ئارشیوی ڕۆژنامەی کوردستان

وێنەگای شیمیایی سەردەشت

 وێنەگای شەهیدانی شیمیابارانی شاری سەردەشت لە ڕیکەوتی ٧ ی پووشپەری ١٣٦٦ ی هەتاوی بە دەستی رژێمی بەعسی عێراق

ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی پارتی دێموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ( ١٥ ـ ١٠ ـ ٢٠١٧ دوکان)

puk_pdk2.jpgلە ( ١٥ ـ ١٠ ـ ٢٠١٧) لە دوکان ، بارەگای هاوینە هەواری سەرۆک مام جەلال. کۆبوونەوەی هاوبەشی مەکتەبی سیاسی ( یەکێتیی ـ پارتی ) ئەنجامدراو، دۆخی عێراق‌و

ناوچەکەو کوردستان، هەڵسەنگێندرا. سەرەنجام:
یەکەم: جەخت لەسەر یەکڕیزی گەلەکەمان و هێزە سیاسییەکانی کوردستان کرایەوە، کە دەستەبەری ڕاۆەڕاندنی ئەرکە هاوبەشەکانن، لەم قۆناغەدا.


دووەم: کۆبوونەوە، سووربونی خۆی لە سەر چارەسەرکردنی تێکرای کێشەکان، بە دیالۆگێکی بێ مەرجی بەرپرسیارانەی بونیاتنەر، لە نێوان هەولیر ـ بەغدا رادەگەیەنێ.

b_525_290_16777215_00_images_BAYANNAMA-RAGAYANDRAW_puk_pdk.jpg
سێهەم: هێزە کوردستانییەکان، ئێستاش هەر ئامادەن گفتوگۆیەکی بێ مەرج کراوە و بونیاتنەر، لە سەر بنەمای بەرژەوەندی بەغداد و هەولێر و پرنسیپە دەستوورییەکان، ئەمجام بدەن.


چوارەم: کۆبوونەوە، لە بەرژەوەندی هەموو لایەکی دەزانێ، لایەنە سیاسییە سەرەکییەکانی عێراق‌و کوردستان، بەشداری دانوستاندنی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن. هەروەها لایەنە نێودەوڵەتییەکانیش چاوەدێری پرۆسەکە بکەن.


پێنجەم: لە سەر کێشەی سەربازیی و ئاسایش، لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، یان هەر شوێنێکی دیکە، هەموو چەشنە دەستتێوەردانێکی سەربازی، یان جوڵاندنی هێزو هەڕەشەو گوڕەشە، جگە لە مەترسییەکانی لە سەر پەیوەندی هەرێم و بەغداد، هەڕەشەشە لە سەر هەر جۆرە هەوڵێکی ڕاستگۆیانە، بۆ چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان. هەروەها، ڕاستەوخۆ پێشێلکردنی یاسا و ڕێسایە کە بڕیاریان لێ دراوە، هێزە چەکدارەکانی عێراق، بۆ یەکلایی کردنی کێشە سیاسییە ناوخۆییەکان، بەکار بهێندرێ.


b_525_290_16777215_00_images_BAYANNAMA-RAGAYANDRAW_puk_pdk1.jpgلە کۆتایشدا، هەردوولا، سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان دەنێرین، کە لە شەڕی تێکشکاندنی داعشدا، پێناسەی پارێزەری ئازادی جیهانیان وەرگرت و ئێستاش، سەنگەری پێشەوەی بەدیهێنانی ئامانجەکانمانن ..


پارتی دێموکراتی کوردستان                     یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان