ئارشیوی ڕۆژنامەی کوردستان

وێنەگای شیمیایی سەردەشت

 وێنەگای شەهیدانی شیمیابارانی شاری سەردەشت لە ڕیکەوتی ٧ ی پووشپەری ١٣٦٦ ی هەتاوی بە دەستی رژێمی بەعسی عێراق

داواکاریی چالاکانی مەدەنی و سیاسی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە سەرۆکی هەرێم

kebodwend_barzani.jpgسڵاوورێز بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان

ئێمە وەکوو کۆمەڵێک لە چالاکوانی مەدەنی و مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوا لە بەڕێزتان وەکوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین،

کە لە سەردانە چاوەڕانکراوەکەتاندا بۆ ئێران داوای ئازادکردن و پێداچوونەوە بەدۆخی محەممەد سدیق کەبوودوەند سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەرپرسانی تاران بکەن.

بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

محەممەد سدیق کەبوودوەند، ماوەی زیاتر لە ٩ ساڵە بەهۆی چالاکی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێراندایە و کاتی خۆی حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، ئێستا کە بەرەبەرەی تەواوبوونی حوکمەکەیەتی کە لە ڕاستیدا هەموو ئەو ١٠ ساڵەش بە ناڕەوا بەندکراوە، بەرپرسانی دەزگای دادوەری ئێران دۆسێیەکی دیکەیان بۆ کردۆتەوە و دەیانهەوێ بە تۆمەتێکی دیکە دادگایی بکەنەوە، هەر ئەوەش وایکردووە محەمەد سدیق کەبوودوەند، مان لەخواردن بگرێت و گیانیشی لەمەترسی دایە.

جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

محەممەد سدیق کەبوودوەند هەموو چالاکییەکانی ڕۆژنامەوانی و مەدەنی و مافی مرۆڤی بوونە و لە دەرەوەی سیاسەت باسی لە گرفت و داخوازییە مەدەنییەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، سەرەتا لەرۆژنامەی (پەیامی مردم)،و دواتر دوای داخرانی ئەو ڕۆژنامەیە لە ڕێگەی ماڵپەری (رنج مردم، روزگار مردم، روز کرد و روزنامەنگار کرد) باسی لە داخوازییە مەدەنییەکانی خەڵکی کوردستان دەکرد، دوای ئەوەش کەبوودوەند لە شاری تاران لەساڵی ٢٠٠٩ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند و هەر ئەوەش وایکرد تاکوو ئێستا لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بمێنێتەوە.

بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

وەکوو چالاکوانانی مەدەنی و مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوامان لە جەنابتان ئەوەیە کە لە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەتاندا بۆ تارانی پایتەختی ئێران داوای پێداچوونەوە بەدۆخی باوکی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان و لەئەنجامدا ئازاد کردنی کەبوودوەند بکەیت.

سوپاس و رێز ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی و مافی مرۆڤ و رۆژنامەنووسی رۆژهەڵاتی کوردستان

کەمپەینی تا ڕزگاری کەبوودوەند/تا رهایی کبودوند