mohammad_suleimani.jpgئاڵۆزییەکانی سووریە و سیاسەتی فراوانخوازی تاران لەو وڵاتەدا، خەریکە لە ڕەحمەت و باڵادەستی بۆ حکوومەتی ئاخوندیەوە بگۆڕێت و،

ببێتە بەڵا و سەرەخۆرەی ئەو ڕێژیمە مەترسیدار و کۆنەپەرست و ئاژاوەگێڕەی ناوچەکە. ناتانیاهۆ بە ئاشکرای لە گەڵ سەرٶکی ئەمریکادا باسیان لە هاوکاری و کۆندەنگی سیاسی و سەربازی هاوبەش بەدژی حکوومەتی تاراندا، بەیەکەوە باسکردوە و هەرلەو پەیوەندیەشدا بێزاری کۆمەڵگای نێونەتەوەیی هەتا دێت زیاتر بەدژی سیاسەتی ئاژاوەگێڕی ئێران لە سەر ئاستی ناوچەی و جیهاندا پەرەدەگرێ و ئەگەر ئەمریکا و ئیسرایل بیان هەوێت بەدڵنیایەوە، دەتوانن دەسەڵاتی ئاخوندی بەباشی لەسەر جێگای خۆیدا دەبنێنەوە. ئەو کارەش وەختێك ئاکامی دەبێ کە قسەکانیان بۆ کردار و کردەی توند بەدژی حکوومەتی ئێران بگۆڕێت. دەسەڵاتی تاران بۆ ئامانجی سیاسی و زاڵبوونیان بەسەر قەیرانەکانی ناوچەیدا، دەستیان لە هیچ جۆرە بژاردەیەکی ناتەندروستی سیاسی و سەربازی و کۆمەڵایەتی ناپاراستووە و بگرە زیاتر کێشە و ململانەکانیان قووڵترکردۆتەوە و بوونەتە شەریکە جورمی ئەسەد و حیزبووڵا و دەسەڵاتی تەکڕەوانەی حکوومەتی عێرا ق و قەیرانەکانی کە لە یەمەن بەردەوامیاندا هەیە. پێك هەڵپڕژانە سەرەتایەکانی ئیسرایل و ئێران لە سەر خاكی سووریەدا دەبێ وەك سەرەتای نوختەگوڕانی گەورە و مەترسیداری ناوچەی تەماشابکرێ و بەگوێرەی کۆمەلێك ناوەندی هەواڵگەی زانیاری گرینگی گێتی، ئێران بنکەی سەربازی لەو وڵاتەدا دروستکردوە کە ڕاستە و خۆ دەتوانێت لەوێوە هەڕەشە بێت بۆ سەر ئاسایشی ناوخۆی ئورشەلیم. حکوومەتی ئێران بە دوایی سەرهەڵدانی ڕیکخراوی تیرۆریستی داعشدا زیاتر لە سەر ئاستی ناوچەیدا پەرەی بەهێز و دەسەلاتی خۆیداوە و لەئێستادا بەکردەوە حوکمرانی ئەو ولاتانەدەکات کە بوونی دەسەڵاتەی تارانی بەسەریاندا فەرزکردوە. ئەو هەنگاوانەی ئێران بەدڵنیایەوە سەرەتا وەك گورزێك لەسەر بەرژەوەندیە سیاسی و ئابووری و سەربازیەکانی ئەمریکا حیساب دەکرێ و کاربەدەستانی پلە بەرزی ئێران بە ڕاشکاوی ڕایانگەیاندوە کە جێگای پێی واشنگتۆنیان بەتەواوی لە ناوچەکەدا لاواز و لەقکردوە و ئەگەر بێت و ئەمریکاش هەروا دەستی بەکڵاوی بگرێت لە بەرامبەر ئێراندا کە بای نەبات، بێگوومان سەریان بێ کڵاو دەمێنێتەوە و بەکردەوە دەخرێتە پەراوێزی زیاترەوە. ئەو ئاماژانە و سیاسەتی فراوانخوازی ئێران خەریکە وڵاتەکەی دووچاری بەڵایی خۆی دەکا و گرژی پەیوەندیە سیاسیەکانی ئیسرایل و ئێران لە خراپرتین دۆخی خۆیدایە و ئەگەر بارودۆخی سیاسی هەروا بڕواتە پێش و دەسەڵاتی تاران زیاتر خۆی بە براوی کەڵاوەکێشیە ناوچەیەکان بزانێت و ، حیساب بۆ هەتا دۆستەکانیشی نەکات، تووشی هەلومەرجێکی ناروون و سەرئیشەی زیاتر دەبێتەوە و مەترسیەکان زۆرتر بەرەو رووی حکوومەتی تاران دەبنەوە. ڕێژیمی ئاخوندی ئێران، بارودۆخی نێوخۆی هەتا بڵێی خراپە و شەقامی وڵات هێشتاش بەتەواوی هێور و دامرکاوە نیە و بێزاری و ناڕەزایەتیەکانی پێك هاتە سیاسی و نەتەوەیەکانی وڵات لە بەرامبەر خراپ ئیدارەکردنی وڵات کە لەلایەن ژمارەیەك ئاخوند و گوێ لەمستیان توڕەو و ناڕازین و گڕکانی گەورە دوورنیە دەسەڵاتی تاران بە تەواوی راماڵێت. ئەگەر ئەو جار ڕاپەرینی نوێ سەهەڵبداتەوە، مەترسی زۆری بۆ سەر ئاسایشی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئێران دەبێ و فاکتەرەدەرەکیەکانیش بێگوومان هۆکارێکی تردەبێت بۆ گەلانی وەزاڵەهاتووی وڵات کە یەکگرتووانە هەوڵی روخاندنی ڕێژیم بدەن. خروشانی جەماوەری شتیك نیە دوور بێت لە ئەگەری دووبارەوەبوونەوەی و، لەهەلومەرجێکی ئەوتۆدا هێورکردنەوەی بارودۆخەکە لە دەستی حکوومەتی تاران دەردەچێت و لە تەسلیمبوون بەولاوە شتێکی تریان بۆ ناکرێت. ئێران هەر بە ئاژاوەنانەوە لە سووریە نەوەستاوە و لە عێراق و یەمەن و لوبنانیشدا دەستی باڵای هەیە و بۆتە سەرچاوەی کێشە و ناوکۆکیە سیاسی و سەربازیەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست. کاربەدەستانی ئێران جگە لە کاری ناسەقامگیری کە دڕیژەیان پێداوە، ئەزموونێکی دیار و بەربڵاوی تیرۆری سیاسی شیان هەیە و ئەگەر بەکردار بە دژی مەسەلە و بابەست و هێز و تاك و وڵاتێكدا کارێکیان پینەکرابێ و نەتیجەی خۆیان بەدەست نەهێنابێت، پەنایان بردۆتە بەربژاردەی تێرۆری سیاسی. هەر بۆ یەشە حکوومەتی ئاخوندی ناوبانگی بە وڵاتێکی تیرۆریست و پێشێلکردنی مافی سیاسی و مەدەنیەکانی گەلانی ئێران ڕۆیشتووە و دەستی حکوومەتی تاران لەپشتی زۆر کردەوەی زیانبەخشدا دەبینرێ.
محمد سلێمانی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

سەرۆک کۆماری کوردستان شەهید پێشەوا قازی محەممەد

حەوتوویەک