ئاگاداری کۆچی دوایی ئاوارە حەسەنزادە
ئاگاداری (نوێ کراوهتهوه)
به دڵێکی پڕ پەژارەوە ڕادەگەیەنم کە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی (بەرامبەر بە ١٩ی ژوئەن/حوزەیرانی ٢٠٢٥ی زایینی) ڕۆڵەی ئازیز و دووروڵاتم ئاوارەی حەسەن زادە لە وڵاتی سوێد بە نەخۆشییەکی کتوپڕ کۆچی دوایی کرد و داخ و پەژارەی لەسەر دڵی دایک و باب و خوشک و برا و کەسوکاری بەجێ هێشت.
ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی بەو بۆنەیەوە سەعات (٤) تا (٦)ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی دوو شەممە ٢٣\٠٦\ ٢٠٢٥ لە هۆڵی سکتانی شاری کۆیەی باشووری کوردستان بەڕێوە دەچێ.
دۆستان و سەروەرانێک کە ڕێگایان دوورە پێویست ناکا زەحمەتی هاتن بکێشن و دەتوانن له رێگای تهلهفۆن و ئینترنێتهوه پەیامی هاودەردیی خۆیان بە ئەندامانی بنەماڵەکەمان ڕابگەیەنن.
ڕێوڕەسمی بهخاکسپاردن و سەرەخۆشی له سوئێد دواتر به ئاگاداریی دۆستان و ئاشنایان
دهگهیهنین.
بە ڕێزەوە
عهبدوڵڵا حهسهن زادە
کۆیە، ٢٢/٦/٢٠٢٥
بەرێز مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەنزادە، باوک و دایکی دڵسۆزی ئاوارە گیان
بەڕێزان خوشک و براکانی ئاوارە حەسەنزادە و گشت خزمان لە نێوخۆی کوردستان و دەرەوەی وڵات
هەواڵی کۆچی دوایی کاکە ئاوارەی خۆشەویست، پەپوولەی سەرچڵەکانی دڵ، ئاوارەی دەم بەخەندە، بۆ هەموو ئەوانەی لە نزیکەوە کاکە ئاوارەیان دەناسی بۆتە مایەی خەم و پەژارە، لەو کاتەوە هەواڵەکەی بە گوێمان گەیشتووە، دڵمان وەک بورکانێک گڕی گرتووە و خەم و پەژارە هەموو جەستە و ڕووح و ڕەوانی داگرتووین.
بەم بۆنە ناخۆش و دڵتەزێنەوە، لە ناخی دڵەوە لە ئێوەی ئازیز و تێکۆشەر کە جیا لە دایک و باوکی ئاوارە گیان ، بۆ ئێمەش باوک و دایک و مامۆستا و ڕێبەر بوون سەرەخۆشی دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین، لەو دڵنیام ئەم کۆستە گەورەش نابێتە هۆی بێ هیوای و نەمانی یەکجاری کاک ئاوارەی خۆشەویست، بەڵکوو یاد و ناو و بیرەوەرییەکانی لە دڵی هەموو لایەکمان دا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
ڕووح و ڕەوانی شاد و ئێوەی ئازیز و خۆشەویست تەمەن درێژ بن.
ماڵپەڕی گیاڕەنگ
حەمەڕەسووڵ کەریمی و شلیر حەسەنپوور
٢٠٢٥-٠٦-٢٢