پۆستێرەکانی یادی ٨٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کودستانی ئێران

پۆستێرەکانی یادی ٨٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کودستانی ئێران

پیرۆز بێ ٨٠ هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی کۆمەڵانی هەراوی خەڵکی کوردستان، حیزبی شەهیدان و حیزبی پێشەنگ و پێشرەوی بزووتنەوەی میللی دێموکراتیکی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

حیزبی دێموکرات دامەزرێنەری کۆماری کوردستان و داهێنەری ناوی بەرزی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان و سوپای میللی (هێزی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان) و دامەزرێنەری ڕێکخرراوی ژنان و قوتابخانەی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

حیزبی دێموکرات، پێشەنگی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و هیچ کەند و کۆسپێک خەباتی پێ شل ناکا و لە ژێر هەموو قەیرانەکان و پیلانەکانی ڕژێم سەربەرز و سەرکەوتوو هاتۆتە دەر و بێ ڕاوەستان تا لووتکەی سەرکەوتن هەروا شێلگیرانە هەنگاو دەنێ.