b_300_220_16777215_00_images_ZHINAN_armi_jnan_dana_haji_abdolla.jpgهاوڕێیان و خۆشەویستانم لە یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان ، ئەو یادەتان باش
سەرەتای پەیامەکەم لە یادی ٧٥ ساڵەی

دامەزراندنی یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان درود و سڵاو دەنێرم بۆ دامەزرینەری ڕێکخراوەکەتان خاتوو مینای قازی هەر لەو یادەدا درود و سڵاو بۆ هەر دوو سکرتێری شەهید خاتوو نەسرین حەدداد و هاوڕێی ئازیزم خاتوو سۆهەیلا قادری دەنێرم.
هەر لەو یادەدا چڵە نێرگزی بەهاری ئەمساڵ ئەکەم بەیەخەی یەکەیەکەی ئەندامانی ڕێکخراوەکەتان و یادەکەتان لێ پیرۆز دەکەم و هیوادارم هەموو لایەکمان ماندوو نەبین لە داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی ژنان و هەر لێرەوە بەڵێنتان پێدەدەین کە چۆن لە ڕابردو پشتیوان و هاوکارتان بووین لە داهاتوشدا بە هەمان گڕ و تین لە خزمەتتان دادەبین بۆ ئەوەی بە هەموو لایەکمان بە یەکەوە هەنگاو بنێین بۆ بەدیهاتنی خەونە گەورەکانمان کە سەربەخۆیی ووڵات و یەکسانی ژن و پیاو عەدالەتی کۆمەڵایەتی .
جارێکی تریش بەرز و پیرۆز بێت ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی یەکیەتی ژنانی دیموکڕاتی کوردستان
لەگەڵ ڕێزم
دانا حاجی عەبدواڵلە
بەرپرسی بنکەی توندووتیژی دژ بە ژنان لە کۆیە

Warning: Parameter 2 to modChrome_artblock() expected to be a reference, value given in /customers/0/0/9/giareng.com/httpd.www/18/templates/giareng_xaki/html/modules.php on line 36 Warning: Parameter 3 to modChrome_artblock() expected to be a reference, value given in /customers/0/0/9/giareng.com/httpd.www/18/templates/giareng_xaki/html/modules.php on line 36

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد