۸۰ رووداوی گرینگی میژووی ۸۰ ساڵەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
خەبات بۆ مافە نەتەوەییەکان و دێموکراسی و دادپەروەری ١٩٤٥-٢٠٢٥
له پیناوی مافی نەتەوەیی دێموکراسی و دادپەروەریدا
۸۰ رووداوی گرینگی میژووی ۸۰ ساڵەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
١ – ٢٥ی گەلاوێژی ۱۳۲٤ (۱۶) ی ئاگوستی (١٩٤٥ دامهزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له شاری مههاباد له سەر بناخەی کۆمەڵەی ژکاف به ڕێبەریی پێشەوا قازی محەممەد.
٢ – ٢ی خهزەڵوەری ۱۳۲۴ پێکهاتنی کۆنگرەی یەکەمی حیزب.
٣ – ٢٦ی سەرماوەزی ۱۳۲۴ ، هەڵکرانی ئاڵای کوردستان له سەر بینای حیزبی دێموکرات له مەهاباد
٤ – ٢٠ی بەفرانباری ۱۳۲۴ دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کورستان، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان ” کوردستان وهک کۆنترین ڕۆژنامەی کوردی له ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئهمساڵ ۸۰ یەمین ساڵڕۆژی دهرچوونی خۆی جێژن دەگرێ.
٥ – ٢ی ڕێبەندانی ۱۳۲۴ (۲۲)ی ژانویەی (١٩٤٦) ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان له میتینگێکی گەوره دا به بەشداریی نوێنەرانی ناوچه جۆراوجورەکانی کوردستان له مەیدانی چوارچرای مەهاباد. قازی محەممەد پێشەوای حیزب هەر لەو میتینگه دا به سەرکۆمار دیاری کرا.
٦ – ٣ی بانەمەڕڕی ۱۳۲۵ ، ئیمزاکرانی پەیمانی دۆستایەتی و هاوکاری له نێوان کۆماری کوردستان و حکوومەتی میللیی ئازەربایجان دا.
٧ – ٢٦ی سەرماوەزی ۱۳۲۵ هێرشی دیکتاتۆریی پاشایەتی بۆ مەهاباد و کۆتایی هاتن به تەمەنی کۆماری کوردستان.
٨ – ٢ی ڕەشەمەی ۱۳۲۵ ، ئێعدامی ۱۱ کەس له تێکۆشەرانی دێموکرات و کەسیەتییه ناسراوەکانی کۆمار له ناوچەی فەیزوڵڵابەگی و گەورک له شاری سەقز و ئێعدامی عەلی بەگی شێرزاد فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی بۆكان له شارى بۆكان.
٩ – ١٠ی خاکەلێوه ١٣٣٦ ، له سێداره درانی قازی محەممەد، سەدری قازی و سەیفی قازی له مەیدانی چوارچرای مەهاباد.
١٠ – زستانی ساڵی ۱۳۳۱ ، سەرکەوتنی بەرچاوی سارمەددین سادق وەزیری به هۆی پشتیوانیی حیزبی دێموكرات له کاندیداتۆریی ئەو بۆ نوێنەرایەتیی شاری مەهاباد له هەڵبژاردنەکانی دەورەی ۱۷ ی مەجلیسی شورای میللی دا. ئەم هەڵبژاردنه له لایەن دەوڵەتەوه هەڵوەشایەوه و ئیمام جومعەی تاران وەک نوێنەری مەهاباد له مەجلیس دیاری کرا بێ ئەوەی کەس له مەهاباد بیناسێ.
١١ – زستانی ساڵی ۱۳۳۱، ڕاپەرینی جووتیارانی ناوچەی موکریان به دژی زوڵم و زۆریی ئاغا و دەرەبەگەکان له پێوەندی له گەڵ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتدا. ئەو ڕاپەرینه له لایەن دەرەبەگەکانەوه به هاوکاریی لەشکری شا سەرکوت کرا.
