mohammad_suleimani.jpgرۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٨.١٢.٢٠١٧ی زاینی خۆپێشاندن و ناڕەزایەتی گەلانی ئێران لە "مەشهەد" دووهەم گەورە شاری ئێران  و چەند شارێکی   گرینگ و مێژووی

وڵات سەری هەڵداوە و شەقامی شارەکان باوەشیان بۆ ئاپۆڕایی ناڕەزایەتی و بێزاری خەڵک بەرانبەر بە سیاسەتی سەرکووت و کردەوەی ستەمکارانەی  کاربەدەستانی باڵایی ئێران  کردۆتەوە و نائارامیەکان هەتا ئێستایش بەدەوامیان هەیە. هێزە ئەمنیەکان لە نێو خەڵکدابە هات و هاوار و قسەی بێکردار هەوڵیاندا بارودۆخەکە ئارام بکەنەوە هەتا زیاتر پەرە نەستێنێت و مەترسیەکان لە سەر نیزام دوور بخەنەوە ، بەڵام دامرکاندنەوەی گڕکانی بێزاری و بێکاری و هەژاری و ستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەو دەرفەتەی لە بەردەم خەڵک دروستکردوە بۆ ئەوەی لەو ڕێگایەوە و بەیەکگرتووی  درێژە بە خەباتی مەدەنیان لە پێناوی خواست و ئامنجەکانیاندا بەرزبکەنەوە و بەدژی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی وڵات هەڵوێست بگرن. خۆپێشاندەران بەدژی حەسەن رووخانی سەرۆك کۆمار و عەلی لاریجانی سەرۆکی پارلمانی وڵات دروشمیاندەدا و بە دەنگی بەرز مەرگ بۆ دیکتاتۆر و گەندەڵ کاران دەوترایەوە. کاتێك لە وڵاتێکدا ئازادی و دادپەروەری سیاسی و کۆمەڵایەتی هەبێت و ژیان و گۆزەرانی هاونیشتیمانیان دابینکرابێ و بیر لە دزی و بەهەدەردانی سامانی گشتی وڵات نەکرێتەوە لە لایەن گرۆپێکی دیاریکراوە، کەمتر وا ڕێدەکەوێت خەڵكەکەی بەدژی حکووتی خەڵکی دروشمی روخان بدا و بەردبارانی داموودەزگا و هێزە ئەمنی و سیاسیەکانی بکات. حکوومەتی ئاخوندی خراپترین نموونەی حوکمڕانی سیاسی و ئیداری لە ماوەی مێژووی دەسەڵاتداریدا پێشکەش بە گەلانی وڵاتکردوە و دەستەیەکی زۆر پچووك کە  دەستیان بەسەر جوومگە سەرەکیەکانی حوکمڕانی وڵاتدا گرتووە سودمەندی ژیان و گوزەرانی شایستە و سەردەمیانبوون و هەن و خەڵکێش هەیە بە ڕێگای کۆڵبەری و کاروکاسبی تری تاقەت پڕوکێندا بژیوی ژیان و گوزەرانی خۆی و بنەماڵەی دابین دەکات. ئیران وەك وڵاتێکی بە هێز و دەوڵەمەند و گەورەی ناوچەکە، هەڵکەوتوویەکی گرینگ و مێژووی  سیاسی و ئابووری و جوگرافی خۆی هەیە و دەوڵەمەندە بە سەرچاوی ژێر زەوی و سەرزەوی بەرفراوان و ئەگەر بێت و ئەو سەروەت و سامانە نەتەوەیە  زەبەلاعەی ئێران ڕۆژانە لە کاناڵە جۆربەجۆرەکانەوە دەستی دەکەوێت لە دەستێکی ئامان و  دەستپاکدا بێ و بە شیوەی باش سەرف بکرێ. ئەوکات داهاتی گشتی ساڵانەی  بۆ هەموو لایەك خێر و بێری دەبێت و ژێرخانی و ئابووری و کۆمەڵایەتی تاک و کۆمەڵگا بە شیوەیەکی چاوەڕواننەکراو گەشەدەکا و ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر وڵاتدا دەکێشێت. ئیدی ئەو جار بەهانەیەك نیە کە دژی ئەو خەڵکە هێز بەکار بێنن، دەسەڵاتی ناوەندی ئێران ساڵانە بە ملیار دۆڵار هاوکاری و یارمەتی پێشکەشی گروپە تۆندئاژوکان لە یەمەن و لبیا و سوریە و عێراق دەکا، لە کاتێکدا ناتوانێت ژیان و گوزەرانی باش بۆ گەلانی وڵات دەبین بکا و جەوەکی بەتەواوی ئەمنی و پۆلیسی بەسەر وڵاتدا زاڵکراوە و بە دەلیل و بەهانەی جۆراوجۆر ڕۆژنیە لە شارەکانی وڵاتدا بەدیان لە ڕۆڵەکانی گەلانی ئێراندا ئیعدام  نەکرێن. ئازادی تاك و بە کۆمەڵ و دێمۆکراسی سیاسی و نەتەوەیی  و ئاینی بوونی نیە و دەسەتەیەك لە فارسە شۆفێنیەکان حوکمڕانی دەکەن. حکوومەتی ئاخوندی بەردەوام سەوەت و سامانی گەلانی وڵاتی بەهەدەرداوە و  بێگوومان بە شێوەیە هیچ خێرو خۆشیەك بە گەلانی وڵات ناگەیەنێت و بەڵکوو ئێستا هەتا ناتوانن مووچەی فەرمانبەرنیان دابین بکەن. دیارە ئەوەش ئاکامی سیاسەتی فاشل و نادروستی ئەو گروپەیە کە وەك مافیەی ڕەش و سپی دەستیان بەسەر قووتی خەڵکدا گرتووە و بۆ قازانج  و مەبەستی تایبەتیان بەکار دەهێنرێت. خەڵکی ئێران. هێزە سیاسی و تیکۆشەرەکانی کوردستان بە یەكگرتووی هەوڵبدەن رووبەرووی ئەگەری رووداوە گەورەکانی تری وڵات ببنەوە و بە پرشوبڵاوی کورد ناگات بە ئامانج و خواستە سیاسی و نەتەوایەتیەکانی. ئیدی کاتیەتی کورد لە رٶژهەڵاتی کوردستان بەیەکەوە و لە سایەی کۆدەنگی نەتەوەیدا یەکبگرێ و کاربۆ روخاندنی ڕێژیمی ئیران بکا.

محەممەد سلێمانی