ahmad-rejeb.jpgبۆ ئه‌و سایته‌ به‌ناو كوردییه‌ كه‌ شه‌وو رۆژ باسی " ئه‌رته‌شی ئازاد" ئه‌كات.
هه‌ر له‌ پاش راپه‌رینی گه‌لانی سوریا دژ به‌ رژێمی

سه‌ركوتكه‌ری به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دو حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیسلامه‌ توندره‌وه‌كان به‌ یارمه‌تی و پاڵپشتی وڵاته‌ كۆنه‌په‌رسته‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌ت توركیا كه‌وتنه‌كار بۆ گۆرینی ئاراسته‌ی راپه‌رینه‌كه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی خواست و مه‌رامه‌ گڵاوه‌كانیان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وتیان ئه‌م راپه‌رینه‌ دژ به‌و گاورانه‌یه‌ كه‌ جه‌نگیان دژ به‌ خواو موسڵمانان راگه‌یاندووه‌.
به هه‌وڵ و كۆشش و پاره‌ی هه‌ندی له‌ وڵاتانی كه‌نداوو یارمه‌تی و پشتگیری راسته‌وخۆی توركیا ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی هه‌ڵاتووی سوریا ئه‌نجومه‌نێكیان له‌ ژێر ناوی "" ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا "" دروستكرد، بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌ نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریاو، هه‌ر له‌وێدا ده‌سبه‌جێ و، له‌ ژێر چاودێری و فیتی توركیادا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ ئامانجی سه‌ره‌کی و گرنگی ئه‌وان له‌ ئێستادا له‌ناوبردنی حکومه‌تی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دو کۆتایی هێنانه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی و، سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ی کورد هیچیان باس نه‌كردو، وتیان ئه‌بێ سه‌ره‌تا کاری سه‌ره‌کی شۆڕش ته‌واو ببێ و دواتر له‌سه‌ر هه‌موو کێشه‌کانی سوریا بڕیاری کۆتایی ئه‌ده‌ێن.
وڵاته‌ كۆنه‌په‌رسته‌كانی ناوچكه‌ توانیان "" ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا"" دامه‌زرێنن و، هیوایان ئه‌وه‌ بوو وه‌ك نوێنه‌ری خه‌ڵكی سوریا له‌ رووی سیاسییه‌وه‌ كارو چالاكی ئه‌نجامبدات و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ رووی ئابووری و راگه‌یاندنه‌وه‌ پشتگیری لێ ئه‌كه‌ن و، به‌ پێی توانا به‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی وتفاقی شه‌ركردن یارمه‌تی ئه‌ده‌ن بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی.
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا له‌ ژێر چاودێری هه‌وأڵگیری < میت > ی توركیادا سوپایه‌كی به‌ناوی ""سوپای ئازاد"" دامه‌زراندو، ئه‌و سوپایه‌ له‌ ئه‌فسه‌رو سه‌ربازو خه‌ڵكی هه‌ڵاتوو له‌ چنگی به‌شارو حزبی به‌عس پێكهاتبوو، هه‌ر زوو به‌ هوێ ده‌ستێوه‌ردانی تاقمه‌ رووره‌شه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ۆدۆگانی تیرۆریست بارودۆخی "سوپاكه‌" تێكچوو، بووه‌ گۆره‌پانێكی گووماناوی و، تاقمی ئیخوان ئه‌لموسلمین وچه‌ته‌كانی قاعیده‌و رێكخراوه‌ ئیسلامییه‌ توندره‌وه‌كان به‌ ئاره‌زووی خۆیان له‌و گۆره‌پانه‌دا ته‌راتێنیان ئه‌كرد.
له‌ پاش ماوه‌یه‌كی كورتدا له‌ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌ن ‌و سوپاكه‌و، به‌ هوێ كێشه‌و گیروگرفتی نێوانیان له‌ سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌ركردایه‌تی و ده‌سه‌ڵات، سه‌رانی رژێمی توركیا بێ هیوا بوون له‌ كارو هه‌ڵسوكه‌وتیان چونكه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ نه‌یتوانی كه‌نترۆڵی چه‌ته‌كانی "سوپای ئازاد" بكات و، هه‌روا دروست بوونی كێشه‌و ناكۆكی له‌ نێوان رێكخراوی ئێخوان ئه‌لموسلمین- هاوكاری یه‌كه‌می توركیا و لایه‌نه‌كانی ترو، ئه‌م ناكۆكییان رۆژ له‌ دوای رۆژ له‌ په‌ره‌سه‌ندندا بوون و، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش ده‌ستێوه‌ردانی هه‌میشه‌یی وڵاتانی تر وه‌ك فه‌رانساو عه‌ره‌بستانی سعودی و قه‌ته‌ر.
له‌ گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی تاقمی خوێنرێژی داعش "سوپای ئازاد" گوروتینێكی به‌خۆیه‌وه‌ دی و، له‌ زۆر شوێندا یه‌گتریان گرته‌وه‌و، شان به‌شان دژ به‌ نه‌یاره‌كانیان شه‌ریانكردو، به‌ پێی نه‌خشه‌كانی توركیا ئه‌جوڵانه‌وه‌و‌. لێره‌دا ئه‌بێ ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌ێن كه‌ توركیا به‌ هاوكاری به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان و، حزبه‌ كوردستانییه‌كانی سوریا توانی ژماره‌یه‌ك كه‌س كۆبكاته‌وه‌و، به‌ ""پێشمەرگەی رۆژئاوا"" ناویان ببات و، هه‌روا توانی له‌گه‌ڵ تاقمی "سوپای ئازاد" رێكیان بخات.
به‌ وته‌ی به‌رپرسانی توركیا زیاتر له بیست هه‌زار چه‌كداری "سوپای ئازاد" له‌ گه‌ڵ سوپای توركیای ره‌گه‌زپه‌رست له‌ شه‌ری ئیفرین به‌شدار بوون و، ناویان وه‌ك دزو بكوژ ده‌ركرد، له‌ به‌ر دزینی مریشك و قه‌ل و قازی دیهاته‌ ویرانكراوه‌كانی كوردستان و، كوشتنی خه‌ڵكی سڤیلی بێ تاوان و، به‌و كاره‌ قیزوه‌نه‌ شوناسنامه‌ی رووره‌شی خۆیان خسته‌روو.
له‌م دووایه‌دا رێككەوتنێك كراوە لە نێوان دەزگای هەواڵگری توركیا < میت > و سه‌ركرده‌كانی "سوپای ئازاد" و، به‌رپرسارانی حزبكانی ناو نه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی سوریا ( ئه‌نه‌كه‌سه‌ ) و، یاوه‌ره‌كانیان له باشووری كوردستان‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر شاخی قه‌ندیل و، هه‌ر له‌ ئێستادا ئه‌بێ هه‌موو كوردانی خاوه‌ن شه‌ره‌ف و هه‌ڵوێست بێنه‌ده‌نگ و، ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ رێسواو شه‌رمه‌زار بكه‌ن. نه‌فره‌ت له‌ ئه‌رته‌شی ئازاد، ئه‌رته‌شی تیرۆریست.
17/7/2018