١٢ – بەهاری ۱۳۳۲ بووژانەوەی زیاتری ڕێکخراوەکانی حیزب به تایبەت له مەهاباد و سنه و دەرچوونی یەکەم بەیاننامەی ڕەسمیی حیزب پاش ٦ ساڵ له ڕووخانی کۆماری کوردستان.
١٣ – ١٥ی جۆزەردانی ۱۳۳۲ کۆبوونەوەی لاوانی حیزبی دێموکرات له باغی میکاییل بۆ هەڵبژاردنی نوێنەر بۆ فستیقالی جیهانیی لاوان له بوخارست لەم كۆبوونەوەیه به بڕیاری سەرتیپ موزەفەری فەرماندەی تیپی مەهەبادەوه هێرشی کرایه سەر و حەسەن ڕەمەزانی شەهید بوو، ناشتنی تەرمی حەسەن ڕەمەزانی بوو به خۆپێشاندانێکی گەوره که به یەکەم کۆبوونەوەی جەماوەریی سیاسیی دوای کۆمار له مەهاباد دادەنرێ.
١٤ -٢٦ی گەلاوێژی ۱۳۳۲ پێکهێنانی میتینگێکی گەوره له لایەن حیزبی دێموکراتەوه له شاری مەهاباد بۆ پشتیوانی له موسەدیق و پێخۆشبوون بۆ ڕاکردنی محەممەد ڕەزاشا بۆ بەغدا، ۳ ڕۆژ دوای کودەتای نیزامیی ۲۸ ی گەلاوێژ به دژی موسەدیق” شا گەڕایەوه بۆ ئێران.
١٥ – جۆزەردانی ساڵی ١٣٣٤ ، پێکهێنانی یەکەم کۆنفرانسی حیزب له ئاکامی ئەو کۆنفرانسه دا حیزبی دێموکرات پێوەندیی تەشکیلاتیی خۆی له گەڵ حیزبی تووده پچڕاند و سەربەخۆیی سیاسی و تەشکیلاتیی خۆی ڕاگەیاند.
١٦ – خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۳۸ هێرشی بەربڵاوی ساواک بۆ سەر ڕێکخراوەکانی حیزب، لەم هێرشه دا نزیک به ٢٥٠ کەس له تێکۆشەرانی حیزب له سەرانسەری کوردستانی ئێران گیران.
١٧ – سەرماوەزی ساڵی ۱۳۴۳ ، پێکهاتنی کۆنگرەی دووهەمی حیزبی دێموکراتی کوردستان.
١٨ – ساڵەکانی ١٣٤٧ – ١٣٤٦ ، ڕاپەرینی چەکدارانەی بەشێک له کادرەکانی حیزب که کومیتەی شۆڕشگێری حیزبیان پێک هێنابوو، ئەم ڕاپەرینه خوێناوییه ۱۸ مانگی خایاند و له لایەن ڕێژیمی شاوه سەرکوت کرا و بەشی زۆری بەڕێوەبەرانی شەهید کران.
١٩ – پووشپەڕی ١٣٤٨ ، بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی دووهەمی حیزب.
٢٠ – جۆزەردانی ۱۳۵۰ ، پێکهاتنی کۆنفرانسی سێهەمی حیزب ئەم کۆنفرانسه خاڵگۆڕانی گەڕانەوەی حیزب بۆ سەر ڕێبازی ئووسولیی خۆی و دەسپێکی قۆناغی نوێی خەبات و تێکۆشانی حیزب بوو.
٢١ – ڕەزبەری ساڵی ۱۳۵۲ پێکهاتنی کۆنگرەی سێهەمی حیزب پەسندکرانی بەرنامه و پێرەوی نێوخۆ و هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی نوێ بۆ حیزب.
٢٢ – ١٧ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۵۷ خۆپێشاندانی گەوره له مەهاباد به بۆنەی سێ ڕۆژانەی ناشتنی تەرمی شەهید عەزیز یوسفی، ئەم خۆپێشاندانه سەرەتای دەست پێکردنی زنجیره خۆپێشاندانەکانی دواتری خەڵکی کوردستان به دژی ڕێژیمی شا له کوردستان بوو.
