هێرشی ئیسرائیل و بێ هەڵوێستی ئۆپزیسیۆنی ئێرانی. ئەحمەد مەكڵاوەیی

‎هێرشی ئیسرائیل و بێ هەڵوێستی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی

‎دوای داپڵۆسین و، هەڵپاچین و، پەت پەت كردنی زنجیرەی گروە نیابەتیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ، هەر لە یەمەن و، لوبنان و غەزەو عێراق و ئیدیەوە، لە لایەن دەسەڵاتی ئیسرائیلەوە، كە خامنەیی و پەیڕەوانی بیرو باوەڕە دواكەوتوانەكەیان تەپڵی لە ناو چوونیان بۆ لێدەدا، لە نیوەشەو دا ، بە هێزی هەوایی، ئیسرائیل ئاوڕێكی تۆڵە ئەستاندنەوەی، لەكردارە ناڕەواكانی خامنەیی، سەبارەت بە خۆی و، لادانی لە دەسەڵات و ، ئارام كردنەوەی رۆژهەڵاتی نێوەراست و،كێشانی هەناسەێەكی راحەتی گەلانی ئێران، لە ژێر باری قورسی زوڵم و زۆری كۆماری ئیسلامی ، دایەوەو، بۆ ماوەی دوازدە شەو و رۆژ، بێ پسانەوە، بنكە نیزامیەكان و ، شوێنە ئابووری و، سەر كوتكەرو ، جێی بڕیاردەرەكانی كۆماری ئیسلامی، زیاتر لە بیست و چوار پارێزگای ، گەورەی ئەو وەڵاتەی ئاگربان كردن و ، رێژیمی ئێرانی تووشی شۆك كرد و، توانای هەناسەدانی ، لە دەسەڵات بەدەستانی یەكەمی ئەو وڵاتەی بڕین و، سەرانی ئێرانی ئاخوندی ، لە ترسی مەرگی خۆیان ، وەك مشك، لە ترسی مار ، چوونە نێو خاكەوەو، خۆیان شاردەوە و، رەنگیان بە روانەوەنەما.

‎زەبری كاریگەریان لە بنكە ئەتۆمیەكان وەشاند، دەنگ و رەنگی كۆماری ئیسلامیان لەرزاند، دەروازەو شوێنی بڕیاردانی بەندیخانەكانیان لێك هەڵتەكاندن، بنكە نیزامیە جۆر بە جۆرەكانیان سووتاندن و ، لە گەڵ خاك یەكسانیان كردن.

‎مەزیقەی ئابووریەكی توند كەوتە سەر شان و ملی دەسەڵاتدارانی نێو كونەمشكەكان و، چاوەڕوانی ئان و كاتی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی و تێكەوە پێچانی دەسەڵاتیان بوون لە لایەن خەڵكەوە.

‎لە حەوتووی یەكەم دا سەرانی رێژیم دەستەوەستان وەستان و ، حەتا نەیان توانی لاشەی گڵاوی سەرانی كوژراویان لە ژێر دار و پەردووەكان بێنەدەر و ،كەسیان ئاگایان لە كەسیان نەماو ، خۆشاردوكێنێک بوو مەگەر خوا و بۆ خۆیان بزانن.

‎سەرانی نیزام و گشت ئیدارەی بەرێوەبەری وڵاتیان نەیان دەوێرا پیوەندی پێكەوە بگرن و ، ئاسمانی ئێران ببووە جێی ئامووشۆی درۆن و فڕۆكەشەڕكەرەكانی ئیسرائیل و ، لە ماوەی ئەو دوازدە رۆژەدا ، ئەوان بوون ، ببوونە حاكم و بڕیاردەری ئێران و كوێیان پێ باش وخەتەر ، لە سەر خۆیان دەزانی، دەیان كوتان و ، وێرانیان دەكرد و ، ئاگریان پێوەدەنان و ، زەبرێكی گەورەیان لە پەیكەری دەسەڵاتی ئێران داو ، زیاتر لە هەزار كەسیان لە هێزەنیزامیە جۆر بە جۆرەكانیان كوشت، كە لە نێویان دا ، بیست كارشناس و مامۆستاو درووستكەری چەكی ئەتۆمی هەبوون و، سەد و بیست كەسیان دەرەجەداری پلەیەك و پلە دووی دەسەڵات بوون.

‎ ئێستاشی لە گەڵ بێت، دەستگای مووسادی ئیسرائیل، وا چۆتە نێو دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامیەوە، كە مەحاڵە لە ئاكامی كۆتایی شەڕی ئەو دوازدە رۆژە، خۆی پی دەرباز بكرێت، وەك دەبینیین، لە نێو ئێراندا ، رۆژ نیە لە چەند شوێنەوە ، هێرش نەكرێتە سەر پێگە نیزامی و ئابووریەكانی رێژیم و، گەورەترین نەخۆشی نیزامی و شەڕی رەوانی، بۆ ماباقی سەرانی رێژیم دروست كردووە.

