگیر دەبن و چەند کە س بریندارو کوژراویان دەبێ، کە لەو شەرەدا سەرهەنگ سید عەلی خان دەکوژەرێ و قەبرەکێ ئێستاش هەر لە گوندی بێورانە و لە سەری نوسراوە سەید عەلی خان لە ساڵی ١٣١٨ دا لە کاتێک دا کە ئەحمد ساڵح پەژدەری بە ٥٠٠ سوارەوە تێکەڵی هەێزەکەێ هۆمەر پاشابووە کوژراوە، بەلام ئەوە درۆیە و بە دەستی رۆڵەکانی کوردی رۆژهەڵات کوژراوە. لە دەوربەر کانیەرەشێش هێزەکان رووبەرووی یەکتر دەبن لەو شوێنە هۆمەر پاشاو کوێخا عەبدوڵای سورەچۆمی خۆیان بەشداری دەکن و لەویش سوڵتان رەمەزانخان دەکوژرێ.

حاجی حەمە حەسەن دەگێرێتەوە کاتێک دژمن لەو لایە بە تەواوی تێکشکا شەر لە گوندی نیسکاوێ دەستی پێکردەبوو، ئێمە بەرەو نیسکاوێ وەرێکەوتین و گیشتینە مێدانی شەر لەوێش لە سەنگەرێک دا بە ناوی کەرکەرێ کە رووبەرووی دێ بوو عەبدوڵا فەتاحی منگور کە پیاوی دەوڵەت بوو کوژرا و چەک و چۆڵ و فەشەکیکی زۆرمان دەست کەوت. لەو شەرە دا منگور و حەجەم زۆریان لێ کوژرابوون. لە درێژەێ شەرەکە دا دەوڵەت تەرکیزی کردبووە سەر شاخەخوارەو دەوروبەری قەلەرەشی و رۆژانە زیاتر لە ١٠٠ گولەتۆپیان لە سەنگەرەکانی ئێمە دەدا. ئێمە لە شەری نیسکاوێ گەراینەوە، کەم و زۆر شەر بەردەوامبوو، بەلام بە داخەوە شەکەستمان خواردو پەنامان بەردە بە عێراق و ئەوانیش رایان نە دەگرتین ، سەنجام رۆژیک رۆژیک چەند کەس لە بێورانەوە هاتن و گوتیان دەتوانن بێنەوە دەوڵەت حافووتان دەکات، بەشێک گرانەوە ئێران و ئێمە ماینەوە، رۆژێک دەوڵەتی عێراق دەورەی گرتین و بردیانین بۆ شاری قەڵادزی و زیندانیان کردین، چەند رۆژ دوای هەمزە بەگ کە پیاوی دەوڵەتی عێراق بوو، و کاربەدەستی ناوچەکەشبوو نەرفەری نادبوو کە سەرۆک و بەرپەرسەکانی ئێمە بەبینێ، ئێمە ئەو چەند کەسەبە نوێنەرایەتی چووین بۆ لای هەمزەبەگ.
1. ئەمەر پاشا
2. حاجی حەمە حەسەن
3. حاجی مەحەممەد
4. ئەحمەد بەس
کەگیشتین زۆر رێزی گرتین و گوتی منیش وەکوو ئێوە کوردم بەڵام هەوڵ بەدەن دەگەڵ دەوڵەتی خۆتان رێک کەون و شەرو ئاژاوە مەنێنەوە، ئێمەش قولمان دا کە لەوە زیاتر ئیدامە بە شەر نە دەین و داوامان لێکرد کە ئیجازەمان بەدەن لەوێ بەمێنینەوە ئەویش قەوڵی مانەوە و هاوکاری پێ داین و ئێمەش لەوێ نیشتەجێ بووین.
تا ئێرە باسی دەست پێکی شۆرەشەکەو شەرەکەمان کرد، ئێستا دەچینە لای کتێبەکەی حەسەن قەزڵچی بە ناوی پێکەنینی گەدا لەوێرا باسی دانیشتەن و وت وێژی نێردراوانی دەوڵەت و پاشا هۆمەرتان بۆ دەگێرمەوە.
ماموستا حەسەنی قەزڵچی لە پێکەنینی گەدا دا ئاوا باسی ئەو بەسەرهاتە دەکات.

چەند ساڵ پێش شەڕی دووهەمی جیهانی، هەر لە بەیانییەوەڕۆژێک لە بازاڕی مەهاباد، سەودا و کڕین و فرۆشتن وێستا. دوو کاندارەکان کە هەموو شتێک بە گەزی خۆیان دەپێون، وە هەموو شتێک بە سەنگ و تەرازووی خۆیان دەکێشن، تا گەز و تەرازوویان لە کاردا بێ بەتەنگ هیچەوە نین، دنیا ژێروژوور بێ، هەر ئەوان فرۆشیان ببێ، پەکیان پێناکەوێ. ئەوڕۆژە نیوگەز وەکو مقاشی هاوین لەولاوە کەوتبوو، تەرازووش مریشکە بەکورکت تێدا بنایەتەوە. کوتووپڕ چپەچپ کەوتە بازاڕ. یەک لەیەکی دەپرسی: چ باسە، کرمانج ئەمڕۆ بۆدەرمانیش دەست ناکەوێ؟
زۆری پێ نەچوو زانرا: سەرباز دەوری شاری گرتووە، سوخرەیە، ماین، ئەسب، وشتر، گوێدرێژ، هەرچی بە کاری سواری و باری بێت بە سوخرە دەگێرێ.
ئەمجار خەڵک زیاتر تینووی دەنگوباس بوون. چیە؟ چ قەوماوە؟ کەس نەیدەزانی! کەسیش نەیدەوێرا زۆری لێ بکۆڵێتەوە. کاروباری لە شکری دەوڵەتە و نهێنییە، لێکۆڵینەوەی باسی سەرە.
دوو سێڕۆژی پێچوو، وردە وردە سوخرە بڕاوە و وەزع هاتەوە دۆخی خۆی. دەنگووباس بڵاو بۆوە:
بەشێک لەو لەشکرەی لە مەهابادە، چووە بۆ ناو «گەورکان» پاشان خەبەر گەیشت کە لە گەورکانیش تێپەڕیوە و بەرەو سەردەشتڕۆیشتوە. ئیتر دەنگوباس وشکاری هات. هێندێک دەیانگووت: ڕەنگە ئەمانە چووبن هیی سەردەشت بگۆڕن. هێندێکانیش دەیانگوت: ڕەنگە لەو ناوە شەڕ بێت. هاتوچوو بۆ سەردەشت نەبوو، نەیاندەهێشت هیچ کەس ببیسێ. ئەوە ببورە مەتەڵۆ کەیەک کەس نەیتوانی هەڵیبێنێ. تا شین و شەپۆڕ لە ماڵی «حەیدەر عەلی خان» دا کەوت. حەیدەر عەلی خان ئەفسەری فەرماندەی بەشی شەست تیری ئەو لەشکرە بوو کە چووبووە سەردەشت. دەرکەوت کە سەید عەلی خان کوژراوە.
خەڵک لە ژوومارەی سەربازە کوژراوەکان کەوتنە خۆ. یەکێ دەیگوت: سەد سەرباز کوژراوە.
یەکێک دەیگوت: دوو سەد هیی وابوو دەیگەیاند پێنچ سەد. هێندێکیش دەیانگوت قەلاچۆیان تێخراوە و چولەکەکوژیان نەماوە.
خەڵک ئەوەندەیان حەز بە فەوتانی لەشکری دەوڵەت دەکرد، ئەوەی لە دڵیاندا بوو بە زۆرکردنی ژمارەی سەربازە کوژراوەکان دەریان دەبڕی و، بەم جۆرە کفتوکۆی دڵی خۆیان دەڕشت. بەڵام سەرلەبەریش بتگرتاتە قسەیان بێ ناوەڕۆک، نەبوو، چوونکە ئەو بەشە لەشکری دەوڵەت کە لە سەردەشت بوو هیچی پئ نەکرا.
دەوڵەت نەیدەویست وەکو جاران-کە لە هەر لایەکی کوردستانی ئێران جووڵانەوەیەک ببوایە تفەنگی بە عەلی ئاغای حاجی ئێلخانی و قەرەنی ئاغای مامەش و چەند سەرۆک عەشیرەتی خۆفرۆشی دیکە کۆدەکردەوە و جووڵانەوەکانی کوردی بە کوردەکان دەخنکاند – ئەمجاریش وا بکات.