٢٣ – پاییزی ۱۳۵۷ ، گەڕانەوەی کۆمیتەی زاگروسی حیزبی دێموکرات بۆ نێوخۆی وڵات ، به مەبەستی ڕێکخستنی خەڵکی کوردستان بۆ شۆڕشی ١٣٥٧ .
٢٤ – ٣٠ی ڕێبەندانی ٥٧ گرتنی پادگانی مەهاباد له لایەن حیزبی دێموکراتەوه به یارمەتیی ئەرتەشییه شۆڕشگێرەکان ۸ ڕۆژ دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران.
٢٥ – ١١ی ڕەشەمەی ۱۳۵۷ میتینگی سەدهەزار کەسی له ستادیۆمی وەرزشیی مەهاباد. لەم میتینگه دا حیزب به وتارێکی مێژوویی د. قاسملوو تێکۆشانی ئاشکرای خۆی به ڕەسمی ڕاگەیاند.
٢٦ – ١٢ی گەلاوێژی ۱۳۵۸ ، دەرچوونی د. عەبدولڕەحمانی قاسملوو سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات له هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی خوبرەگانی له پارێزگای ورمێ بۆ نووسینەوەی یاسای بنەڕەتیی وڵات.
٢٧ – ٣١ی خاکەلێوەی ۱۳۵۸ ، تەقه کردن له میتینگی حیزبی دێموکرات له نەغەده به هاندانی مەلا حەسەنی ئیمام جومعەی ورمێ و دارودەستەکەی و سازبوونی شەڕێکی خوێناوی که به شەڕی نەغەده ناسراوه.
٢٨ – ٢٨ی گەلاوێژ ۱۳۵۸ ، ڕاگەیاندرانی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی گەلی کورد به دوای شەڕ له پاوه دا قەدغه ڕاگەیاندنی تێکۆشانی حیزبی دێموکرات و دەست پێکردنی شەڕێکی سەرانسەری له کوردستان که به شەڕی سێ مانگه ناوی دەر کردوه.
٢٩ – ٢٦ی خەزەڵوەری ۱۳۵۸ ، دەرچوونی پەیامی خومەینی له سەر کوردستان ئەو پەیامه به کردوه به مانای دانپێدانانی ڕێژیم به شکستی خۆی و کۆتایی هاتنی شەڕی سێ مانگه بوو.
٣٠ – ٢٨ی ڕێبەندانی ۱۳۵۸ پێکهاتنی کۆنگرەی چوارەمی حیزب بە بەشداریی ۳۱۰ نوێنەر له مەهاباد. ئەم کۆنگرەیه پاش ٣٤ ساڵ یەکەم کۆنگرەی ئاشکرای حیزب بوو.
٣١ – ڕەشەمەی ۱۳۵۸ ، هەڵگیرساندنی شەڕ له کامیاران و شارەکانی دیکەی کوردستان له لایەن ڕێژیمەوه که بوو به شەڕێکی سەرانسەری دژی گەلی کورد شەڕێک که ئێستاش درێژەی هەیه.
٣٢ – ڕەشەمەی ۱۳۵۸ ، سەرکەوتنی زۆربەی کاندیداکانی حیزبی دێموکرات بۆ مەجلیسی شورای میللی لەو شوێنانەی کوردستان که هەڵبژاردن بەڕێوه چوون.
٣٣ – ٢٥ی جۆزەردانی ۱۳۵۹ جیابوونەوەی تاقمی ۷ کەسی له حیزب که ٦ کەسیان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی بوون به هاندانی حیزبی تووده.
٣٤ – ٢٧ی جۆزەردانی ۱۳۵۹ ، دەست به کار کردنی رادیۆی دنگی کوردستانی ئێران.
٣٥ – ١٦ی سەرماوەزی ۱۳۶۰ پێکهاتنی کۆنگرەی پێنجەمی حیزب ئەم کۆنگرەیه دروشمی ڕووخانی ڕێژیمی پەسند کرد.
