mikonos9.jpgدۆسیەی میکۆنۆس ، ” تەلەفزیۆنی رووداو” 2013. لە ئێران و بە هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی نارەزایەتی بەرین سەری هەڵدا . شەری نێوانیان نەتەنیا لە ناو وڵات ،

تەنانەت دەرەوەی وڵاتیشی گرتەوە.

بە پێی ئاکامی لێکۆڵینەوەکان و لە ساڵی ١٩٧٩ تا ١٩٩٠ی زایینی لەزۆر لە وڵاتان بە سەدان دژبەر لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە لەناو چوون . سەرەکیترین رەشەکوژی رێژیم لە ساڵی ١٩٨٩ی زایینی لە “ڤییەن” پێتەختی ئوتریش لە دژی رێبەرێکی مەزنی کورد روویدا . رەشە کوژییەک کە لەودا سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران شەهید کاک دوکتور قاسملوو و “عەبوڵا قادری ئازەر” ئەندامی کۆمیتە ناوەندی و نوێنەری حیزب لەدەروەی وڵات و “د. فازڵ رەسوول” مامۆستای زانکۆ شەهید کران .

دوای تیرۆری شەهید د. قاسملوو و هاورێیانی ، شەهید د. شەرەفکەندی وەک سکرتێری گشتی حیزبی دێنوکراتی کوردستانی ئێران دیاری کرا .

د. شەرەفکەندی وەک قوتابییەکی لێهاتووی د. قاسملوو توانی ببێتە رێبەرێکی لێهاتوو و دیپلۆماتێکی شارەزا . لە خرمانانی ١٩٩٢ی زایینی بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆنگرەی ئینتر ناسیۆنال سووسیالیستی جیهانی چووە برلێنی ئاڵمان . پاش کۆتایی کاری ئینتر ناسیۆناڵ و بەمەبەستی کۆکرندەوەی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە دەوری پلاتفۆرمێکی هاوبەش بۆ بەگژداچوونەوەی رێژیمی کۆماری ئیسلامی کۆبوونەوەیەکی رێکخست . لە کۆبوونەوەی شەوی ١٧ی سەپتامبری ١٩٩٢زایینی[٢٦ی خرمانانی ١٣٧١ی هەتاوی] بەدەستی تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی وێرای شەهیدان فەتاح عەبدولی و هومایۆن ئەردەلان و د. نووری دێهکوردی لە ریستورانی “میکۆنۆس ” شەهید کران .

نووسەری کورد “مەمۆ شاهین ” لەسەر چۆنیەتی بەشداری کورد لە کۆنگرەی ئینترناسیۆنال و کاری دیپلۆماسی ئەو سەردەمە لە ڕاپۆرتێکی دێکومنتاری تایبەت بە دۆزی شەهید بوونی کاک د. شەرەفکەندی و هاورێیانی لە شەوی ١٧ی سەپتامبەر بۆ رووداو ئەدوێ و دەڵێ :” لەوسەردەمەدا بواری دیپلۆماسی ئێمە گەلێک دەوڵەمەند بوو ، هوشیار زێباری لەوێ بوو، مام جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵانی یەکیەتی و هەڤاڵانی پارتی و هەڤاڵانی ئێمە لە کۆمکا ر و هەڤاڵانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیشی لێبوون . ژمارەمان زیاتر لە دە کەسان بوو .

