b_300_220_16777215_00_images_ZHINAN_armijnan_mouzhgan_alipour.jpgژنان و کچانی تێکۆشەر!
ئازادیخوازان و یەکسان خوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان!
خەباتکارانی یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان!

پەنجاودوو (٥٢) رۆژ دوای دامەزرانی کۆماری کوردستان و حەوتوویەک دوای ٨ ی مارس، بە هیممەتی نەمر مینا خانمی قازی و ژمارەیەک لە ژنانی ئۆگری ئازادیی و مافی یەکسانی، بە پشتیوانی پێشەوای نەمر قازی محەممەدی سەرۆککۆمار، لە ٢٤ ی ڕەشەممەی ١٣٢٤ (١٩٤٦) دا، حیزبی دێموکراتی ژنانی کوردستان دامەزرا.
ژنان لە کاتی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان دا، و دواتر و بەتایبەتی دوای دامەزرانی حیزبی خۆیان، تێکۆشان و چالاکییەکانیان بە تین و گوڕتر، لە رۆژنامەی کوردستان و کۆبوونەوەکانی ژنان و فێرکاریی لە قوتابخانەکانی منداڵان و گەورە ساڵان دا، زۆر زیاتر کرد.
بیری ژیریی دامەزرانی حیزبی ژنان کە لە حیزبەکانی وڵاتانی پێشکەوتووی ئورووپاییش لەو کات دا، کەم وێنە بوو و لە بزووتنەوەی ژنانی سەرانسەری ئێرانیش دا، دوا نەکەتبوو. لە ساڵێ ١٣٢٠ (١٩٤١) دا، "حیزبی ژنانی ئێران" دامەزرابوو و سالێک بەو ناوە چالاک بوو. ئەو وەزعە ئەوە دەگەیەنە کە، گۆمەڵگەکانی ئەوکاتی ئێرانیشدا، کەمتر بیری حیزبی سەربەخۆیی تایبەتیی ژنانیان بۆ دەلوا. بۆیە بەڕێوەبەرانی کۆمار و پێشەوای مەزن کە لە ماڵی خۆی ڕا هاندەریی پێکهێنانی ئەو حیزبە بووە و ژن و کچانی خۆی بەشدارانی چالاکیی بوون، بێشک ئەگەر کۆماری کوردستان مەودای مانی بوایە و بەرەو هەڵبژرادن چووبایە، ژنان هەم مافی دەنگ دان و هەم بەربژێری حیزبی خۆیان، بۆ هەڵبژاردنەکان دەبوو. وەک: لە ئازرەبایجان کە ئەو هەلە ڕەخسا، ژنان بەشداریی هەڵبژاردنی مەجلیسی میللی بوون، کە لە تەورێزیی پێتەختی حکوومەتی میللی ئازەربایجان بەڕێوەچوو.
گرینگی دانی حیزبی دێموکڕاتی ژنان بە خوێندن و خوێندەواریی و پەرەپێدانی ئەو مەسەلە هەم وەک پێداویستی کۆمەڵگەی دواکەتوو هێشتراوەکەمان و خوێندەواریی سەرەووی نەود لە سەد (٩٠٪) و هەم دوورە دیمەنی، ژیانی سیاسی و فەرهەنگیی و کۆمەڵایەتیی بەدرووستی لێکدرابۆوە. بۆیە دوای ساوکۆژکردنی کۆماری کوردستان لە وەسییەت نامەی بەرەبەیانی ١٠ خاکەلێوەی ١٣٢٦ (٣٠ی مارسی ١٩٤٧)، پێشەوا قازی محەممەدیش دا، پێش لە سێدارەدانی، خۆێندن و خوێندوار بوونی، بە چەکێکی گرینگی ڕۆڵەکانی ئەمگناسی گەل بۆ ئازادیی، مافی نەتەوەیی چاوکراویی و ژیریی، لەگەڵ یەککرێزی دادنێ؛ کە پڕ ڕەنگترین، بەشی ئەو وەسییەت نامەیەن.
کاتێک لە بیروەریی لە نەسل و وەچەکانی دوای کۆمار، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا، دەبینیین یا دەبیسیین، بنەماڵەکانی زۆربەی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی ژنان، لەبەشی پەورەدەیی و خوێندەوارکردنی منداڵەکانیان دا، دریخیان نەکردوە، لە دوورخرانەوە، زیندانی کرانی خەباتکاران و جووڵانەوەی بەرگریی چەکدارییان دا، یار و پشتیوانیان بوون. ئەو بەستێنە ئومێد بەخشە، لە ناڕەزایەتییەکان ساڵی ١٣٥٧ (١٩٧٨)، ژنان لە ڕیزەکانی هەرە پێشووی، خۆ پێشاندانەکان بە دژی "سەرەرۆیی مۆدڕێزن"ی شا دا، ڕەنگی دایەوە.
تێکۆشانی چەند مانگەی ژمارەیەک لە کچان و ژنان ، لە گەرمیی ڕێپێوان و ناڕەزایەتییەکان لەشەقامەکانی مەهاباد دا، و دەرچوونی چەند ژمارە گۆڤاریی مانگانەی "دەنگی ژنی کورد"، دەرخەرەیی ئەو هەستەن کە دوای ٣٠ ساڵ لە ئاسمانی پێتەختی کۆماریی کوردستان دا، دەتوانێ خۆی نوێ کاتەوە.
لە دوای بە مێژوو سپێرانی ٥٧ ساڵ دەسەڵاتی کوودێتایی پەهلەوییەکان و دەسپێکی رێژیمی نوێ بە جەوهەریی ئیسلامی سیاسی، ژنان، لە متینگی پتر لە ١٠٠ هەزار کەسیی شاری مەهاباد دا، میوانداریی و خزمەت و حورمەتیی هەزاران کەسی لە لایەک، بەشداریی لە مێتیینگەکە و چەک لە شانی ژمارەیەک لە لایەکی دیکە، ئاستی وشیاریی و ژیریی، کچان و ژنانی پتر نیشان دا.
لە ساڵی پڕ رووداوی ١٣٥٨ دا، لە بەهاریی خوێناوەیی سنەدا، لە بەشداریی نەکردنی زۆربەی گەلی کورد لە "ڕاپرسی" بۆ کۆماری ئیسلامی لە ئێران دا، لە رووداوی داسەپاو و نەخوازراوی شەڕی نەغەدە، لە ستادیۆم و نێوشار و گەڕەکە کوردیییەکان دا، لە هەڵبژاردنی نوێنەریی مەجلیسی خیبرەگانی یاسای بنچینەیی دا- کە لاوە بەهەستەکەی کۆمار و
پیاوە بڵیمەتەکەی درێژەدەریی رێبازی کۆمار- دکتورعەبدولڕەحمەنی قاسملوو، بە نوێنەری گەلانی کورد و تورکی ئازەریی هەڵبژێرا. کاتێک ١٦ رۆژ دواتر هێرشی سەرانسەریی بە فەرمانی ئاتوڵڵا خومەینی بۆ کوردستان کرا، و سێ مانگیی پڕ خوێن و وێرانی لێ بەرهەم هێنرا، ژنان لە هەموو چین و توێژەکان لە خەباتی ڕەوای بەرگریی دا، لە هەموو ڕەهەندەکان، بە تایبەتیی پێشمەرگایەتیی دا، داستان گەلێکیان خوڵقاند، کە لە مێژویی نووسراو و نەنووسراو دا، فەرهەنگی بەرخۆدان و بڕوا بە خۆبوون، یەکگرتوویی و هاوخەباتیان تۆمار کردەوە.
پاشان کە دەسەڵاتدارانی قوم و تاران، ناچار بە قبووڵی ئاگربەست بوون و "هەیئەتی نوێنەرایەت
یی گەلی کورد" دروست بوو. چوارچرا شاهیدی مەزنترین کۆبوونەوە بوو. پێشمەرگە و حیزب و رێکخراوە سیاسییەکان هاتنەوە نێو شار و گوندەکان. خەبات و سازماندەیی ئۆگرانی ئازادیی، مافی نەتەوەیی و یەکسانی، نوێ کرانەوە و پێشمەرگەبوونی ژنان و کچان، بوو بەشێکی گرینگ، لە تۆمارکردنی مێژوویی نوێ دا.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ئێران) دیسان بە دوویەمین رێفڕاندۆم، بە یاسای بنچینەیی، مادەگەلیی ئیسلامیی فیقهی و داسەپاندنی ویلایەتیی فەقیە "نا" گوترا. ڕێپێوان گەلێکی پشتیوانی لە "هەیئەتی نوێنەراتی گەلی کورد" ئەنجام دەدران. لە ڕەشەممەی ١٣٥٨ (١٩٨٠) دا، کۆنگرەی چوارەمی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان (ئێران) لە مەهاباد، لە ژێر سێبەری تانک و تۆپ، ئەرتەش، پاسدار و بەسیجی ئامادە بە جبەخانەی تەیار، لە چیا و بەرزاییەکان شار و پادگان و مۆڵگە نیزامییەکان، گیرا. بۆ یەکەم جار، دوایی ٣٣ ساڵ دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی ژنانی کوردستان، هەر لە مانگی ڕەشەممەدا، کچێکی نەمران پێشەوا قازی محەممەد و یای مینای قازی- یەکەم بەرپرسی حیزبی ژنان- خاتوو فەوزییەی قازیی، بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، هەڵبژێردرا.
هەر لە ڕەشەممە دا، یەکەمین هەڵبژاردنی مەجلیسی شووڕای میللی، لە کەش و هەوایەکی فرە حیزبی و رێکخراوەیی و بە بەربژیریی سەربەخۆکانیش، سالمترین و ئارامترین هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، کە ژنان و کچان تەبلیغات و بەشدارییەکەیان زۆر بەرچاو و دیار بوو.
لە پاییزی سالی ١٣٥٩ (١٩٨٠) وە، ئاگربەست لە لایەن ڕێژیم شکا. هێرش و شەڕەکانی نەخوازراو لە زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەستیان پێکردەوە. زۆربەی حیزب و رێکخراوەکانی کوردی بڕیاریی بەرگریان دا. ژنانی و کچان چ وەک پێشمەرگە و چ وەک بنەماڵەی پێشمەرگە، زیاتر لە ٤٠ ساڵە، لە بەرگریی و بەرخۆدان لە بەرانبەر داگیرکاریی لە لایەک و بۆ رێکخراو سازیی و سازماندەیی سینفی خۆی لە لایەکی دیکە هەوڵ دەدا.
لەو ڕەوتە دا، لە ساڵی ١٣٦٤ (١٩٨٥) یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران دامەزرا. لەو قوناغە دا، کاری رێکخراویی ژنان، پێشمەرگایەتی و تێکۆشانی نێو حیزب لە کوردستان دا، تا ڕادەیەکی زۆر تێکەڵاو بوون. هەرچەند رێکخراویی ژنان لە لایەن حیزبەوە، یارمەتی دەدرا، بەڵام سازماندیی و تەشکیلاتی خۆی جیاواز و لە چوارچێوەی مەدەنیی و فەرهەنگیی دا، زۆربەی چالاکییەکانی ئەنجام دەدا.
بەڕێزان!
ئێمە لە حالێک دا، ٧٥ مین ساڵی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان یاد دەکەینەوە کە زیاتر لە ٤٢ ساڵە لەگەڵ رێژێمێکی دژی گەلیی، خوێنڕیژ، تێڕۆریست، ماف پێشێلکار و سەرەڕۆیی دینی و مەزهەبیی خەبات دەکەین.
درێژی خەبات، و ئاوارەبوونی تێکۆشەرانمان، خەبات و تێکۆشانی ئێمەی بەرفراوانتر کردەوە و لە بەشێکی زۆر لە وڵاتانی ئورووپایی، کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانمان چالاکن. تێکۆشانی رێکخراوەکەمان لە تاراوگە بۆتە هۆی پێوندیی ئێمە لەگەڵ هێندێک رێکخراویی ژنان لە وڵاتانی پێشکەوتوو، تۆمار کردنی ناوەکەمان لە ژمارەیەک لەو وڵاتانە دا، کە لە سەرووی هەموان ئەندام بوون لە رێکخراویی ژنانی ئیترناسیونال- سوسیالیستە. ئیمزای سێداو بۆ خەبات دژی نەهشتنی توند تیژی، یەکێک لە گرینگ‌ترین بەڵگەکانی خەباتمان لەو رێکخراوە جیهانییە دایە.
لە ماوەی دو دەیەی رابردوو دا، کار و تیکۆشان و چالاکییەکانی یەکیەتیی بەرفراونتر بووە و لە کاریی رێکخراوەیی دا، پێشکەوتنی زۆر باشی لە مێژوودا، تۆمار کردوە. سێ کۆنفرانس و پێنج کۆنگرەی گرتوە و لە بەشی فەرهەنگیی دێمۆکڕاسی و ئاڵوگۆڕی بەرپرسان و بەڕێوەبەریی دا، کارنامەیەکیی درەوشاوەی هەیە. مەخابن دوو سکرتێری بەوەجیشی بە تێڕوریسمی مووشەکیی کۆماریی ئیسلامی، شەهیدان، مامۆستا نەسرین حەداد و سوهەیلا قادری لە گەڵ ١٤ رێبەر، کادر و پێشمەرگەی دێمۆکڕاتەکان شەهید بوون. هەروەها، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڕێینمان بریندار و زامداربوون و زەبرێکی زۆر بەژان تووشی یەکیەتیی ژنان، بەڕێوەبەریی و چالاکەکانی و کتێبخانەی گشتیی بوو.