٣٦ – جۆزەردانی ١٣٦٢ ، ئێعدامی به کۆمەڵی ۵۹ لاوی مەهاباد له لایه ن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوه که دواتر له تۆڵەی ئەم کوشتاره هێزی بێستوونی حیزب ۵۹ عەمەلیاتی سەرکەوتووانەی له دژی ڕێژیم بەڕێوه برد.
٣٧ – ٢ی ڕێبەندانی ۱۳۶۲ پێکهاتنی کۆنگرەی شەشەمی حیزب و پەسند کردنی سوسیالیزمی دێموکراتیک وەک ئامانجی دواڕۆژ.
٣٨ – ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٦٤ ، پێکهاتنی کۆنگرەی حەوتەم.
٣٩ – ٢٥ی گەلاوێژ ١٣٦٦ ، هیزەکانی کۆماری ئیسلامی له ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبدا له سەریەک چەند سەعات بنکەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان به توندترین شێوه به تۆپ و کاتیۆشا کوتا. لەم ناگر بارانه دا ڕێژیم له چەکی شیمیایی کەڵکی وەرگرت.
٤٠ – ٢٨ی بەفرانبار هەتا ٢ی ڕێبەندانی ١٣٦٦ ، پێکهاتنی کۆنگرەی هەشتەم
٤١ – ڕۆژانی ۲۳ تا ۲۹ی رەشەممەی ١٣٦٦ ، دەربازبوونی زیاتر له ۸۰۰ کەس له کادر و پێشمەرگه و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات له گەمارۆی هێزەکانی سپای پاسداران له کاتی شەڕی هەڵەبجه و شیمیایی بارانی ئەم شاره.
٤٢ – ١ی خاکەلێوەی ۱۳۶۷ ، جیابوونەوەی بەشیک له کادر و پێشمەرگەکانی حیزب و ڕاگەیاندنی تێکۆشانی خویان له ژێر ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕێبەرایەتیی شۆڕشگێر دا.
٤٣ – ٢٢ی پووشپەڕی ۱۳۶۸ (۱۳ی ژوئیەی ۱۹۸۹) تیرۆری سکرتێری گشتیی حیزب دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو و عەبدوڵڵا قادری ئازەر له قییەن به دەستی دیپلۆمات تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی له سەر مێزی وتووێژ.
٤٤ – ٩ی خەزەڵوەری ۱۳۶۸ (۳۱ ی ئۆکتۆبری ۱۹۸۹)، کاندیدا کردنی د. عەبدولڕەحمان قاسملوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل له لایەن ئەنجومەنی دۆستانی گەلی کورد له ئوتریش ئەگەرچی خەڵاتی ئەو ساڵه بەر گورباچۆف کەوت، بەڵام هەر ئەوه که دوکتور قاسلموو یەکەمین کورد بوو بۆ ئەو خەڵاته جیهانییه کاندیدا کرا و به ڕاستییش شایانی بوو بۆ حیزبی دێموکرات گەلی کورد و خەڵکی ئێران جێگای شانازی بوو.
٤٥ – ١ی به فرانباری ۱۳۷۰ پێکهاتنی کۆنگرەی نویەمی حیزب ( کۆنگرەی قاسملوو).
٤٦ – ٢٦ی خەرمانانی ۱۳۷۱ (۱۷ی سیپتامبری ۱۹۹۲) تیرۆری میکونووس لەم پەلاماره تیرۆریستییەی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا د. سادق شەڕەفکەندی سکرتێری گشتیی حیزب کاک فەتاح عەبدولی نوێنەری حیزب له دەرەوەی وڵات هومایون ئەردەڵان نوێنەری حیزب له وڵاتی ئاڵمان و نووری دێهکوردی چالاکی سیاسی و دۆستی حیزب به دەستی تیرۆریسته نێردراوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەهید کران.