لەکاتێکدا شەهید د. شەرەفکەندی سەرقاڵی جێبەجێکردنی کارە دیپلۆماسیەکانی بوو ، تیمێکی سیخوری دەزگای هەواڵگری کۆماری ئیسلامیش لەسەر چۆنیەتی کارێکی تیرۆرسیتی بە نهێنی چالاکیان دەکرد .

b_300_220_16777215_00_images_WTOWEZH-CHAWPEKAUTN_hemid_norwzari.jpg“حەمید نوزەری” چاودێری دۆزی تیرۆری د.شەرەفکەندی لە دادگای میکۆنۆس بۆ رووداو دەڵێ :” یەکەمین بەرپرسی ئامادەکاری تیمی تیرۆریستی ئێران “محەممەد هادی خادمی موقەدەم” بوو کە هاتە ئەڵمانیا ، ئەو یەکێک لە کارناسانی تایبەت بە کوردان لە نێو وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامیدا بوو، یەکێک لە ئامادەکارانی تیمی تیرۆری د. قاسملوو لە ڤیەن- یش بووە . ئەو کوردان باش دەناسێ و بەشی تایبەت بە کورد و کوردستان لە ئەستۆیە . لە هاوینی ساڵی ١٩٩٢دا و سێ مانگ بەر لە رەشە کوژییەکە ، سیخۆرێک بە ناوی ” ئەسغەر ئەرشەد” و ” عەلی کەماڵی” کە وەک پیاوی دەستی راستی ” عەلی فەلاحیان” وەزیری دەزگای هەوڵگری دەناسران ، هاتنە ئەڵمانیا و دەستیان بە ئامادەکاری تیرۆرەکە کرد . ئەوان لەگەڵ “کازم دارابی” کە سیخۆرێکی ئێرانی بوو و لە وڵاتی ئاڵمانیا دەژیا دەستیان تێکەڵ کرد ، کازم دارابی هێندێک کەسی حیزبوڵایی پەیا کرد ، ئەو تا دە رۆژ بەر لە تیرۆرەکە ڕاوەستا و تیمەکەش لە ” عەبدولرەحمان بنی هاشمی ” و یەکێک بە ناوی” محەممەد” پێکهات . ئەوان تیمی تیرۆری فەرمی کۆماری ئیسلامی بوون ، تیمی تیرۆری میکۆنۆس لەو کەسانە پێکدەهات ، چەند کەسێکیتریش بۆ چاودێری و ئامادەکردنی ماشینی هاتوچۆ و شوێنی مانەوە لە ئەندامانی حیزبولای نیشتەجێی ئەڵمانیا هاوکاری تیمە ترۆریستییەکەیان کرد “.

 

دوکتور شەرەفکەندی لە مێژ بوو کە بیری لە چاوپێکەوتنێکی ئوپۆزسیۆنی ئێرانی کردبووە ، بە هاتنی بۆ برلین ، ئەو دەرفەتە رەخسا . پێویست بوو کە چاوپێکەوتنەکەی لەرێستۆرانی میکۆنۆس کە خاوەنەکەی ئێرانی بوو و وەک مێزی نەیارای کۆماری ئیسلامی دەناسرا ، پێکهاتبا.

” مەمۆ شاهین” لە درێژەی لێدوانەکەی دەڵێ:” کاتێک ریستۆرانی میکونۆس دیاری کرا ،بەوجۆرە وادیاربوو کە شوێنێکی لاپەر و نهێنییە، بەڵام لە میژبوو کە ریژیم زانیاری لەسەر ئەو شوێنە دەست کەوتبوو “.

“حەمیدی نەورووزی”ش لەو بارەوە دەڵێ :” چاودێرە سیخۆریەکانی رێژیم چاودێری تایبەتی میزی د. شەرەفکەندی و د. دێهکوردی بوو. پێشتر بە ڕێنوێنی ” ئەبوو جەعفر” هاتبوونە بەرلین و شوێنەکەیان ئاشکرا کردبوو . شەوی چوارشەممە یانی ٢٤ کاتژمێر بەر لە تیرۆرەکە ، تیمی تیرۆر لە دەوروبەری هەشتی ئێوارە هاتبوونە ئەوێ و سەردانی شوێنەکەیان کردبوو . بە واتایەکیتر هەم رۆژی بەر لە تیرۆر و هەم رۆژی تیرۆرەکە ، تیمی تیررۆ بۆ ناسینی شوێنەکە ، سەردانی ئەو شوێنەیان کردبوو ، ئەوە یەکێک لە کارەکانی ئەوان و کۆماری ئیسلامی بوو “.

b_300_220_16777215_00_images_WTOWEZH-CHAWPEKAUTN_shehid_sherfekendi__hawrekan.jpg“شاهین” زیاتر لەو بارەوە ئەدوێ :” عەلی فەلاحیان لە ٣٠ی تەباخی ١٩٩٢ پەیامێک ئەدا ، لەو پەیامەداهەرەشەی کردبوو ، گوشاری زۆری خستبوونە سەر . لەو سەفەرەدا د. شەرەفکەندی لەسەر میوانداری پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان لە هوتێلێک دەمایەوە ، لەوێ پۆلیس پارێزگاری لێ دەکرد . کاتێک لە بەرلین بوو، من پێم گوت ،کاک دوکتور سەعید ! ئێمە ماڵمان هەیە ، بۆوەی مەترسی لەسەرتان نەبێ ، فەرموون بۆ ماڵی ئێمە ، لە وڵامدا گوتی کە کێشە نییە ، لەو شوێنەی کە دەمێنمەوە هەم پۆلیسی لێیە و بێ مەترسییە و هەم منیش پیویستە بچمە شوێنێک بۆ چاوپێکەوتن و یەکتر ناسینێک و ئیتر قبوولی نەکرد و نەهاتە ماڵی ئێمە.

 

b_300_220_16777215_00_images_WTOWEZH-CHAWPEKAUTN_timi_hewalgri.jpgشەوی ١٧ی سەپتامبەر ١٩٩٢ ، د. شەرەفکەندی و شاندی هاورێی لەدەوروبەری کاتژمێر ١٠ی شەو بەمەبەستی چاوپێکەوتن دەچنە شوێنی دیاریکراو . لەهەمان کاتیشدا بکوژەکان دەچنە هەمان شوێن . کاتژمێر ٢٢:٥٠ تیمی تیرۆر لەدەرکی ریستۆرانی میکۆنۆس دەچنە ژوور و “کازم دارابی” و” عەباس حوسێن رایاڵ” بە چەکەوە دەچنە هۆڵی کۆبوونەوەکە . ” یوسف ئەمین” لە بەر دەرکی ریستۆرانەکە ڕادەوەستێ و ” ئایەتولا ئەیاز” چەند میترێک ئەولاتر بە ماشینەکەی چاوەروانیان دەمێنێتەوە .

 

“مەهدی ئیبراهیم زادە” ئەندامێکی بەشداری کۆبوونەوەی میکۆنۆس و شاهدی زیندووی ئەو رووداوە بۆ رووداو b_300_220_16777215_00_images_WTOWEZH-CHAWPEKAUTN_mehdi_ibrahimyade.jpgدەڵێ:”یەکەسەر من دەنگێکم بیست ، قسەکە بە فارسی بوو ، ئەو دەنگە جیاواز لە دەنگی ئەندامانی کۆبوونەوەکە بوو ، گوتی کوری …. انە ، من بەودەنگە تێکچووم لەبەر ئەوەی دەنگێکی ئاسایی نەبوو ، ئەو گوتەیە لە ئاستی قسەی بەشدارانی ئەو کۆبوونەوەیە نەبوو ، من هەوڵمدا شوێنی دەنگەکە بزانم لە کوێوەیە ، ئەوەی کە باسی دەکەم هەمووی لە نیوان سێ چرکەدا روویدا ، من بینیم لە پشتی “پەرویز ” و “مەسعوود” مرۆڤێکی قەبە و درێژ بە موزەلییەکەوە ڕاوەستاوە ، دوای ئەوە شتێک بەسەرمدا داباری ، ئەوە گولە بوون ، لەوکاتە من زانیم کەوا بەر هێرشی تیرۆریستی کەوتووین . من خۆم خزاندە بن مێزەکە ، قاپوورە فیشەک وەک باران دەکەوتنە سەرزەوی ، کەمێک بێدەنگی دروست بوو، دوای ئەوەش دەنگی چەند گولەیەکیتر کە بە د. شەرەفکەندیانەوە نا ، هاتە گوێ ، تا بە دڵنیایەوە زانیان کە کوژراون ، دواتر دەنگی بەکوژەکان هات و ئیتر هەموو شتێک بێدەنگ بوو ، چەند خولەکێک دواتر غیرەتم بەرخۆمنا و بانگی هەڤاڵانم کرد . نووری بەسەرمندا کەوتبوو ،دەنگی لێوە نەدەهات و هەناسەیەکئ ئەدا وەک ئەوەی پرخە پرخێک بکات . دوکتوریش بەسەر نووریدا کەوتبوو ، هەناسەی نەئەدا ، لەولاتریشەوە هومایۆن ئەردەلان و فەتاح عەبدولی کەوتبوون ، ئەو ناوە وەک گۆمی خوێنی لێهاتبوو “.

