ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٩٠٣ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٩٠٣ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه‌،‌ له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ژمارە ٩٠٣ی “کوردستان”، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە دوو زمانی کوردی و فارسی بڵاو بۆوە. لەم ژمارەیەی “کوردستان”دا کە تایبەت بە نیوەی دووهەمی خەرمانانە زۆربەی وتار و بابەتەکان لەسەر تێرۆریزمی دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامی و شەن‌وکەوی بزووتنەوەی ژینا لە سێهەمین ساڵی بزووتنەوەکەدایە. بەشێک لەو وتار و بابەتانە بریتین لە:
– کاژ فڕێدان لە کاتی گیانەڵڵادا!/ ڕەزا دانشجوو
– دوکتور شەرەفکەندی؛ ڕووناکبیری ئۆرگانیک و خەبات بۆ هێژموونی فەرهەنگی لە بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی کورددا!
– بۆچی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران سەرناگرێ؟ ڕاپەڕینی ژینا وەکوو نموونەیەکی کەم‌وێنە!/ عەلی لەیلاخ
– ڕەهەندی کوردی لە ڕاپەڕینی ژینادا/ حەسەن قارەمانی
– بەشێک لە تایبەتمەندی و خسڵەتە بەرزەکانی شەهید دوکتور سادق شەرەفکەندی/ مستەفا شڵماشی
– ئایدیۆلۆژیا وەک ئامرازی ڕزگاری: شیکارییەکی “ئاڵتوسێر”ییانە بۆ خەباتی نەتەوەیی کورد لە ڕۆژهەڵات/ شارۆخ حەسەن‌زادە
– خەرمانێک لە خەمەکانی خەرمانان/ سەباح نیکخا
– ژن، ژیان، ئازادی؛ مانیفێستێک لە کوردستانەوە بۆ هەموو ئێران/ ڕەحیم نزهەت‌زادە
– پرۆژەی تێرۆر و ئامرازی تێرۆریزم؛ لە ژینگەی سیاسیی کۆماری ئیسلامیدا/ زانیار حوسێنی
– داهاتووی ئێرانی داڕماو/ ئەلبورز ڕووئین‌تەن
– یەکگوتاریی ژنان/ ئاسۆ مینبەری
– بەرەو دانانی ویلایەتی فەقیهی دیجیتاڵی/ دارسمە
– هەگبەی شاخ و شۆڕش (نوورەدین شکووهی)/ برایم چووکەڵی
– شەهیدان چۆن لەبیر دەچنەوە/ ئاڵەشین
– “مام وێنس” فیلمی چاکە، بیبینن!/ عاشق ئیسماعیلی