٤٧ – ٢٣ی ڕەشەمەی ۱۳۷۱ بۆمبارانی بنکەی دەفتەری سیاسی و نەخۆشخانەی ئازادی و ماڵ و مووچەی خەڵکی دەورووبەر له بناری قەندیل له لایەن کۆماری ئیسلامییەوه که بووه هۆی شەهیدبوونی چوار تێکۆشەری حیزب، ئەو بۆمبارانه سەرەتای هێرشی ئاشکرای نیزامیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و دەستێوەردانی بێ پەردەی ئەو ڕێژیمه له کاروباری ئەو بەشەی کوردستاندا بوو.
٤٨ – ١٨ی خەزەڵوەری ۱۳۷۳ ، هێرشی ئاسمانیی کۆماری ئیسلامی به ۶ فرۆکەی شەڕکەر بۆ سەر بنکەکانی حیزب له کۆیه و به ئامانج گرتنی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب.
٤٩ – ٢٣ی خاکەلێوەی ۱۳۷۴ پێکهاتنی کۆنگرەی دەهەمی حیزب کۆنگرەی پەنجا ساڵەی حیزب.
٥٠ – ٥ هەتا ۷ی گەلاوێژی ۱۳۷۵ ، هاتنی هێزیکی دووهەزار کەسی کۆماری ئیسلامی بۆ نێو قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان به مەبەستی هێرش بۆ سەر بنکەکانی حیزب له نیزیک شاری کۆیه، ئەو هێزانه بۆ ماوەی ۱۲ سەعات بێ پسانەوه به تۆپ و کاتیۆشا و مووشک بنکه و ماڵەکانی تێکۆشەرانی دێموکراتیان ئاگر باران کرد. کۆماری ئیسلامی بەو هێرش و دەستدریژییه ئاشکرایه نەک هەر به مەبەستەکانی که له نێوبردن و گرتنی تێکۆشەرانی حیزب یان لانیکەم وەدەرنانیان لەو ناوچەیه بوو، نەگەیشت، بەڵکوو ریسواییەکی تەواوی بۆخۆی له ئاستی ناوچەکه و دنیادا، کڕی.
٥١ – ڕۆژانی ۱۹ بۆ ۲۱ ی خەرمانانی ۱۳۷۵ (۹ بۆ ۱۱ سپتامبری ۱۹۹۶) وەرگیرانی حیزبی دێموکرات وەک ئەندامی چاودێر له بیستەمین کۆنگرەی ئەنتیرناسیۆنالی سوسیالیست که له نیویورک و له مەقەڕی ڕێکخراوی نەتەوه یەکگرتووەکان گیرا.
٥٢ – ٢٩ی ڕەزبەری ۱۳۷۵ ، تەحویلدانەوەی ٧ کادر و پێشمەرگەی حیزب له لایەن بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانی عێراقەوه به کۆماری ئیسلامی له نیزیک شاری هەڵەبجه، کۆماری ئیسلامی دوای نیزیک به ۸ ساڵ بێدەنگه کردن له چارەنووسی ئەو گیراوانه دانی بەوه دانا که ۶ کەس لەوانی دوای تەحویل وەرگرتنەوه و دوای چەندین حەوتوو ئەشکەنجه و ئازاری لەشی و گیانی ئێعدام کردوون.
٥٣ – ١٩ی بەفرانباری ۱۳۷۵ وەسەریەک کەوتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات پاش ۹ ساڵ جیایی و لێکدابڕانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕێبەرایەتیی شۆڕشگێر”.
٥٤ – خاکەلێوەی ١٣٧٦ ، دەرکەوتنی ئاسەواری دەرمانداوکرانی به کۆمەڵی زیاتر له ۵۰ کادر و پێشمەرگەی حیزب به هی ژاری ساڵیوم که به پیلانی ئیتلاعات کرابوو.
