ئارشیوی ڕۆژنامەی کوردستان

وێنەگای شیمیایی سەردەشت

 وێنەگای شەهیدانی شیمیابارانی شاری سەردەشت لە ڕیکەوتی ٧ ی پووشپەری ١٣٦٦ ی هەتاوی بە دەستی رژێمی بەعسی عێراق

پەیامی هاوخەمیی مستەفا شەڵماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی حدک بەبۆنەی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی

mstefa_shlmashi.jpgبه‌ڕێزان هاواڵانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان،
بنه‌ماڵه ی به‌ڕیزی ڕێبه‌ری مه‌زن مام جه‌لال تاڵه‌بانی،
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، تێکۆشه‌رانی یه‌کیه‌تی و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان،

 

به‌ ناوی خۆم و بنه‌ماڵه‌ مان، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید مه‌لا ئاواره‌ و هه‌مو خزمان و هاوڕێیانم سه‌ره‌خۆشیتان لێ ده‌که‌م به‌ بۆنه‌ی له‌ده‌ستدانی ڕێبه‌ری حیزبه‌که‌تان و که‌سایه‌تی هه‌ڵکه‌وتوی هه‌مو کوردستانی گه‌وره‌، ڕێبه‌ر و سه‌رکرده‌، جه‌نابی مام جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌وه‌. گومانم له‌وه‌دا نییه‌ که‌ کۆچی دوایی جه‌نابی مام جه‌لال هه‌مو کوردێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ری له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان داغدار کرد.
ده‌ور و ڕۆڵی جه‌نابی مام جه‌لال له‌ جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌که‌مان دا ئه‌وه‌نده‌ کاریگه‌ر وگه‌وره‌ بووه‌ که‌ به‌زه‌حمه‌ت بتوانین که‌لێنی پڕ بکه‌ینه‌وه‌. نه‌خشی جه‌نابیان ته‌نانه‌ت له‌ عێڕاق، ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و جێهانیش دا، له‌ لایه‌ن هه‌مو کۆڕو کۆـه‌ڵه‌ نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییه‌کانه‌وه‌ هه‌میشه‌ به‌رز نرخێنراوه‌. لێهاتویی ئه‌و له‌ کاری دیپلؤماسی و پڕاکتیکی سیاسی دا جێگای تێڕامانی سه‌رۆک و سه‌رکرده‌کانی ناوچه‌یی جیهانی بو. به‌ڕێزیان شانازی زۆر گه‌وره‌ی به‌ نسیبی گه‌له‌که‌مان کرد و هه‌ر له‌ هه ڕه‌تی لاویه‌وه‌ هه‌مو ژیانی خۆی ته‌رخان کرد بۆ بردنه‌ پێشی دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانه‌که‌مان.
هیوادارم به‌رهه‌می تێکۆشان و ڕێنوێنیه‌کانی خه‌باتی ئه‌و ڕێبه‌ره‌ مه‌زنه‌، ڕووناکی به‌رده‌م ڕێگای خه‌باتی لاوانی گه‌لی کورد بێ له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان.
ڕوحی مام جه‌لالی خۆشه‌ویست شاد و ڕێگای ته‌ژی بێ له‌ ڕێبوار

مسته‌فا شڵماشی
3-10-2017