دوڵەت خۆی بە دەستەڵاتدار دەزانی، ئەوانیش چەک چن کردبوو، ئیتر نەیدویست جارێکی دیکە چەکیان بداتەوە دەست. دەیگوت؛ «ڕەش هەرڕەشە». ئەمانە با خانینی گەلەکەشیان بن، هەر کوردن و جێگای بڕوانین.
تەشیدەویست لە شارەکانی دیکەوە لەشکر بێنێ. تا خەڵک نەزانن هێشتا کەسی وا ماوە بتۆانێ لە زەمانیڕەزاشادا سەری دڵی هەڵاوێ. لە تارانەوە فەرمان درامەسەلەکە لە کورتی ببڕنەوە و پووش بەسەری کەن.
فەرماندەکانی لەشکری «ورمێ» و «مەهاباد» و «سەردەشت» کەوتنەڕاو تەگبیر. ئاخرییەکەی بڕیاریاندا لە گەڵ کوێخا هۆمەری سۆێسنێ و توویژ بکەن. «کێ ئەم زەنگۆڵە لە ملی پشیلە بکات؟» دەستیان کرد بە پرسیار لەو بازرگان و دەربەگانەی سەر بە دەڵەوت بوون. بە هەموویان «کا حسێن»یان دۆزییەوە.
کا حسێن هەم سەید بوو، هەم بەڕاوێژی دەمی عەشایری دەزانی. کاتی شەڕی هەوەڵی جیهانی میرزای با پیراغای مەنگۆڕ بوو. لە پاشان بە نۆرە میرزای عەلی ئاغای حاجی ئێڵخانی و قەرەنی ئاغای مامەش بوو. سەرۆک عەشیرەتەکان دەیانناسی و بە پیاوێکی ئاقڵیان دزانی. چەق و تەقی دنیای زۆر دیبوو. لە شەڕی هەوەڵی جیهاندا کە لەشکری عوسمانی لە سابڵاخ «مەهاباد» بوو، داوایان لە پیراغا کرد بە خۆی و لەشکرەکەییەوە بچێ بۆ «خەزا» با پیراغا بە کاحسێندا وەڵامێکی زۆر تۆند و تیژی بۆ ئەفسەری عوسمانی ناردەوە. ئەفسەری عوسمانی کە دەستی نەدەگەیشتە باپیراغا، حوکمی ئیعدامی کا حسێنی دا.
کا حسێن بە تکای قازی عەلی باوکی قازی محەمەدی شەهیدڕزگاری بوو. کە لەشکریڕووسی قەیسەری هات و لەشکری عوسمانی شکاند، ڕۆژێک کا حسێن بۆ کاری باپیڕاغا دەچووە سابلاخ. لەڕێگا تووشی دەستەیەک ساڵداتیڕووسی بوو، ساڵداتەکان کە بۆ کابرایەکی دیکە دەگەڕان، بەهەڵەچوون و کاحسێنیان گرت، وە لەگەڵ دیلی دیکە نێڕدرا بۆ قەفقاز، تا لە شۆرشی مەزنی ئۆکتۆبردا بەربوو، هاتەوە.
کا حسێن کە بەسارد و گەرمیڕۆژگار قاڵ ببوو، بۆ ئەم کارە هەڵبژێردرا، وە لە گەڵ ئەفسەرێک ناردیان بۆ لای کوێخا هۆمەر لە گوندی «قەلەڕەشە»
کا حسێن گوتی: فەرماندەی سەردەشت لە پێشدا پیاوی ناردبووە لای کوێخائە مەر، کە لە لایەن دەوڵەتەوە دوو کەس دەنێردرێن بۆ وتووێژ، کوێخا هۆمەر قبووڵی کردبوو. لەسەر ئەو بەڵێنییە کەوتینەڕێ. کە لە سەردەشت دەرکەوتین و گەییشتینە ناو نزار، دوو کابرای سۆێسنییڕووتەڵە لە بن دەوەنێک دەرپەڕین، تفەنگەکانیان قایشی پێوە نەبوو، لە جیاتیی قایش بەنیان تێخستبوو. پرسییان چ کارەن، بۆ کوێ دە چن؟
گوتمان: لە لایەن دەوڵەتەوە دەچین بۆ لای کوێخا هۆمەر.
گوتیان: ڕاوەستن تا پرس بکەین.
یەکیانڕۆیشت، دوای نیو سەعات هاتەوە گوتی: با بڕۆن.