٥٥ – ٢١ی خاکەلێوەی ۱۳۷۶ (۱۰)ی ناوریلی (۱۹۹۷) دەرچوونی حوکمی مێژوویی دادگای میکونووس له بیرلین و ناساندنی ڕێبەرانی پله یەکی کۆماری ئیسلامی وەک بڕیاردەرانی تیرۆری د. سادق شەڕەفکەندی سکرتێری گشتیی حیزب و هاوڕێیانی به دوای دەرچوونی بڕیاری دادگادا زۆربەی هەره زۆری وڵاتانی ئەندامی یەکیەتیی ئورووپا، سەفیرەکانی خۆیان له ئێران بانگ کردەوه و کۆماری ئیسلامی له ئاستی دونیادا له گەڵ ریسواییەکی بێ وێنه بەرەو ڕوو بوو.
٥٦ – ١ی بەفرانباری ١٣٧٦ ، پێکهاتنی کۆنگرەی یازدەهەمی حیزب کۆنگرەی خەباتگێرانی خۆڕاگر.
٥٧ – ٤ی سەرماوەزی ۱۳۷۹ (٢٤ی نوامبری ۲۰۰۰) پێکهاتنی کۆنگرەی دوازدەهەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
٥٨ – ١ی بانەمەڕی ۱۳۸۳ (٢٠ی ئاپریلی ٢٠٠٤) پەرده له سەر هێما (لەوح) ی بیرەوەریی شەهیدانی تیرۆری ميكونوس لادرا. ئەم لەوحه له سەر بڕیاری شارەداری ناوچەی شارلاتن بورگ له شوێنی تیرۆری دوکتور شەڕەفکەندی و هاوڕێیانی دانرا.
٥٩ – ١٣ی پووشپەڕی ۱۳۸۳ ( ٢٣جولای ٢٠٠٤ ) پێکهاتنی کۆنگرەی سێزدەهەمی حیزب له كۆيه. لەم کۆنگرەیه دا دروشمی بنەڕەتی حیزب له دێموکراسی بۆ ئێران و خودموختاریی بۆ کوردستانەوه گۆڕا و بوو به دابین کردنی مافه نەتەوەیییەکانی گەلی کورد له چوارچێوی ئێرانێکی دێموکراتیکی فیدرال دا هەروەها هەڵکردنی ئاڵای کوردستان به ڕەسمی پەسند کرا.
٦٠ – ٢ی ڕەشەممەی ۱۳۸۳ (۲۰ی فیوریەی ی۲۰۰۵) پێکهاتنی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدرال له بریتانیا به دەستپیشخەریی و هەوڵدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
٦١ – ١٨ی پووشپەڕی ۱۳۸۴ خەڵکی کوردستان به نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین به کوشتنی بێ بەزییانەی شوانه سەید قادر و جینایەتەکانی دیکەی ڕێژیم له کوردستان له سەر داوای حیزبی دێموکرات زنجیره خۆپێشاندانێکی بێ وینه له سەرانسەری کوردستان دەست پێکرد که به هۆی سەرکوتی دڕندانەی کۆماری ئیسلامی دەیان کەس شەهید و بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆریش له خەڵک کەوتنه زیندان.
٦٢ – له ٢٢ پووشپەڕی ۱۳۸۵ دا و به بۆنەی حەڤدەهەمین ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو له سەر داوای حیزبی دێموکرات خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ نیشاندانی ئەمەگناسییان بەرامبەر بەو ڕێبەره شەهیده و هەروەها دەربڕینی نەفرەت و بێزاریی خۆیان له ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دوکان و بازارەکانیان داخست، مانگرتنی گشتیی سەرانسەری له ساڵڕۆژی تیرۆری ڕێبەری شرهید د. قاسملوودا وەک شێوەیەک له ناڕەزایەتی دەربڕین ساڵانی دواتر، چەند جار له ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووپات بووه.
٦٣ – ١٥ی سەرماوەزی ۱۳۸۵ لێکترازانی ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان له لایەن ئەو کادر و پێشمەرگانەی حیزب که تێکۆشانی سیاسیی خۆیان به جیا درێژه پێ دەدا.
٦٤ – سەرماوەزی ۱۳۸۶ دیسامبری (۲۰۰۷) ئەندامەتیی حیزبی دێموکرات له ڕێکخراوی دژه مینی ڕێکخراوی نەتەوه یەکگرتووەکان (ژنیفا کال)
٦٥ – ١٦ی ڕەشەمە ی ۱۳٨٦ پێکهاتنی کۆنگرەی ١٤ی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک).
٦٦ – ٢٠ی خەرمانانی ۱۳۸۷ پێکهاتنی کۆنگرەی ١٤ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا).
٦٧ – ٢ی جۆزەردانی ۱۳۹۰ پێکهاتنی کۆنگرەی ١٥ی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک).
٦٨ – ٨ی ڕەزبەری ۱۳۹۱ پێکهاتنی کۆنگرەی ١٥ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا).
٦٩ – ٧ی سەرماوەزی ۱۳۹۴ وەرگیرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان به ئەندامەتیی ئەسڵیی ڕێکخراوی ئینترناسیۆنال سوسیالیست ئەم کۆبوونەوەیەی شورای ئینترناسيۆنال سوسياليست له لواندا، پیتەختی ئانگولا گیرا.
٧٠ – شەو زستان یەڵدای خوێناویی ۱۳۹۴ تەقینەوەیەک له بەردەم بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزب له کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی شەوی یەڵدا له ٨٦ ساڵەی له دایکبوونی د. قاسملوودا. لەم ڕووداوه تیرۆریستییه دا ٥ کادر و پێشمەرگەی حیزب و دوو پێشمەرگەی ئاسایشی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان شەهید بوون.
٧١ – ١٧ی ڕێبەندانی ۱۳۹۴ پێکهاتنی کۆنگرەی ١٦ی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک).
٧٢ – نەورۆزی ۱۳۹۵ ڕاگەیاندنی ڕاسانی ڕۆژهەڵات له لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له سنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان.
٧٣ – ۱۹ی بەفرانباری ۱۳۹۶ کۆبوونەوەی پێنج حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان له بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات ئەم کۆبوونەوەیه بووه بەردی بناغەی پێکهاتنی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران که ڕۆژی ۳۰ی بەفرانبار ڕاگەیەندرا.
٧٤ – ١ی ڕەشەمەی ۱۳۹۶ پێکهاتنی کۆنگرەی ١٦ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و گۆڕینی پێکهاتەی بەڕێوەبەریی حیزب.
٧٥ – ۱۷ی خەرمانانی ۱۳۹۷ پەلاماری مووشەکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەم پەلاماره تیرۆریستییه دا ١٦ کادر و پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات شەهید بوون که ٦ لەوان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی بوون لەم ڕووداوه دا زیاتر له ٥٠ کەسیش بریندار بوون که بەشێکیان ژن و منداڵ بوون.
٧٦ – ۲۱ی خەرمانانی ۱۳۹۷ مانگرتنی بەشکۆ و سەراسەریی کوردستان له سەر بانگەوازی حیزبی دێموکرات و حیزبه سیاسییەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم مانگرتنه بۆ مەحکووم کردنی پەلاماره مووشەکییەکەی ۱۷ی خەرمانانی کۆماری ئیسلامی بۆ بنکەکانی حیزبی دێموکرات بەڕێوه چوو.
٧٧ – ۱۸ی خەزەڵوەری ۱۳۹۸ پێکهاتنی کۆنگرەی ۱۷ ی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک).
٧٨ – ۳۰ی گەلاوێژی ۱۴۰۱ یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان و یەکبوونەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات پاش ١٦ ساڵ لێکدابڕانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان.
٧٩ – ٦ی ڕەزبەڕ دەسپێکی شەپولێک هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکه و بارەگاکانی حیزب ئەم هێرشانه له ۲۳ ی خەزەڵوەر و ۳۰ ی خەزەڵوەریشدا چەند پاته بوونەوه.
٨٠ – ۱۵ بۆ ١٦ی ڕێبەندانی ۱۴۰۳ کۆنگرەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان کۆنگرەی ۱۷ ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
ئامادەکردنی :
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناوەندی تەشکیلاتی نهێنی