گیاڕەنگ چەند وێنەیەکی شەهیدان و زیانبارانی شیمیابارانی شاری سەردەشت وەک ڤیدیۆ بڵاو دەکاتەوە
له یادی شيميابارانی شاری سهردهشت دا كه له رێكهوتی ٠٧ ـ ٠٤ ـ ١٣٦٦ی ههتاوی بهرامبهر به ٢٨ ـ ٠٦ ـ ١٩٨٧ی زائینی دا، له لايهن رێژيمی ديكتاتۆری سهددام حوسێنهوه بهرێوهچوو، ماڵپهری گيارهنگ به دانانی کورتە فیلمێک لە ونەی بەسێک لە شەهیدەکانی ئەو کارەساتە، ياد و بيرهوهری تێكرای شههيدان و زامدارانی ئهم هێرشە جهرگبڕ و نامرۆڤانهیه دهکاتهوه.
دوو ڕژێمی ئێران و عێراق بۆ ئەوەی زیاتر لە شەڕدا یەکتر بە چۆک دابێنین ، ئەم شەڕەیان کردە دەرفەتێک، بۆ ئەوەی کورد بکەنە ئامانجی خۆیان و خەونە لەمێژنیەکەی خۆیان کە فەوتان و قەڵاچۆی کورد بوو بە ناوی بەرگری لە خاکی ئێران و عێراق بەرێوە بەرن.
ئەگەر ئاوڕ لە ڕابردوو بدەینەوە، لە لایەک شەرخوازی ئاخوندە تازە بە دەسەڵات گەیشتووەکانی ئێران بۆ چوون و گرتنی نەجەف و کەربەلا و لە لایەکیتر بیری چەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران و رژێمی بەعسی عیراق بۆ قەڵاچۆی کوردستان بوو بە هۆی ئەوە کە شەری نێوانی ئەو دوو حکوومەتە دیکتاتۆرە بخەنە نێو خاکی کوردستان و بە بۆمب و ناپاڵم و چەکی قەدەغەکراو، هێرش بکەنە سەر گەلی کورد و لە هەر دوو بەشی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان جینایەت و ژینوساید بخوڵقێنن.
بەداخەوە ئێستاش دوای زیاتر لە ٣٨ ساڵ هیچ کام لەو دەوڵاتە دیکتاتۆرانە ، داوای لێبوردنیان لە شەهیدانی شیمابارانی سەردەشت و هەڵەبجە و گوندی زەردە و دۆڵی بالیسان و وەرتێ و زۆر شوێنی دیکە نەکردووە و دونیا و ڕێکخراوەکانی بەناو مافی مرۆڤیش چاویان لە ئاست ئەم ژینوساید و جینایەتە نوقاندووە.
ڕووحی شەهیدانی کارەساتی شیمیابارانی شاری سەردەشت و گشت لایەک شاد و ڕوو ڕەشی بۆ حکوومەتی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران.
ماڵپەری گیارەنگ