mohammad_suleimani.jpgحیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە دەست پێکردنەوەی قۆناخێکی تری خەباتی سیاسی و چەکداری بەدژی ڕێژیمی ئاخوندی تاران و لە قاودانی سیاسەتە دژی گەلی و

مرۆڤی و بڵاوکردنەوەی بیروهزری سیاسی و نەتەوایەتی لە سەر ئەساسی بنەمای شوناسێکی تازە و دێمۆکڕاسی کە تێیدا مافی سیاسی گەلی کورد و گەلانی تری وڵات ڕەنگ بداتەوە، خەباتی سیاسی خۆی دڕێژە پێداوە و لە مێژووی تێکۆشانیدا هەرگیز لە ڕێچکەی ڕاستی و سیاسەتی وردبینی و ستڕاتیژی نەتەوەیی خۆیدا بەلاڕێدا نەچووە و بەردەوام داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافی سیاسی خەڵکی کوردستان بووە و سوارچاکێکی بەئەزمونی ئەوبوارە ماوەتەوە. دوا بە بەدوای رووداوەکانی سووریە و ئێراقیشد، سیاسەتی ئاژاوەگێڕانەی ئاخوندەکان زیاتر لە ساڵانی ڕابردوو کەوتۆتەسەر زار و زمانی ناوەندە گرینگ و بڕیار بەدەستەکانی گێتی و ئیدارەی نوێی ئەمریکاش لە هەمبەر ئێراندا سیاسەتێکی بەتەواوی توند پەێڕەدەکا بۆ ئەوەی کاربەدەستانی وڵات بەزۆر بێنێتەسەر ڕێگای دروست و بەجێ. خەباتی سیاسی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لە هەلومەرجی ئێستادا، دەرفەتێکی ئەوتۆی دروستکردوە کە لە داهاتوویەکی نزیكدا ئاکامی بەرهەمەکەی هەست پێدەکرێت و ئەو بڕیارە سیاسی و مێژوویەی حیزب وەك خاڵێکی درەوشاوە لە مێژووی ڕۆژهەڵاتدا پڕشەنگ دەداتەوە.

هەنگاوی ژیرانەی سیاسی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران کە بەدژی حکوومەتی ئاخوندەکان دەیهاوێژێت و وەك پڕۆسەیەکی گەورەی نیشتیمانی دەستیپێکردوە، دەسەڵاتی خۆسەپێنی ئێرانی بەتەواوی نیگەران و هەراسانکردوە و هەربۆیەش لە کۆتای و ئاخری تەمەنی خۆیدا، هەر جارەو بە شێوەیەكی دڕندانە و ناجوامێرانە هێرش دەکاتە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزب لە ناوچە سەرسنووری و قووڵایی خاکی باشووردا و کە ئەوەش نیشانەی دەست ئاواڵەی ئێران لە هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت. بەداخەوە هەتا ئەمڕۆش دەسەڵاتی سیاسی لەو بەشەی کوردستاندا، دەربڕینێکی ئەوتۆی نەبووە کە حکوومەتی تاران تۆزێك لێی بسڵمێتەوە و روخساری هەڵسووکەوتەکانی بگۆڕێت و ڕێز لە هاوسێەتی بگرێ، بەهۆی بێدەنگی و هەڵویستی نەرم و شەرمێوانە و خۆبێدەسەڵاتکردنی حکوومەتی هەرێم لە بەرامبەر سنوور بەزێنی ئێراندا، سپای پاسداران لە جاران زیاتر چێرەگرتووبوونە و بەردەوامن لە سەر پێشێلکردنی سەروەری خاکی کوردستان. حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران وەك هێزێکی پتە و بەهێز و خۆشەویستی خەڵکی کوردستان، بێگوومان لە رەوتی خەباتی سیاسی و چەکداری خۆیدا بەردەوام شوێنی دیار و بەرچاوی لە سەر گەشەپێدانەوەی شۆڕش لە ژێر فۆڕم و کرداری نوێداداناوە و وشیاریەکی ئەوتۆی سیاسی و کۆمەڵایەتی بڵاوکردۆتەوە کە ، دوژمنی تاساندوە و هەر لە بەر ئەوەشە ئەو ڕێژیمە بەردەوام هێرش دەکاتە سەر ئەو هێزە گەورە و کاریگەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە مەترسی گەورەی لە سەر تەمەنی حکوومەتی تاران سازکردوە.

خەڵکی کوردستان و کۆمەڵگای نێونەتەوەیش لە ئێستادا چاکتر ماهیەتی سیاسەتی ئەو رێژیمەیان بۆ روون بۆتەوە و هەموو لایەك لەو ڕاستیە گەیشتووە کە حکوومەتی ئاخوندی لە گەڵ گەشەی ئازادی سیاسی و پەرەگرتنی رەوتێکی نوێی سیاسی و کۆمەڵایەتی نوێ و یەکساندا بەتەواوی دژ و ناتەبایە و دژایەتی هەر جۆرە بزووتنەوەیەکی دێمۆکراسیخوازی دەکات و بۆ مانەوە خۆیان لەسەر کورسی حوکمڕانی جەلادانەیان، پەنا دەبەنە بەر هەر ڕێگایەکی شەرمێوانەی پیشەیان و بە تیرۆر وهێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تۆپبارانی چڕ، هەوڵدەدەن ئارامی بۆ وڵاتەکەیان دابین بکەن و پێش بە ڕەوتی خەباتی سیاسی و چەکداری حدکا و هێزەکانی تری کوردستان بگرن. ئیدی بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری ڕێژیم بە جۆرێکە کە چاوەڕوانناکرێت تازە بتوانن بەر بە دارمانی ڕێژیمەکەیان بگرن و کۆنتڕۆڵی هەلومەرجی مەوجوودی وڵاتەکەیان پێبکرێت. گەلانی ئێران بەگشتی خوازیاری گۆڕانکاری ڕیشەین و پشتیووانی دەسەڵاتێکی گەلی و دێمۆکراتیك دەکەن و ناکرێت نەتەوەیەك حوکمڕانی بەسەر کۆی پێك هاتە نەتەەیی و مەزهەبیەکاندا بکاتەوە. گەلی کورد و حیزبی دێمۆکراتیش بەتەواوی لایەنگری حکوومەتێك دەکات کە لە سەر بنەمای سازانی سیاسی و نیشتیمانی کە تێیدا ڕەچاوی مافی سیاسی و نەتەوایەتی گەلانی پێك هێنەری ئێرانی کردبێت دەکا و دژی ئەوەیە وڵات بە تەنیا نەتەوەیەکی کەمینە بەڕێوەی بەرێتەوە. ئەزموونی ئەو چەند دەیی ڕابردووی سیاسی ئێران سەلماندی کە ئەو جۆرە لە مۆدێلی ئیدارەکردن و حومکرانی بەتەواوی شکەستی هێناوە و ئەگەر وەك نموونە هەر دووك دەسەڵاتی دیکتاتۆری شا وەبیگرە هەتا ئاخوندەکان، هیچ خێر و بەرەکەتێکیان بۆ خەڵك جگە لە کۆشتار و قەتڵوعامی ئازادیخوازانی کورد و گەلانی تر شتێکی ترنەبوو و نابێت دەسەڵاتێکی هاوشێوە زەمینەی دروستبوونەوەی بۆ پێك بێت.

دەسەڵاتی بێ ئاکامی تاران بە دڵیان بێت یان نا، دەبێت ئەو ڕاستیە قبووڵ بکەن کە ڕۆژی دادگای و محاکەمەکردنیان گەلێك نزیك بۆتەوە و بەو کردار و هێرشانەشیان هێچ یان پێ لە گەڵ بزووتنەوەی نوێێ شۆڕشی بەربڵاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناکرێ و بەڵکوو خەڵکی کوردستان و هێزە تێکۆشەرەکانی بەدژی ئەو ڕێژیمە کورد کوژە دەباتە پلەیەکی بەرزی کۆدەنگی نەتەوەیی و یەکگرتووی سیاسی و چەکداری و خەباتی بەرفراوانی جەماوەری هاوبەشەوە. کوردستان و خەڵکی ئازادیخوازەکەی لە هەموو وەختێك زیاتر خۆیان بە هاوکار و پشتیووانی شۆڕشە کەیان دەزانن و بۆ رووبەرووبوونەوەی ڕێژیم بە گشتی و لە سەنگەر و سەفێکی بە هێزی یەکڕیزیدان، ئەو خاڵەش بێگوومان هێمای وەرچەخانێکی گەورە و جەوهەری سیاسی ئەو شۆڕشەیە کە لە شاخ سەری هەڵداوەتەوە و زەمینەی لە باری خۆی لە نێو خەڵکدا ڕەخساندوە.
محمد سلێمانی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان لە مێژووی گەلی کورد دا.