 

b_300_220_16777215_00_images_WTOWEZH-CHAWPEKAUTN_tv_alman.jpg“سدیق بابایی” چالاکی سیاسی لەو بارەوە بەرووداو دەڵێ:” هەواڵەکەم لە تەلەفزیۆنی ئاڵمانەوە بیست ، هەواڵەکە بە جۆرێک تێکەڵ راگەیاندرا ( لە برلین چوارکەس بەهۆکاری سیاسی کوژران ، کەسێکیتریش بە سەختی بریندار بوو ، قوربانیان لە بەرپرسانی باڵای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانن ، یەک لەوان سکرتێری گشتی حیزب د. شەرەفکەندی- یە و ئەو لە ساڵی ١٩٩٥وە بەرێوەبەری حیزب بوو و بەرێوەبەری گشتی حیزب پیشتریش لە ساڵی ١٩٨٩ لە ڤیەن تیرۆر کرا بوو . شەرفکەندی شەوی پیشتر لە ماڵی ئوپۆزسیۆنی ئێرانی تیرۆر کراوە )”.

 

شاهین دەڵێ:” دوای کۆنفرانس ئێمە خواحافیزیمان لەیەک b_300_220_16777215_00_images_WTOWEZH-CHAWPEKAUTN_sdiq_babaei.jpgکرد و منیش بە ماشین ڕێکەوتم ، دەمویست بچمە کۆلن ، رێگە گەلێک قەرەباڵغ بوو ، چەندین کاتژمێر لە رێدا مابوومەوە ، مەوداکەی ٢٠٠ کیلۆمیتر بوو و منیش دە کاتژمێر لە ریدا بووم ، ئیتر من تەلەفوونم کرد چوونکە رێگا هەمووی دوو کاتژمێرە و من چەندین کاتژمێر ماومەوە و نازانم کەی دەگەم، تەلەفوونم بۆ خوشکی خۆم کرد ، ئەو بۆی باس کردم کە چی روویداوە . دیسان گەرامەوە و چوومەوە بەرلین و ئیتر هەر ئەوکاتە هەواڵیان بە پاریس دابوو و هەڤاڵانی حیزبیش بەیانی زوو هاتن “.

شەهید کردنی” د. شەرەفکەندی” سکرتێری گشتی حدکا و “فەتاح عەبدولی” نوێنەری ئەرووپای حیزب و” هومایۆن ئەردەلان “نوێنەری ئەڵمانیای حیزب و ” د. نووری دێهکوردی” کەسایەتی سیاسی ئیرانی ، لە ڕای جیهانیدا دەنگی دایەوە .

b_300_220_16777215_00_images_WTOWEZH-CHAWPEKAUTN_hans_joachim_ehrig.jpgپۆلیس و دەزگای هەواڵگری ئەڵمانی کەوتنە حالەتی ئامادەباشیەوە بۆ گیرانی بەکوژانی تیرۆری میکۆنۆس .

بەرێز “هانس یواکیم ئێ ریگ” پارێزەری تیڕۆری میکۆنۆس بۆ رووداو دەڵێ :” ئێمە وەکوو لایەنی پارێزەری قوربانیان لەگەڵ دۆزگەری رووداوەکە ، داوامان کرد حەبسی هەتا هەتایی بەسەر بکوژانی سەرەکی ئەو رووداوەدا بسەپێ ، ئەوەش لە وڵاتی ئاڵمان قورسترین سەزایە “.

 

بەرێز شاهینیش دەڵێ :” محاکەمەکە گەڵێک باش بوو ، چونکوو محاکەمە ئاشکرای کرد کە ئێران دەستی لەو کارەدا هەیە ، زۆر زانیاریان لە باڵویزی ئاڵمان خواست، باڵویز ئەو زانیاریانەی شاردەوە و پەی نەدان ، لە کۆتاییدا زانیارییەک کە کەوتنە دەستی دادگا ، وێنەیەک بوو کە لەودەا وێنەی سەر و چاوی بکوژەکان کێشرابۆوە “.

b_300_220_16777215_00_images_WTOWEZH-CHAWPEKAUTN_sdiq_babaei.jpgبەریز سدیق بابایش لەو بارەوە دەڵێ:” بەپرسی دادگای ئاڵمان بەتایبەت هەستی بەوەکرد کە چوونکە وەک و ەزیفەی خۆی و ەکوو ئەوەی کە دادگا لە ئاڵمان هەق و هەقووقی هەیە و دەتوانێ سەربەخۆ کاربکات ،هەستی بەوەکرد کە خەریکن لەو پەیوەندییەدا لەسەر کاری لابەرن. ئەو پیشدەستی کرد و نامەی بۆ وەزارەتەکانی ئاڵمان نووسی و داوای لە وەزیرەکان کرد، ئەوە لە مێژووی ئاڵماندا رەنگە کەمتر باسکرابێ ،یەکەم کاربوو کە قازییەک کردی لە پەیوەندی لەگەڵ پرسێکی قەزاییدا و دادگاش باش کاری کردبوو و پرسەکەش هەم گەیشتبووە نیو خەڵک و هەم گەیشتبووە نێو پەرلەمان و یەک یەکی وەزیرەکان و لە چوارچیوەی دەزگای هەواڵگری ئاڵماندا ترازابوو و لەدەستی ئەوان دەرچوو بوو ، ئێستا باسەکە بووبووە باسێکی حەسییەتی بۆ ئاڵمان و رۆژنامەکانیش داییم هەوڵی زیندوو کردنەوەی شتەکانیان ئەدا “.

b_300_220_16777215_00_images_WTOWEZH-CHAWPEKAUTN_dr_alyar.jpgبەرێز د . مێرۆ عەلیار ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش لەو بارەوە بۆ رووداو دوا و لە قسەکانیدا گوتی :” دیسامبری ١٩٩٢ هەتا ئۆکتۆبری ١٩٩٣ی زایینی “عەلی فەلاحیان” وەک وەزیری دەزگای هەواڵگری کۆماری ئیسلامی دوو جار سەردانی ئاڵمانی کرد و هەوڵیدا بە شێوەی جۆراوجۆر بەرگری بکا لە پێکهاتنی دادگای تیرۆریستەکان ، هەروەک ئەوەی لە ئوتریش بۆی جێبەجێ بوو ، دەیویست لە ئالمانیش ئەو کارە بکا “.

 

پارێزەری دۆسەی دادگایی کردنی تیرۆریستەکانیش لەبەشێکیتری قسەکانیدا دەڵێ :” لە لایەن ئێرانەوە گوشارێکی زۆر لەسەر ئاڵمان هەبوو ، وەزیری دەزگای هەواڵگەری ئەودەمی ئێران ” عەلی فەلاحیان” بەر لەوەی دۆسەکە دەست پێبکات ، بەسەردانێکی فەرمی هاتە ئاڵمان ، بەرپرسی دەزگای پێشووی هەواڵگری ئاڵمان ” شمیت باوەر” هەوڵیدا تاکوو ئەو دۆسەیە هەڵ بەوەشێنێتەوە . حکوومەتی ئاڵمان- یش لەبەر خۆیەوە خواستی نەبوو تا ئێران وەک رێکخەری سەرەکی ئەو تیرۆرە پیشان بدات . بۆیە دەوڵەتی ئاڵمان هەوڵدانێکی تایبەت یا وەئەستۆ گرتنی ئەو دەۆسەیەی نەدا”.

د. مێرۆ عەلیاریش دەڵێ:” راست ئەو شانتاژ و ئەو هەرەشانەی لە جەرەیانی تیۆری د. قاسملوو لە دەوڵەتی ئوتریشی دەکرد، ئەو هەرەشانەشی لە دەوڵەتی ئاڵمان کرد . بەڵام هەر ئەوە نەبوو ، لە نێو خودی دەوڵەتی ئەو کاتی ئاڵمانیش کەسانێک هەبوون وەک ” کڵاوس کینکر” کە داهێنەری دیاڵۆگی رەخنە گرانەش بوو لەگەڵ ئێران ، ئەوان هەوڵیاندا کە بەراستی پێش بە پێکهاتنی دادگایەکە بگرن ، بەڵام سەرنەکەوتن “.

لە پەیوەندی بە پێکهێنانی دۆسەکە ” حەمید نەوزەری” چاودێری داداگاییەکەش دەڵێ:” حکوومەتی ئاڵمان زۆر جار راستەوخۆ و زۆرجاریش ناراستەوخۆ هەوڵی گوشار خستنەسەر دۆزگەری دا تا رۆڵی ئێران و تیرۆری دەوڵەتی زیاتر نەکەوێتە رۆژرڤەوە ، بەڵام سەردۆزگەری و دادگای ئاڵمان پاشەکشەیان نەکرد . ئەوان گوتیان کە ئەو تیرۆرە لە لایەن بەکوژەکانەوە بە تەنیا ئەنجام نەدراوە و لە راستیدا لە پست ئەو تیرۆرەوە دەستێکی شاراوە هەیە و هیچ جۆرە پەیوەندییەکی تایبەت لە نێوان بکوژەکان و قوربانیاندا نییە ، ئەوان لەسەر داخوازی ئێران هەر چوار کەسیان شەهید کردووە “.

بەرێز عەلیار دیسانەوە درێژەی پێ ئەدا و دەڵێ:” لە ماوەی سێ ساڵ و نیودا ، دادگای ئاڵمان لە( ١٧٠) شاهید لێکۆڵینەوە و پرسیاری کرد ، ١٧٠ کەس یەکجار زۆرە کە تۆ بێنێ و شاهیدی بدەن لە ئاڵمان و لە دادگا و ئەوانە هەر ئەوە نەبوو کە پێتوابێ کەسانی سەر بە ئوپۆزسیۆنی رێژیم بن ، بەڵکوو بەشێک لەوانە لایەنگری کۆماری ئیسلامی بوون و بەشێک لەوانەش بێ لایەن بوون ، بەڵام ئاگایان لە مەسەلەکە هەبوو”.

بەرێز سدیو باباییش دەڵێ:” ئاڵمان دیسان هەر ترسی هەبوو، ترسی ئەوەی هەبوو کە پەیوەندی لەگەڵ ئێران چی لێ دێتەوە ؟ ئایا ئێران ، ئاڵمان سەرکۆنە دەکات بۆ ئەو رووداوە و بەتایبەت لە رێگای ئابووریەوە “

