b_300_220_16777215_00_images_ZHINAN_jnan_afretan.jpgهاوڕێیانمان لە یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان!  بە بۆنەی٧٥ ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان، جوانترین و ڕازاوەترین چەپکە گوڵی بەهار و

نەورۆزتان پێشکەش دەکەین.
ئێمە لە کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان شانازی بە پەیوەندیی نیوان هەردوو ڕێکخراومان دەکەین لە مێژووی خەباتمان بۆ بەدیهێنانی مافی ئافرەتان لە هەر کوێیەک بویبن نوێنەری پر متمانەی یەک بووین، داخوازیی ئافرتانی گەلەکەمان ئامانجی سەرەکی ڕێکخراوە کانمان بوون
ئێوەی تێکۆشەر و ڕێبواری ئازادی نیشتیمانی زەوتکراو ڕێگەتان سەخت و دژواره قوربانی زۆرتان داوە، لەلایەک تێکۆشان بۆ نەتەوە و لەلایەکی تر تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی مافەکانی ئافرەتان نزیکترین قوربانی شەهید بوونی هاوڕێیان (سۆهیلا قادری،نەسرین حداد) هەردوو سکرتێری یەک لە دوایەکی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان کە هەرگیز لە بیر ناکرێن لە مێژووی تێکۆشانی ئافرەتانی کورد،وەک چرایەکی درەوشاوە رووناکی بە خەباتی ئافرەتان دەدەن
بەرزوو پیرۆز بێت یادی دامەزراندنی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان
نەمری بۆ شەهیدان و بەردەوامی وسەرکەوتن بۆ ئێوە
کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان
لیژنەی کۆیە

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد