“کێوانی کوردستانه‌كه‌م، جێگه‌ی تۆ کاکه جوانه‌که‌م”. ئاسۆ حەسەن‌زادە
“کێوانی کوردستانه‌كه‌م، جێگه‌ی تۆ کاکه جوانه‌که‌م”
ئه‌م ڕۆژانه ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی هه‌واڵی خۆشتر بووین که له‌پڕ مۆته‌که‌ی مه‌رگ، پاش ده‌یان ساڵ خاترگرتن و به‌بێ هیچ نیشانه ناردن و ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ک، سه‌ره‌نجام له ده‌رگای ماڵی ئێمه‌شی دایه‌وه. برای گه‌وره‌ترم، ئاواره حه‌سه‌ن زاده، چیدیکه له‌و ژیانه تاقه‌تی نه‌هێنا ؛ دڵه پاکه‌که‌ی له غه‌ریبی له لێدان که‌وت و چاوه جوانه‌کانی بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر یه‌ك دانان…
ئاواره ساڵی ١٩٧١ له به‌غدا له‌دایک بوو. بابم به ناوی شه‌هید مه‌لا ئاواره‌ی کردبۆوه به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێ که ئه‌و کوڕه‌ی له هه‌موو کوردێكی دیکه ئاواره‌تر ده‌بێ. ئاواره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌مئه‌ندام بوو، ئه‌و وه‌خته که سه‌رکردایه‌تیی حیزبی دێموکڕات له گه‌وره‌دێی ناوچه‌ی ماوه‌تی باشووری کوردستان له‌ژێر ڕه‌هێڵه‌ی تۆپ و ته‌یاره‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا بوو، به پێشنیار و بڕیاری شه‌هید دوکتور قاسملوو که ئاواره‌ی خۆش ده‌ویست و هه‌میشه به شۆخی ده‌یگوت “ئاواره به‌نه‌زمترین ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسییه”، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه برینداره‌کانی حیزب ڕه‌وانه‌ی سوئێد کرا بۆ ئه‌وه‌ی له ژینگه‌یه‌کی ئارام‌دا بژی.
له‌و کاته‌وه تا ڕۆژی رۆیشتنی یه‌کجاریی کاک ئاواره له‌و دنیایه و به درێژایی ئه‌و چل ساڵه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه که زۆر جار سه‌فه‌ری کوردستانی کردبۆوه و به‌رده‌وام که‌سوکاریش سه‌ردانیان ده‌كرد و ده‌یانبرده لای خۆیان، له‌دوای ئازیزانی به‌تایبه‌ت بابم که ئاواره به قاره‌مانی خۆی ده‌زانی، ئه‌و دڵی ته‌نیا به کورد و به پێشمه‌رگه ده‌کرایه‌وه و له‌گه‌ڵ ئاڵبۆمی فیلم و وێنه‌کانی کوردستان ده‌ژیا. به‌رده‌وام گوێی له سروودی شۆڕشگێڕی ده‌گرت و “ئه‌ی ره‌قیب”، “ئه‌ی شه‌هیدان”، “من پێشـمه‌رگه‌ی کوردستانم”، “لێره ناڕۆم” و”سه‌رنج بده‌ن” وێردی سه‌ر زمانی بوون. هه‌میشه بیره‌وه‌رییه‌کانی نێو شۆڕشی وه‌رد ده‌دایه‌وه و له که‌سایه‌تییه‌کانی نێو حیزبی ده‌پرسی. ئه‌گه‌ر هه‌واڵی مردنی که‌سێکیشمان پێ ده‌دا، هه‌موو جارێ ده‌یگوت “شه‌هید بوو؟!”
کاک ئاواره‌م به‌یانیی ڕۆژی ١٩ی ژووئه‌ن پاش ته‌نیا دوو رۆژ ناسازی و به‌بێ هه‌بوونی پێشینه‌ی هیچ جۆره نه‌خۆشییه‌ک، له ناوه‌ندێکی تایبه‌ت به که‌مئه‌ندامان له شارێکی باشووری سوئێد بۆ هه‌میشه به‌جێی هێشتین و ماڵی وێران کردین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بوو ڕاوه‌ستین هه‌تا چه‌ند که‌سی بنه‌ماڵه‌که‌مان، به‌تایبه‌تی خه‌مخۆری رۆژ و شه‌وی ژیانی ئاواره، واته کاکی گه‌وره‌مان (محه‌ممه‌د)، بگه‌نه‌وه کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه جه‌رگبڕه به دایکم بده‌ن و له‌و کاته هه‌ره سه‌خته‌ی ژیانیدا ده‌وری بگرن، ناچار بووین ڕاگه‌یاندنی کۆست که‌وتنمان هه‌تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌دوا بخه‌ین.