؟

کاک دوکتور مێرۆ عەلیار دەڵێ:” رۆڵی میدیا و راگەیاندنەکانی ئاڵمان زۆر کاریگەر بوو، لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا نەیانهێشت ئەو رووداوە لە بیر و هەست و شعووری مرۆڤی ئاڵمانیدا ، لە کۆمەڵگا و بیر و ڕای گشتی ئاڵمان بسرێتەوە و وایکرد کە تا ئەو لایەنانەی پێیان خۆش بوو ئێران مەحکووم نەکرێ و پێیان خۆش بوو بازرگانی لەگەڵ ئێران بەردەوام بێ ، پێیان خۆش بوو پەیوەندی ئابووری بۆ نموونە کۆمپانی و شیرکەتە گەورەکان ، ئەوانە هیج پێیان خۆش نەبوو دادگای میکۆنۆس سەرکەوتوو بێ ،بەڵام راگەیاندن وایکرد کە ئەوانە هیج هێزی سەرهەڵدانیان نەمێنێ .”

لە ئاکامی دانیشتنەکانی دادگا لە بەرڵین کە چەندین ساڵی تێپەرکرد ، سەزای بەند کردنی هەتا هەتایی بەسەر ” کازم دارابی” و” عەباس حوسێن رایاڵ”دا سپا. ١١ ساڵ زیندانی بۆ ” یوسف ئەمین” و ٥ ساڵ و ٣ مانگیش بۆ ” محەممەد ئیدریس” برایەوە .

b_300_220_16777215_00_images_WTOWEZH-CHAWPEKAUTN_mamo_shahid.jpgبەرێز “مەمۆ شاهین “یش لەسەر ئاکامی دادگاکە گوتی:” بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئاڵماندا ، دەوڵەتی ئاڵمان لەسەر بریاری دادگا گوتی کە کۆماری ئیسلامی دەوڵەتێکی تیرۆریستە و ئاکامی دادگا ئاشکرا بوو، بە پێی ئەو بریارە ئەمری گرتنی ” عەلی فەلاحیان” وەزیری دەزگای هەواڵگری ئێرانیش درایە پۆلیسی “ئینتر پوول” و ئەویش ناتوانێ لە ئێران بچێتە دەرەوە و ئەو دۆسەیە تا ئێستاش بەردەوامە”.

بەرێز “هانس یواکیم” پارێزەری قوربانیانی تیرۆری میکۆنۆس لەپەیوەندی بە ئاکامی دادگای بێرلینەوە دەڵێ:” لە لایەن دەزگای باڵای دادی ئاڵمان بریاری دەستگیر کردنی عەلی فەلاحیان دەرچوو ، بە بڕوای من ئەو یەکێکە لەوانە کە دەرباز بووە ، پۆلیسی ئینتر پوول بە شوێن فەلاحیانەوەیە ، لەبەر ئەوە هەتا ئەوکاتەی ناوبراو پێ نەخاتە نیو ئاڵمان ، زەحمەتە کە دەستگیر بکرێ “.

سەرجەم دانیشتنەکانی میکۆنۆس کە چوار ساڵ درێژەی کێشا ، بەو جۆرە بەرێوە چوون . لە ئاکامدا و بۆ یەکەمیجار دادگایەکی وڵاتێکی ئەرووپایی ، رێژیمێکی داگیرکەری کوردستانی وەک تیرۆریست دەناسێنێ و سەزای قورس بەسەر بکوژەکاندا دەسەپێنێ و لە لایەکیترەوە بریاری گیرانی بەپرسێکی باڵای کۆماری ئیسلامیش دەرئەکا.

زۆر کەس هێشتا لە زیندان نەبوون کە دادگا بریاری بەسەردا سپاندن و هەروەها بریاری دادگا بووە هۆی پێکهێنانی یەکریزی نێونەتەوەیی و زۆر لە وڵاتانی یەکیەتی ئەرووپاش ، باڵوێزخانەکانی خۆیان لە تاران کێشایەوە .

رۆژی ئاشکرا کردنی بریاری دادگا ، سەد هەزار کەس لە تاران و لەبەردەم باڵوێزخانەی ئاڵمان خۆپیشاندانیان کرد ، “هڵمت کۆڵ” سەرۆک وەزیری ئەو دەمی ئاڵمان بە ناچاری و لەرێگەی میدیاوە ، پەیامی ئاشتی بۆ کۆماری ئیسلامی نارد .

