mewloudi_berhem.jpgپه‌یامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزب بۆ دوکتور به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق
بۆ به‌ڕێز جه‌نابی دوکتور به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، 

 سه‌رکۆماری هه‌ڵبژێردراوی عیراق!

له‌گه‌ڵ سڵاو و رێز!

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژێرانی جه‌نابت به سه‌رۆک کۆماری نوێی عێڕاق، له‌لایه‌ن خۆم و ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری و سه‌رجه‌م تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزباییتان پێ ده‌ڵێم و ئاره‌زووم سه‌رکه‌وتنی جه‌نابتان له‌و ئه‌رکه نوێیه‌ دایه.

به‌و هیوایه که له سایه‌ی دڵسۆزی و لێهاتوویی جه‌نابته‌وه، له‌م جێگه و پێگه‌یه‌وه هه‌رچی زیاتر کار بۆ جێگیرکردنی ماف و ئاره‌زووه‌کانی گه‌لی کورد له باشووری کوردستان و یه‌کڕیزیی نێوماڵی کورد و پێگه‌ی هاوسانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌گه‌ڵ گه‌لانی تری عیراق و ناوچه بکرێ.

له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی و هیوای سه‌رکه‌وتنی دووباره.

 

مسته‌فا مه‌ولوودی

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان لە مێژووی گەلی کورد دا.