ڕۆیشتین، گەییشتینە بەندەیێ، دیسان دوو سوێسنی لەبن دارێک دەرپەرین:
چ کارەن؟ بۆ کوێ دەچن؟
لە لایەن دەوڵەتەوە دەچین بۆ لای کوێخائەمەر. ڕاوەستن، با پرس بکەین.
یەکیانڕۆیشت و دوای سەعاتێک هاتەوە، گوتی: با بڕۆن.
بە دۆڵی قەلەڕەشدا بەربووینەوە. لە شیوێک دوو سوێسنیمان لێ دەبەڕێ:
چ کارەن؟ بۆ کوێ دەچن؟
لە لایەن دەوڵەتەوە دەچین بۆ لای کوێخا هۆمەر.
ڕاوستن، با پرس بکەین.
یەکیانڕۆیشت و دوای سەعات و نیوێک هاتەوە.
گوتی: با بڕۆن.
ڕۆیشتین تا گەییشتینە بەر حەوشەیەک کە بە تەیمان گیرابوو، چەپەرێکی گەورەی پێوە بوو.
سوێسنییەک بە تفەنگەوە لەو دیوی چەپەرەکەڕاوێستابوو.
چ کارەن، لە چی دەگەڕێن؟
لە لایەن دەوڵەتەوە هاتووین بۆ لای کوێخا هۆمەر.
بانگی کرد: پیرۆت! ئەمانە دەیانەوێ بێنە لای کوێخا هۆمەر.
دوای چارەگە سەعاتێک پیرۆت لە هیوانی هۆدەکەیەوە بانگی کرد: با بێن.
ڕۆیشتین گەییشتینە هەیوانەکە. پیرۆت لە هەیوانی هۆدەکەوە بانگی کرد: با بێن.
ڕۆیشتین گەییشتینە هەیوانەکە. پیرۆت گوتی: ڕاوەستن.
پیرۆت چووە ژوورەوە. چ ببینین؟ سەیر و سەمەرە! هۆدەیەکی قوڕین، دیوارەکانی بە دووکەڵڕەش ببوو، میچەکەی قورماوی بوو، تاقە پەنجەرێکی چووکی تێدا بوو بۆ سەر هەیوانەکە، شووشەکەی بە دووکەڵڕەش داگەڕابوو. هیچیڵێڕانەخرابوو. لە ناوەڕاستی هۆدەکەدا کورسییەکی زستانی کە لەسەر تەنوور دایدەنێن و لێفەی پێدا دەدەن و لە دەوری دادەنیشن، دانرابوو. کوێخا هۆمەر لەسەر کورسیەکە دانیشتبوو، لاقێکی نابووە سەر لاقێکی، بەسەر سەریەوە سەوەتەیەک بە بەن بە داری میچەکەوە هەڵاوسرابوو. کوێخا هۆمەر سەری کردبوو بە بن سەوەتەکەدا کوێخا هۆمەر نە تەماشای کردین، نە وەڵامی داینەوە. پیرۆت قەلیانێکی تێکرد و دایە دەست کوێخا هۆمەر. کوێخا هۆمەر ناوبەناو مژی لە قەلیانەکە دەدا و چاوی بڕیبووە پەنجەرەکە. ئێمەش وێستابووین. کابرای ئەفسەر سپی هەڵگەڕابوو.، لە بیچمی وا دەرکەوت لای وایە بەدەست ئەم دێو و درنجەوە هەزار گیانی پێ بێ گیانێک بە ساخی دەرناکات. بە چاو ئیشارەم لێ کرد: نەترسی. دوای تاوێک کوێخا هۆمەر گوتی: پیرۆت، چای بێنە.
پیرۆت چایەکی هێنا و داینا. کوێخا هۆمەر ناوبەناو مژێکی لە قەلیانەکە دەدا و قومێکی لە چایەکە دەخواردوە کە لە قەلیان و چایەکە بۆوە،ڕویکردە ئێمە و گوتی: ئێوە کێن؟ دەڵێن چی.
گوتم کوێخا هۆمەر: ئەمەڕەسم و باری کوردەواری نییە. لە هەموو ماڵێکڕێز و حورمەت لە میوان دەگرن. ئێمە میوانی تۆین.

بەڵێ، کە دەستتان ناڕوات، ئەم قسانە دەکەن. ئێستا قسەتان چییە بیڵێن.
لە پێشدا پیاویان ناردبووە لات قبووڵت کردبوو ئێمە بێین. ئەوا لە لایەن دەوڵەتەوە هاتووین قسەت لەگەڵ بکەین.
