mohammad_suleimani.jpgلە ئێستادا سیاسەتی ئۆردۆغان و حکوومەتەکەی بەسەر چەند ڕێچکەی جیاواز و بەتەواوی دژبەیەکدا دەڕوات و لە ئانکاراوە هەر رۆژەی گوێ بیسی قسە و هەوڵی

دژبەیەك دەبین لە هەمبەر ڕیفراندۆم لە باشووری کوردستان و کێشەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستاندا. لەو چەند رۆژەی ڕابرد سەرکۆماری تورکیا بە ڕەقترین شێوەی دیپلۆماسی سەبارەت بە باشوور و پرسی سەربەخۆی کوردستان لێدوانیدا و بە ئاشکرا گوتی: نای هەوێت گوێی لە وشەی ڕیفراندۆم و دەوڵەتی کوردی بێ" و دژی دەوەستن و بۆیان قبووڵناکرێت دەوڵەتێك بەناوی کوردستان دابمەزرێت و بەهەر قیمەتێك بێت دژیایەتی دەکەن. ئەو قسانەی ئۆردۆغان بەومانایەدێت کە هەموو پەیوەندیەکان لە نێوان هەولێر و ئانکارادا دەگەنە خاڵی کۆتایی و بەرژەوەندییە ئابووری و بازرگانیەکان بەلادەنرێن. بەڵام لێدوانی "مەولود چاش ئۆغلۆ" بەتەواوی پێچەوانەی بیروبۆچوونی سەرکۆماری تورکیان و تاڕادەیەك بەدوورە لە عینادی سیاسی و لە هەلێر چاوی بە نوێنەری زۆربەی هێزە سیاسیەکانی کوردستان کەتووە و پێی ڕاگەیاندن کە لە ئێستادا لەگەڵ بڕیاری بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمدانین و نیگەرانیەکانی حکوومەتەکەی بۆ روون کردوونەتەوە. سەبارەت بە کێشەی کورد لە سووریە و هێزەکانی یەپەگەش هەر ڕۆژەی بەجۆرێك هەڵوێستی خۆیان ڕادەگەیاند و هەڕەشەی هێرش و بابەتی لەو جۆرەیان دەکرد، بەڵام لە کرداردا هیچیان بۆ نەچۆسەر و دەبینین کوردەکانی ڕۆژئاوا کە ئەزموونی حومکڕانیان لەو وڵاتەدا پێك هێناوە، زۆربەی ناوچە کوردستانییەکانیشیان خستۆتە ژێر سنووری دەسەڵاتی خۆیان و ئۆردۆغان و هەڕەشەکانی لە ئانکارا زیاتر بڕیان نەکرد. هێزی هاوپەیمانی دژ بەداعش لە ئێستادا زۆر بە فراوانی و لە نێویشیاندا ئیدارەی "ترامپ" زۆر بە ژێری یارمەتی و هاوکاری پێشکەش هێزەکوردەیەکانی ڕۆژئاوادەکات. ئەگەر سەیری رووداوەکانی پاش دروستبوون و سەرهەڵدانی داعش بکەین، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی زۆر لە سیاسەتی تورکیا لە هەمبەر شەڕ بەدژی داعش رازینەبوون و هەتا هێندێك جار گوومانی ئەوەیان لە تورکیا دەکرد کە هاوکاری تیرۆریستەکان دەکا. بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وێرای دیداری ئاست بەرزی نێوان ئێران و تورکیە بۆ لێدان و زیانگەیاندن بەکورد و، رەوتی پەیوەندییە سیاسیەکان سەرکەتوونابێت. تورکیا بەدرێژای مێژوو دژایەتی باڵادەستربوونی ئێرانی لە ئاستی ناوچەکەدا کردوە و بە دراوسێیەکی مەترسیداری خۆی زانیووە. بەڵام دەڵیی بە یەك کۆبوونەوەی هاوشێوە هەموو ئەو مەلەفانەی لەسەری ناکۆکن، بەلاوە بنرێن و بە هاوبەشی لە کورد بدەن! سیاسەتێکی لەو جۆرە نە ئیـمکانی هەیە و نەبۆشیان دەگوونجێت بەدژی کورد مێژوو دووبارە بکەنەوە. کورد و هێزە ئازا و بەجەرگەکەی تەنیا هێزێکی کاریگەرە کە توانیویەتی دژی داعش شەربکا و قۆناخەکانی ئە وئاڵۆزیەش لە بەرژەوەندی خۆیدا بگۆڕێت و پشتگیری نێونەتەوەی بۆ دۆزە ڕەواکەی بەدەست بێنێت. ئەگەر سەیر بکەین تورکیە لە ئانکارا هەڵوێستێکی بەتەواوی نەیار و دژی هەنگاوە سیاسیەکانی باشوور ڕادەگەیەنێت و لە هەوڵیریش وەزیری دەرەەی ئەو وڵاتە بەنەوحێکی نەرم و دیپلۆماسی سازگار و ئاشتەوایی قسەدەکات. مەولود چاوش ئۆغلۆ دەڵێت: هاوکاری و پەیویەندی ئابووری و بازرگانیەکانی تورکیە لە گەڵ هەڕیمدا، گرێدراوی هەنگاوی ڕیفرادۆم بۆ سەر بەخۆی کوردستان ناکرێ " و ئەو هاوکارییە بەردەوام دەبێت و ناکرێ سنوور بۆ مەبەستێکی واها بەسەر خەڵکی کوردستاندا دەبخەین. خوێنەر کە لێکدانەوەی ئەو پاراگراف و لێدوانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا دەکات، زۆر باشتر سیاسەتی بانێك و دوو هەوای ئەو وڵاتەی لە هەمبەری کورد دا بۆ دەر دەکەوێت. بەڵام لە بەرانبەردا سیاسەتی هەرێمی کوردستان پاش ڕاگەیاندنی بڕیاری ڕیفراندۆم، ئەوە دەبێت کە داوای یارمەتی و هاوکاری سەرەتا لە وڵاتە دراوسێ کان و پاشان کۆمەڵگای نێونەتەوەی دەکات کە بۆ یەك لایکردنەوەی پرسی نەتەوەی و نیشتیمانی کورد لە باشووری کوردستان یارمەتیدەر و هاوکاربن. بەواتایەکی دیکە بڵێین دروست بوونی کیانی سیاسی کورد بەو مانایە نابێت لێکدانەوەی بۆ بکرێ کە ئیدی کێشە و ئاڵۆزی دەکەوێتە نێو ئەو وڵاتانەی کوردستانیان بەسەر خۆیاندا، دابەشکردوە. ئەو ئاڵۆزییە سەرەتاکەی بۆ ئەو سەردەمە مێژوویە دەگەرێتەوە کە پرسی کورد لە لایەن تورك و فارس و عەڕەبەوە پاش داگیرکردنی خاکی کوردستان، پشتگوێ دەخرێ و بەرێگای توندوتیژیدا هەوڵی یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە گەورە و نەتەوەیانداوە. پاش ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردیش لە ئێران و تورکیە و سووریە و ئێراق دا کێشە و ئالۆزی سیاسی و سەربازی لە نێوان کورد و دەسەڵاتی ئەو چوار وڵاتەدا هەبووە. کلیلی چارەسەری ئەو پرسە نەتەوەیە، دابینکردن و سەلماندنی مافی سیاسی و نەتەوەیی گەلی کوردە لە چوارچێوەی ئەو وڵاتانەدا و دەکرێ بەدەر لە سیاسەتی توندوتیژی کێشەکان یەكلای بکرێنەوە.
محەممەد سڵیمانی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان لە مێژووی گەلی کورد دا.