ئارشیوی ڕۆژنامەی کوردستان

وێنەگای شیمیایی سەردەشت

 وێنەگای شەهیدانی شیمیابارانی شاری سەردەشت لە ڕیکەوتی ٧ ی پووشپەری ١٣٦٦ ی هەتاوی بە دەستی رژێمی بەعسی عێراق

یەکگرتنەوەی دووباڵی دێمۆکرات گرینگە وەك ئەمری نەتەوەی سەیربکرێ! محەممەد سلێمانی

mohammad_suleimani.jpgهێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە هەریەکەیان بەسەر چەند دەستە و هێزی تردا، دابەشبوونە و لە نێوخۆ و دەرەوەیی وڵاتدا فشاری زۆریان لەلایەن ئەندامان و لایەنگران و

دۆستانی سیاسی گەلی کورد خراوەتە سەریان بۆ ئەوەی نێوماڵی خۆیان بە باشترین شێوەی گونجاو ڕیکبخەنەوە و لە پێناوەدا هەوڵەکانیان خێراتر بکەن هەتا بتوانن بەسەر کێشە و ناکۆکیەکانیاندا زاڵبن و رەوتی یەکبوونەوە خێراتر بەرەوپێشەوە ببەن و چیتر ئەمڕۆ و سبەی لە سەر پرسێکی ئەوتۆ گرینگ و نەتەوەیی نەکرێت. دوو باڵی حیزب پرسی وەسەریەکخستنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێمۆکرات لازمە وەك ئەمرێکی زەرووری و نەتەوەیی سەیربکەن و هەنگاوەکانیان بەو ئاڕاستەیەدا بهاوێژن کە رەوتی یەکگرتنەوە خێراتربکا. ئەزموونی خەباتی سیاسی گەلی کورد دەری خستتووە کە ئەگەر بێت و هێزە سیاسی و تێکۆشەرەکانی لە گەڵ یەکدیدا هەڵبکەن و بەیەکەوە بەرەورووی داگیرکارییەکانی کوردستان ببنەوە، شانسی سەرکەوتن گەلێك زیاتر لەوەی بە پرشوبڵاوی بەرخۆدانی نەتەوەیی بکرێ. هەربۆیە بۆ دێمۆکراتەکان زۆر پێویستە لە ئاستی خواست و زەروورەتی خەباتی ڕزگاریخوازیدا بە کارئاسانی زیاترەوە لەسەر مێزی دیالۆگێکی بنیات نەرانەی سیاسی و تەشکیلاتی بەیەکەوە کۆببنەوە و دوابریار لەو پەیوەندیەدا بدەن. کاتێك سەیری رووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین،دەبینن خەڵکی کوردستان بە چەند هەنگاوێك کەوتوونەتە پێش حیزبی دێمۆکرات و زۆر جەسوورانە بەدژی ستەمکارییەکانی حکوومەتی ئاخوندی شەپۆلی ناڕەزایەتی و بێزاریان لە سەر شەقامەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵات وەك پەیامێکی رزگاری نەتەوەی گەیاندۆتە کاربەدەستانی ڕیژیمی دژ بەماف و ئازادییە دێمۆکراتیکەکانی گەلی کورد. ئەوەی هەتا ئێرە سەیری دەکەن رووداوەکان بەو جۆرە نین کە خەڵک و تێکۆشەرانی دێمۆکراتەکان دەیان هەوێت و ، وەك دەرکەوتووە هەر دوولایەنی حیزب لە بەهانە دەگەرێن بۆ ئەوەی خۆیان لە ژێر باری بەرپرسیارەتی یەکگرتنەوەدا لابدەن و بڵێن هێندێك ڕیککەوتن و بابەتی ڕێکخراوەی هۆکاری بنەڕەتین و بێ ئەوەی پێشوەختە چارەسەرنەکرین نەتوانین وەك پێویست هەنگاو بۆ وەسەریەکخستنەوەی وزەوتواناکان لە نێو حیزبێکی بە هێزو پتەودا بۆ خەباتی داهاتووی وڵات بەکبگینەوە. گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێناوی یەکڕیزی و کۆدەنگی نەتەوەییدا بە چەند هەنگاوێك پێش حیزبەکان کەوتووە و کە ئەوەش ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە وشیاری سیاسی و نەتەوایەتیەوە هەیە و ئەو گەلە لە هەموو سەردەم و وەختێك زیاتر هەست بە گرینگی ئەو یەکگرتوویە سیاسی و نیشتیانیە سەرانسەریە لە کوردستان دەکات و هەربۆیەش ڕۆژانە چالاکیەکانی خەڵك دەبینین. کەوابوو گرینگە ئەگەر ‌هێزەکانی ڕۆژهەڵاتیش بەو هەست و ئامانجەوە لە گەڵ یەکدیدا رەفتار بکەن و کۆدەنگی سیاسی و نەتەوەی لە ئاستی زۆر بەرزدا دروست بکەن، هەتا لەو ڕێگایەوە گوشاری زۆرتر بخرێتە سەر دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران. باروودۆخی سیاسی و ئەمنیی ئێران هێندێك تایبەت مەندی تازەی بۆخۆی لە ئاستی ناو چەو نێوخۆیدا ڕخساندووە و کە لێرەدا مەجالی شیکردنەوەی نەبێت بۆ ئەوەی لە ستڕاتیژی بابەتەکە دوور نەکەوینەوە. کاتێك لە کوردستان رووداوێك بۆ هەر شار و ناوچە و تاکێکی کۆمەڵگا بێتە پێشەوە و ڕیژیم ستەمی لە ڕۆڵەیەکی کورد کردبێ، کۆمەڵگای کوردستان بەخێرای دێتە سەر شەقام و وێڕای دەربڕینی پشتیووانیان بۆ هاوزمان و هاو نەتەوەکەیان، سیاسەتی دژی گەلی ئاخوندی ئیدانە دەکرێ . خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەمێکە دەنگیان بۆ سەربەخۆی سیاسی و ئیداری بەرزکردۆتە وە و هەربۆیەش ڕێژیم ئێستا سیاسەتی تۆزێك هێورتر لە کوردستان پەیڕەوی دەکات. کاتێك زەمین لەرزە، کرمانشان و شارەکانی دەورووبەری گرتەوە بینیمان بە چ حەماسێکی نەتەوەی لە باکوور هەتا باشووری ڕۆژهەڵات بە هانای براکانیانەوە چوون و ئەو بەدەنگەوەهاتن و کۆدەنگی نەتەوەییە کە لە پشتیووانی ماددی و مەعنەوەیدا خۆی دیتەوە بە شێوەی گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەریهەڵدایەوە. دیارە جەو هەری ئەو باسە وەك لە سەرەتاوە ئاماژەی پێکراوە، زیاتر تیشکخستنە سەر بابەتی یەکگرتنەوەی حیزبەکانە و رووی قسە و رەخنەکانمان ئاڕاستەی دوو بەشی حدکا و حدک بکەین کە بەداخەوە وەك خەڵك و تێکۆشەرانی هەر دوو لا چاوەڕوانبوون، بۆ یەكبوونەوە هەست بە گەشەکردن و پێشوەچوونێکی ئەو تۆ ناکرێت و رووداوێکی زۆر بچووك و لابەلا پرۆسەکە بە لایەکیتردا دەبات. ئەوەی ڕاستی بێت لەپرۆسەی وەسەریەککەوتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێمۆکرات بێ ئومێد نەبووینە و، زۆر جار بیستمان کە ئەمساڵ یان چەند مانگێکی تر موژدەی خۆش بڵاو دەکرێتەوە، کە چی بەداخەوە بەکردار شتێکی لێ سەوزنەبوویەوە. ئەگەر بێت و ئەو باسە لەوەی هەیە زیاتر درێژە بکێشێت، ڕەنگە جیاوازی و کێشەکانیش زۆرتر پەرەبستێنن و لە داهاتوودا بە سانای نەتوانین لە سەر خاڵە هاوبەشەکان بڕیاری دروست بدرێ. هیچ لایەك بۆ ئامانجی گەورەو پیرۆزی یەکگرتنەوە نابێت ماندوو و هیلاکی بناسێ و، هەنگاوێکی ئەوتۆ گرینگ بەدڵنیایەوە دەبێت کۆمەڵێك شتی نادروستیش لیك قبووڵبکرێت. ئەگەر پرسی دوو دێمۆکراتەکان بەچارەسەر نەکراوی بمێنێتەوە و ئالوگۆڕێکی سیاسی بەسەر ئێراندا بێت و بگەڕێینەوە بۆ نێوخۆی کوردستان، ڕەنگە لە کوردستانی ئازاد دا ئەو دەرەتانە بەتەواوی فیدای کۆمەڵێك دەسکەوتی تایبەتی تاکەکان بکرێ و، هەر وەك ئێستایش هەست بەو مەترسیە گەورەیە دەکرێت. ناڵێین مەیلی یەکبوونەوە دێمۆکراتەکان نیە، بەڵام بەوجۆرەی گەل و زۆرینەی تەشکیلاتی هەر دوولا دەیانهەوێت لە لای هیچکام لە رێبەری دێمۆکراتەکاندا بەدی ناکرێت کە ئەو بابەتەش هۆکاری تەشکیلاتی تایبەتی خۆی هەیە و ڕەنگە هێندێك ئەندامی پلە بەرز بەورادەیی خولیایی دەسەڵاتی خۆیانن، بەو ئەندازەیە مەیلیان بە لای چارەنووسی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەکەیاندا نەبێت و بە هۆکاری بێبنەما دژایەتی ئەو پرسە نەتەوەیە بکرێ. ئەگەر وانەبێت و زۆرینەی رەها بۆ مەبەستی خێر دەنگی لە ئاستی کومیتەی ناوەندی و دەفتەری سیاسی دووباڵی دێمۆکراتەکاندا بەرزبکاتەوە، پرۆسەکە ئەوەندەی درێژە نەدەکێشاو ڕەنگە ئێستا زەماوەندی یەکبوونەوەمان گێڕابا! هەر بۆیەش کە بابەتێکی بچووك هاتە پێشەوە بەخێرایی هەست بە هەڵچوون و لێکدەرکەوتنەوە دەکرێت و، هەر وەك سەبارەت بە "شورای دمکراسی خواهان ایران" بەچاوی خۆمان کۆمەڵێك هێرشی توندمان بینی. بەڵام با زۆر دۆستانە بڵێـم نە کۆنگرەی نەتەوەیی ئێرانی فیدراڵ و نە ئەو شورا تازەیەش خێرێکی ئەو تۆیان بۆ کورد نابێت. کەوابوو با چیتر لە سەر ئەو مەسەلە لاوەکیانە دەرفەتی بوونەوەبەیەك لە کیسنەدەین. کاتێك سەیری رووداوە مێژوویەکان دەکەین، دەبین بە شێوەی گشتی هۆکاری شکەست و تێکچوونی زۆربەی جووڵانەوە سیاسی و نیشتیمانیەکان، ناکۆکی و ململانەی نێوخۆی کورد بووە و بەدڵنیایەوە هەمووشمان ئەو ڕاستیە دەزانین و هەست بە زیانەکانیش دەکەین. بە ئومێدی هانگاوی نوێ و خێرادارین.
محەممەد سلێمانی