‎ لێرەدا بوو كە بێ هەڵوێستی و ناكارایی و نەخوێندنەوەی درووستی ئۆپۆزیسێۆنی ئێرانی، لەو دەرفەت و رووداوە گەورە دەركەوت و، ئەوەی پێویست بوو بكرێ، نەكرا و، بۆیان نەكراو، جگەلە هەندێك لێدوانی خۆش خەیاڵی، لە سایت و میدیاكانەوە ، چیان لە دەست نەهات.

‎ كام رێبەری حیزب و رێكخراو و گروەكانی ئیرانی و كوردستانی ، لە میدیاكانی بێگانەو دەرەوەدا، لە گەڵ نوێنەرانی قەزیەیی دژی ئێران ، دەركەوتن ، تا پێكەوە هەماهەنگی بكەن و، لەو كاتە دا ، بە دژی ئێران ببنە پاڵنەری گەڵانی ئیران.

‎رێژێمی ئێران كە تەوا هەستی بە رووخانی خۆی كرد بوو ، بۆ پێشگیری خۆی لە رووخانی ، لە دونیای دەرەوەو، لە نێو خۆی خەڵك و، لە دەورووبەری، لە نێو دەرو جیرانانی، بە تایبەتی لە هەرێمێ كوردستان و، میدیاكان و گشت ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، بە تایبەتی لە حیزبەكوردیەكان كەوتە هەڕەشە، كە بەداخەوە، لە نالێكی و چەند بەرەكی گشت شەخسییەت و ئەحزابەكان و،پێك نەهێنانی شۆڕشێكی سەرتاسەری وجەماوەری، لەو زرووفە ناسكەی ئاخوندەكان، رێژیم كاتەكانی كوشتن و ، لەرێگە جیاجیاوە نەیهێشت شۆڕشێكی بەرین سەرهەڵبدات و، بۆ كاتی سەركەوت.

‎لەو زرووفە ناسكەی ئاخوندەكاندا، موجاهیدین لە هەوایەك دەیڕست، سەڵتەنەت تەڵەبەكان بە هەزار زمان دەیانخوێند، بلووچ و عەرەب و توورك و كورد هەریەكەیان جۆرێك دەدوان، بە داخەوە ئەحزابی كوردی لە باشوور پێشیان لێگیرا، دوای شكستی شۆڕشی ژینا، خەڵك لە نێو وڵاتدا ، ئیعتمادی پشتیوانی لەدەست دابوو.

‎ئێستا هەڕەشە و هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر دەسەڵاتی ئاخوندی لە ئێران كۆتاییان نەهاتوو، رۆژ نیە لێرەو لەوێی ئێران دا، زەبر لە بەرژەوەندیە نیزامی و ئابووریەكانی رێژیم نەدرێ، سەرانی رێژیم لە دڵەڕاوكێدان لەو زرووفەدا، پێویستەو زەرووریە گشت ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ، دوور لە قازانجی گرووهی یان رێكخراوەیی و حیزبیان ، یەك بگرن و، بەرەیەك بۆ بە دیلی دەسەڵاتی داهاتووی ئێران دروست بكەن، كە بێشك گەلانی ئێران پیشوازی لێدەكەن و ، دونیای دەرەوەو، هیزە جیهانیەكان دژ بە ئیران ئێران ، باشتر دژی بە ئێران دێنە مەیدانی تێكەوەپێچانی كۆماری ئیسلامی و، وەك ئەمجارە لە نا بە دیلی ئێرانی ئایندە نائومێد نابن و، هاكا شەڕەكە دەستی پێكرایەوە و، بە سات و كاتەوە بەندە و ، خۆ ئامادەكردنێكی خێرای دەوێت.

‎لێرەدا روو لە حیزبەكانی كوردستانی دەكەم و ، دەڵێم ، گەر لەم بارەوە هەنگاوی بە پەلە هەڵنەگرن و ، سازماندەیەكی گشت گیرو، هەمەلایەنە نەكەن و، بە تەواوی خۆ بۆ رووداوەكانی لە پێشمانن ئامادە نەكەن و، سەفی خەڵك بۆ ڕژانە نێو شەقامەكان، وەك دەورانی شۆڕش ژینا، ئامادەنەكەنەوە، خەڵكی كوردستان لێیان نابوورێ.

‎ئەحمەد مەكڵاوەیی