puk_pdk2.jpgلە ( ١٥ ـ ١٠ ـ ٢٠١٧) لە دوکان ، بارەگای هاوینە هەواری سەرۆک مام جەلال. کۆبوونەوەی هاوبەشی مەکتەبی سیاسی ( یەکێتیی ـ پارتی ) ئەنجامدراو، دۆخی عێراق‌و

ناوچەکەو کوردستان، هەڵسەنگێندرا. سەرەنجام:
یەکەم: جەخت لەسەر یەکڕیزی گەلەکەمان و هێزە سیاسییەکانی کوردستان کرایەوە، کە دەستەبەری ڕاۆەڕاندنی ئەرکە هاوبەشەکانن، لەم قۆناغەدا.


دووەم: کۆبوونەوە، سووربونی خۆی لە سەر چارەسەرکردنی تێکرای کێشەکان، بە دیالۆگێکی بێ مەرجی بەرپرسیارانەی بونیاتنەر، لە نێوان هەولیر ـ بەغدا رادەگەیەنێ.

b_300_220_16777215_00_images_BAYANNAMA-RAGAYANDRAW_puk_pdk.jpg
سێهەم: هێزە کوردستانییەکان، ئێستاش هەر ئامادەن گفتوگۆیەکی بێ مەرج کراوە و بونیاتنەر، لە سەر بنەمای بەرژەوەندی بەغداد و هەولێر و پرنسیپە دەستوورییەکان، ئەمجام بدەن.


چوارەم: کۆبوونەوە، لە بەرژەوەندی هەموو لایەکی دەزانێ، لایەنە سیاسییە سەرەکییەکانی عێراق‌و کوردستان، بەشداری دانوستاندنی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن. هەروەها لایەنە نێودەوڵەتییەکانیش چاوەدێری پرۆسەکە بکەن.


پێنجەم: لە سەر کێشەی سەربازیی و ئاسایش، لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، یان هەر شوێنێکی دیکە، هەموو چەشنە دەستتێوەردانێکی سەربازی، یان جوڵاندنی هێزو هەڕەشەو گوڕەشە، جگە لە مەترسییەکانی لە سەر پەیوەندی هەرێم و بەغداد، هەڕەشەشە لە سەر هەر جۆرە هەوڵێکی ڕاستگۆیانە، بۆ چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان. هەروەها، ڕاستەوخۆ پێشێلکردنی یاسا و ڕێسایە کە بڕیاریان لێ دراوە، هێزە چەکدارەکانی عێراق، بۆ یەکلایی کردنی کێشە سیاسییە ناوخۆییەکان، بەکار بهێندرێ.


b_300_220_16777215_00_images_BAYANNAMA-RAGAYANDRAW_puk_pdk1.jpgلە کۆتایشدا، هەردوولا، سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان دەنێرین، کە لە شەڕی تێکشکاندنی داعشدا، پێناسەی پارێزەری ئازادی جیهانیان وەرگرت و ئێستاش، سەنگەری پێشەوەی بەدیهێنانی ئامانجەکانمانن ..


پارتی دێموکراتی کوردستان                     یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

 

 

 

 

 

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان لە مێژووی گەلی کورد دا.