چۆن هاتن؟
لە سەردەشت کەوتینەڕێ و ئەوا گەیشتووینەتە ئێرە، لای تۆ.
نا، نا، بەوردی بۆم بگێڕنەوە، تووشی کێ هاتن؟ چییان لێ پرسن؟
بەوردی هەمووم بۆ گێرایەوە، چەند جار ڕایانگرتین، چەند لێ پرسین؟
بەوردی هەمووم بۆ گێرایەوە، چەند جار ڕایانگرتین، چەند برسی و توونی بووین.
گوتی: لێرە، لەم هۆدەیەدا چۆن؟
گوتم: وەڵامی سڵاوت نەداینەوە، ماندوو نەبوونیت نەکردین. لەو ساوە تا ئێستا بە پێوەڕاتگرتووین.
قسەی چیم لەگەڵ دەکەن. ئەمە وەڵامەکەتانە. کردەوەی پیاوەکانی دەوڵەتەکەتان لە سەردەشت لەگەڵ ئێمە ئاوایە. بە شایەکەتان بڵێن کردەوەی پیاوەکانی باش دەکا و وەکو ئینسانان دەبزوونەوە، ئەوا باشە. ئەگەر هەر لەسەر ئەم پێودانانەش دەڕۆن، ئەو تاج و تەختی هەیە، منیش ئەمە«ئێشارەی بۆ سەوەتەکە کرد» تاج و، ئەمەش «ئیشارەی بۆ کورسییەکە کرد» تەختم. دەسا دەست و قەوەت لە خوا. کوێخا هۆمەر دەرفەتی نەداین قسە بکە، گوتی: پیرۆت بییانبە.
پیرۆت بردینییە هۆدەیەکی گەورەیڕووناک و خاوێن، قاڵیی لێڕاخرابوو، پاڵ و پشتی لێ دانرابوو، سەماوەر قوڵتەقوڵتی بوو. دانیشتن، چایان بۆ تێکردین. دوای تاوێک کوێخا هۆمەر هات و لای خوارەوە دانیشت. بەڕووخۆشییەوە بە خێرهاتنێکی گەرم و گوڕی کردین. نان و خوانێکی باشیان هێنا و نانمان خوارد.
گوتم: دەی کوێخا هۆمەر، ئێستا با قسان بکەین.
قسەی چی بکەین؟ «قسەی هەزارەیەکی بەکارە». من وەڵامی ئێوەم دایەوە. تۆ پیاوێکی ئاقڵی.
بڕواناکەم تێنەگەشتبی. ماڵاواییمان لێکرد. کوێخا هۆمەر زۆر بە حورمەتەوە بەڕێی کردین.
هاتمەوە، سەر لەشکرم تێگەیاند تاوانی ژاندرمەیە سوێسنییەکانی ئەوەندە هەراسان کردووە ناچار بوون بەگژ دەوڵەتدا بچن. دەوڵەت قەدەغەی کرد ژاندارم بە خاکی سۆیسنیدا بچێ. بۆ کاروباری ئەوێ دایرەیەکیان دانا بە ناوی «دایرەی ئینتیزاماتی عەشایری»، کابرایەکیان کردە سەرۆکی ئەو دایریە بە ناوی «سەرهەنگ پزیشکییان» سەربازەکانی پزیشکییانیش پاش یەک دوو ساڵ وردە وردە چوونەوە سەر پێودانەکەی ژاندارم، تا ڕژێمیڕەزا شا ڕووخا. ڕۆژێک لەڕۆژەکانی هاوینی ساڵی ١٩٤١ پزیشکیان و سەربازەکانی، وەکو سقڵیڕووت، بە توێی کراس و دەرپێ هاتنەوە مەهاباد و لەوێوەڕۆیشتنەوە بۆ پێتەختی شاهەنشاهی

تا ئێرە ئاوردانەوەیەک بوو لە شۆرەشەکەێ ئەمەر پاشا، شەجەرەێ ئەو بنەماڵە درێژەی هەیە و لە بەشەکانی داهاتوو دا لە شۆرەشی ساڵی ١٣٥٧ هەتاویەوە دەست پێدەکم و دەپرژێمە سەر چۆنیەتی بەشداری کردنی ئەو بنەماڵە لە شۆرەشی گەلانی ئێران دا، چاوەروانبن.