بەرێز شاهین لەسەر تێکچوونی پەیوەندییەکانی ئێران و ئەڵمان بۆ رووداو دەڵێ:” لە سەرەتای ئاشکرابوونی بریاری دادگا ، پەیوەندی هەردوو لا لە کزیدا بوو ، ئێران وڵامێکی توندی بە ئاڵمان دایەوە و ئەوەش برێک کاریگەری لە سەر ئاڵمانیش دانا و ئەو ناکۆکییە چەند ساڵ درێژەی کێشا “.

 

لەگەڵ ئەوەی کە بکوژەکان سەزای زیندانی هەتا هەتاییان بۆ برایەوە ، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٧ ئازاد کران .

“هانس” لە سەر ئازاد کردنی بکوژەکان دەڵێ:” هەردوو کەس حەبسی داییمیان بۆ برایەوە ، دوای ١٥ ساڵ و سێ مانگ ئازاد کران و لە ئاڵمان کرانە دەرەوە . لە وڵاتی ئاڵمان هەرگیز کەسێک بۆ هەتا هەتایە لە بەندیخانە نامێنێتەوە ، هەر لەبەر ئەو هۆکارە و حەبسی داییم بۆ ٢٤ ساڵان دیاری کراوە. بە پێی یاسا و دوای ئەوەی کە تاوانبار دوو لەسەر سێی حوکمەکەی لە وڵاتی ئاڵمان بەسەر دەبات ، دواتر دەتوانێ بۆ وڵاتەکەی خۆی بنێردرێتەوە . ئەم جارە و لەوانەیە هەردوو کەس لەبەرانبەر بە ئازادکردنی کەسێکی ئاڵمانی کە بە نایاسایی لە ئێران گیرابوو و حوکمی لە سێدارەدانی بەسەردا سپابوو ، ئازاد کران “.

رەشە کوژی لە دژی د. شەرەفکەندی و هاورێکانی لە دیرۆکی کوردستاندا یەکەم جار نییە کە روویداوە و لەوبارەوە بەرێز شاهین دەڵێ:” بەداخەوە ئێمە دەرسمان لەو رووداوانە وەر نەگرتووە ، کاتێک کە چاوپێکەوتن و دانیشتنەکان دەبەن ، دیسان باوەر دەکەم کە ئێمە هێندێک شت بە ئاسایی دەگرین و لە هات و چۆکان و موزاکەرەکاندا و باوەرم وایە کە ئەوە بێ کاریگەری نامێنێ”.

کاک سدیق باباییش لەو بارەوە دەڵێ:” لە بێستوون بەر لە دووهەزار و حەوسەد ساڵ یان فارسەکان دەڵێن ٢٥٠٠ ساڵ کە هەخامنشییەکان حکوومەتیان دەکرد ، ئەودەم فەرمانداری هەوڵێر ” چیتران تۆم”یان گرت و کوشتیان و پەیکەرەکەی ئێستا لە بێستوون لە بن پێی داریوشدا دەنالێنێ ، ئەوە ئەمنی هێایەوە بیری ئەوە کە بێرلین و لەو نیوانەدا دەیان بێرلینیتر ، دەیان ڤیەنیتر خوڵقاون . ئەوە درامای ژیانی کوردە ، کوردێک کە داوای هەقی خۆی دەکا و هەڵوێست و بەرەنگاری حاکمانی ئێران بووە لە ماوەی مێژوودا بەرانبەر بە هەقخوازی کورد “.

ئامادەکاری بابەت : رەشید زەرواوی 2013

بۆ بینینی ڤیدۆی ڕاپۆرتە دیکۆمێنتارییەکە لەسەر ئەم نووسینە چرکە بکەن.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان لە مێژووی گەلی کورد دا.