سنە. حەمید شەریفی
سنە. حەمید شەریفی
سنە کورسانەکەی باوان
کێ ناوتی نیاگە خوێناوی
ناو خاسێکە پڕ باڵاتە
بە خوێن ھاتی بە خوێن ماوی
بە سەر دیوار ھەر ماڵێکتا
عەکس شەھیدێ ھەڵواسیاگە
بە سەر سینەی کووچەکانتا
یادی زەخمێک ھەڵکنیاگە
لە بێخ تایلەی ھەر تەپەیکتا
ڕەمزی ئازادی خەفتگە
لەم دونیا وا شەو دایگرگە
تۆ خەو لە چاوتا مردگە
وەختێ دەنگ باران زیندان بێ
چاو ھەر دایکێ پاییزێکە
لە تەنیایی گریان شەوتا
دووری دەنگی ئازیزێکە
بنگوس بە بنگوس بان پشتت
جێگای دارێ ھەڵواسیاگە
لە خەوەر نیمەشەو مەرگێ
لێو دایکی شار ھەڵزریاگە
تەنیا ئاویەر خەمتەزانێ
بە قەو تارێخ باڵات بەرزە
مشتت پڕە لە ھاوار و
ھەرگیز سامت نایتە لەرزە
سنە کورسانەکەی باوان
کێ ناوتی نیاگە خوێناوی
تا کەی بۆ شکاندن قەفەس
شارێ بمرێ لە پێناوی
حەمید شەریفی