بەڵام بە هیممەتی ژنان و کچانی تێکۆشەر، سەرەڕای کێشە و گیروگرفتەکانی ژیانی پێشمەرگانە و پێشمەرگە ئاسایانە، زۆر گیروگرفتی، نەریتیی، ژیانی ئاسایی و کەم داهاتی و مەترسی تەناهی، تێکۆشەرانی یەکیەتیی ژنان لە بواری خەبات و بەرخۆدان لە باشووری کوردستان، ژنان لەنێوخۆ و لە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، لە دەرەوەی نیشتیمان، بەخۆشییەوە زۆر چالاکن. ئێستا کە ٧ کچ و ژن، لە رێبەری حدک و یەکیەتیی ژنان دان، شانازییەکی گەورەیە بۆ ڕەوتی خەباتی ژنان و پیاوانی یەکسان خواز دا.
ئەو هەول و تێکۆشانانە لە حاڵێک دایە کە پتر لە ٤٠ ساڵە لە نێوخۆ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا، ژنان لە رێزی هەر پێشەوەی خەباتێکی سەخت و دژواری چەند ڕەهەندی دان. کەمپەینی یەک میلیۆن ئیمزا، بەربەرەکانی لەگەڵ رووپووش یا حیجابی زۆرە ملێ، کۆبوونەوەی بەردەوامی دایکانی پارکیی لالەی تاران، چوار شەممۆ سپ
ییەکان، هەوڵەکانی دایکان، خوشکان، هاوژینەکانی شەهیدان، بنەماڵەی ئێعدام کراوەکان، لە خاوەران و گۆڕستانەکان و مەزاری تاک و کۆیی شەهیدان لە کوردستان، کچانی شەقامی شۆڕش، بەشداریی بەرین لە شەقامەکانی ناڕەزایەتیی گەڵاوەرینی ٩٨ و گیان لێئەستاندن و بریندار کردنی دەیان ژن، کچ و منداڵ، هەوڵ دان بۆ ئازادیی گیراوەکان، لە بەر دەرگای زیندان و بێدادگاکان، ملاقاتی بەردەوام و شێلگیریی زینداییەکان.
لە قوتابخانە و زانستگەکان دا، لە سەنگەریی خوێندەواریی و فەرهەنگیی دا، لە فێربوون و فێرکردنی زمانی کوردیی واتا زمانی دایک دا، بەشداریی لە ئەنجومەن گەلیی ئەدەبی، نووسینی کتێب و وتار و لێکۆڵینەوە، لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان دا، بەشداریی لە تیمەکانی شاخەوانی و وەزیشوانی دا، لە نەخۆشخانەکان و بازاریی کار و لە چوارچێوەی کار دا، کارە تاقەت پڕووکێنەکانی، ئاشپەزیی، خاوێن کردنەوە و شوشتن، قورسایی ژیان و منداڵ بە خێو کردن، کۆڵبری کردن، لەگەڵ جۆرها توندوتیژیی بەڕووبوون.
لە گێران و زیندانی کران و ئازاری جەستەیی دران و لاقە یا دەستدرێژی کردنە سەریان، شکاندیان کەرامەت و ئینسانییەتیان و دیاردەی قێزەوەنی "پەرەستوو سازیی" لێیان. ژیانی زورە ملێ و کوشتن بە ناوی نادرووستی " قەتڵی نامووسی"، کە بە جۆرێک جێی "سەنگساری" گرتۆتەوە. ئیزنی سەفەر پێنەدانی بێ ڕەزایەتیی مێرد، باوک، برا، سەربەخۆ نەبوون لە بواری ماڵی ژنان و کچان دا و چاو لەدەستبوونیان لە پیاوان، هێشتنەوە لە ماڵ و ئیزنی گەشە پێنەدانیان، بەشێکن لە رەهەندەکانی ژیانی ژنانن.
سەرەڕای هەموو ئەو کێشە و ناخۆشیانەی ئاماژە پێکراو، ئێمە لە ئێران، لەگەڵ رێژیمێک بەرەوڕووین کە یاساکانی دژە ژنن. ژن بە ناتەواو، لە شاهیدی، لە میرات، لە جەستە دەزانن. لە خۆ بەربژێرکردن بۆ سەرکۆماریی، لە بوون بە وەزیر و وەکیل و قازی، لە سەربەخۆیی بڕیاردان بۆ زۆربەی هەرزۆری وەزعییەتی ژیان، مەحرووم کراون. بەگشتیی ژن وەک مڵکی پیاو سەیر دەکەن.
ئێمە کە دوایین رۆژەکانی سەدەی چوارەدەیەمی هەتاوی تێپەڕ دەکەین، رێژیم پتر لە سێ ساڵە، لە بەفرانباری ١٣٩٦ وە هەتا ڕەشەممەی ١٣٩٩، تووشی بەرخۆدانی زیاتر لە لایەن هەموو چین و توێژەکان لە تاران و شارە گەروەرەکان بۆتەوە و لەنێوە نەتەوە نافارەسەکانیش دا، بەتایبەتی، گەلانی کورد، بەلووچ و عەرب دا، ناڕەزایەتییەکان پتر لە پێشوون. سێ دەستەی ١٤ کەسی نامەیەکیان واژۆ کرددەوە و خوازیاریی دەست لە کار کێشانەوەی عەلیی خامنەیی – رێبەری نیزامن- دوو دەستەی ئەوان ژنان، کە لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات دەژین. ژنان و پیاوانی نێوخۆی ئەوکارە بوێرانە و نەترسانەیان کرد، و هێلێکی زۆر سووریان شکاند، زۆربەی هەرەزۆریان زیندانی کراون و ماوەیەکی زۆریان زیندان بەسەرداسەپاندوون!!!؟؟؟
کۆماری ئیسلامی لەبەر دەستیوەردانەکانی ناوچەیی و پێکهێنانی شەڕ و ئاژاوە تێیان دا، و گەیشتن بە "هیلال و مانگی شیعی" و گەیشتنەوەی زۆربەی هەرەزۆری سەرداوەکانی تێڕۆڕ لە وڵاتانی ئورووپایی بۆ لای ئەو، هەم سپای پاسداران لە لیستی تێڕۆر دایە و هەم بە وتەی کەیهانی شەریعەتمەداریی سەر بە بەیتی رێبەریی ١٥٠٠ گەماروی لەسەرە.
سەرەڕای شپەرزەیی ئابووری، ئاوسانی بەردەوام و بێ نرخی پووڵ و گەندەڵی میلیاردییەکان، چووکە بوونەوەی زۆربەی سفەرکانی ژیان، شۆڕبوونەوەی هیلی هەژاریی بۆ چینی مام ناوەندیش، درۆ و دەلەسە و فێڵ و تەڵەکەکانی لە چوارچێوەی "تەقیەی شیعە دا" و ناکارامەی نیزامەکەیان، کە بە بەرجام سەری گەلانی ئارایی لە ئێران گەرم دەکەن.
بۆ نەهێشتنی ئەو هەمووە دەر و ئازارانە، دوو ڕەهەندیی خەبات زۆر گرینگن، کە دەروەستمان دەکەن.
یەکەم، خەبات و تێکۆشان بە دژی رێژیمی دژی گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران و نەهێشتنی سەرەڕۆیی دینی، بە یەکگرتویی هەموو گەلانی ئێران ، بە تایبەتی یەکگرتوویی حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی و لە نێو ئەوان دا، لە رۆژهەڵاتی کوردستان، یەکگرتنەوەی دوو حیزبی دێموکرات و بەربرین کردنی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، ئیتلاف و جۆرێک کۆ خەباتی هاوبەش لە گەڵ حیزب و رێکخراوە سەرانسەرییەکان لە دەرەوە و پشتیوانی و بەهێزکردنی بزووتنەوەکانی نێوخویی. هەروەها، یەکگرتوویی هەموو رێکخراوەکانی مەدەنیی ژنان لەو راستایە دا.
دوویەم، هاوبەشی ژنان لەگەڵ پیاوانی یەکسان خواز، بۆ ئازادی و یەکسانی و گەیشتن بە مافی نەتەوەییە. لەو ڕەوتە دا، ژنان و کچان وەزە و توانایی زۆریان هەیە کە دەتوانن ڕۆڵی زۆر گەورە بگێڕن.
پەرەگرتوو بێ خەباتی هەمەی لایەنە بۆ کەمکردنەوەی جیاوازی و گەیشتن بە یەکسانی.
سەرکەوێ خەبات و تیکۆشانی فرە چەشنییەکان، بە بەشداریی هەرچی پتری ژنان و کچان.
یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان
٢٤ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ بەرانبەر بە ١٥ ی مارسی ٢٠٢١

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد