نوێترین کتێبی تیشک (ژمارە ۱٦)

نوێترین کتێبی تیشک (ژمارە ۱٦) بە ناونیشانی” سیاسەت و پلاندانانی زمانی بۆ بواری پەروەردە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا” لە نووسینی د. قادر وریا، لە دووتۆی ٢٦٥ لاپەڕە لە کوردستان و ئاڵمان چاپ و بڵاوکرایەوە.
کتێبی “سیاسەت و پلاندانانی زمانی بۆ بواری پەروەردە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا” لێکۆڵینەوەیەکی ورد و زانستییانەیە لەسەر سیاسەتی زمانی بۆ بواری پەروەردە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئۆگران و خوێنەرانی پڕۆژەی کتێبی تیشک دەتوانن بۆ دەستخستنی نۆسخەی چاپیی کتێب لە کوردستان و ئاڵمان پەیوەندی بە ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستانەوە بگرن.