ئاواره گیان، کاکی من!
قبووڵکردن و ڕاهاتن له‌گه‌ڵ رۆیشتنی ئه‌وه‌نده له‌پڕ و پێشوه‌ختی تۆ زۆر ئه‌سته‌مه.
ئه‌تۆ، په‌پووله به‌ناوبانگه‌که‌ی ژیانمان.. ئه‌تۆ که به ساده‌ترین شت ئه‌وپه‌ڕی شادی سه‌رتاپای وجوودی داده‌گرتی.. ئه‌تۆ که ئه‌گه‌ر له په‌نات دانیشتباین، له سه‌عاتێكدا سه‌ت جار ده‌ستت ده‌هێنا هه‌تا ده‌ست بخه‌ینه نێو ده‌ستت…
حاڵ و چاره‌نووسی تۆ پرسیاره بێ‌وه‌ڵام و خه‌م و حه‌سره‌ته هه‌ره گه‌وره‌که‌ی ژیانم بوو.
ئێستا نیگای مه‌زڵوومانه‌ت، ئه‌و شته وردانه‌ی دڵت پێوه بوون و دڵی خۆش ده‌کردی، توانای سنوورداری هۆش و جه‌سته‌ت، قسه کردنت، پێکه‌نینت، گریانت، بیره‌وه‌رییه تاڵ و شیرینه‌كانم له‌گه‌ڵت، هه‌ر هه‌مووی بووه به ئاورێکی به لرفه و ده گیانم به‌ر بووه؛ وه‌ک ئه‌و ئێواره غه‌مگینه‌ی زستانی قه‌ندیل که پاش یه‌که‌م گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ کوردستان و پاش مانگێک دڵخۆشی کاتی ڕۆیشتن راست پێش ئه‌وه‌ی سواری ئه‌و لاندکرۆزێره بی که ده‌یبردیه‌وه بۆ غه‌ریبی وه‌ك قوربانی ببه‌ن بۆ کوشتارگا ئه‌ژنۆت شکان، لە هۆش خۆت چووی و له‌جێی خۆت له‌سه‌ر گڵی خاکی دایک ڕانیشتی..
پاش ئه‌و رۆژه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژی ١٣٦٣ که ئازا سه‌کری ئه‌منی به “ئاسۆی قوتابخانه” ناوبرد، هه‌میشه به “ئاسۆ قه‌ته‌ران” بانگت ده‌كردم (بۆت نه‌ده‌هات به دروستی بیڵێی). ته‌واو، ئیدی با‌نگم ناکه‌یه‌وه…
ماندوو بووی کاکه. ئیدی بحه‌سێوه. له هه‌موو ژیانمدا بۆ تاقه جارێکیش ئه‌تۆم به خه‌ولێکه‌وتوویی نه‌دی. ئه‌وجار بخه‌وه، به‌ڵکوو “ئه‌و خه‌وه هه‌ستانی بێ”، به‌ڵکوو “پاشی نه‌مان ژینێ بێ”، به‌ڵکوو بتبینمه‌وه…
بتبینمه‌وه و وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و پرسیاره وه‌ربگرمه‌وه که بۆچی ئه‌لبێرت ئه‌نشتاین و فرانکلین رووزڤێلت و جۆن کێنێدی و ژاک شیراک و ده‌یڤید کامروون و جۆ بایدن و ده‌یان و سه‌دان که‌س له سیاسییه‌كانی ئه‌و دنیایه‌ش منداڵێکی وه‌ك تۆیان هه‌بوو، که‌چی ئه‌وان له وڵاتی خۆیان ژیان و مردن، بەڵام ئه‌تۆ نا.
ئه‌من نووری چاوم داڕژا و خه‌و له چاوم ناکه‌وێ، به‌ڵام ئه‌تۆ بنوو ڕۆڵه گیان، بنوو…