وه‌ک قوتابی له گه‌ڵ مامۆستا ته‌ها عه‌تیقی ئاشنا بووم. مامۆستا بۆ ڕوخانی ڕژێمی شا زۆری هه‌وڵ ده‌دا و قوتابیانی هان ده‌دا. هه‌میشه پستیوانی له خۆنیشاندان و مانگرتنی قوتابیه‌کان ده‌کرد. له وتاردانی سیاسی به دژی ڕژێم و گه‌یشتن به ئاوات و ئامانجی گه‌لی کورد زۆر چالاک بوو. مامۆستا کورد په‌روه‌رێکی لێهاتوو و زیره‌ک بوو.
هه‌ستی کوردایه‌تی و مرۆڤایه‌تی گه‌لێک به‌رز بوو.ده‌رسی ئه‌ده‌بیاتی فارسی به ئێمه‌ی قوتابیان ده‌گوت. به‌ڕێزیان زۆر شێرانه و بوێرانه و کوردانه و مه‌ردانه قۆڵی کوردایه‌تی هه‌ڵماڵی و ده‌ستی به وانه گوتنه‌وه‌ی زمانی کوردی کرد. کتێبی کوردی ده‌هێنا و وانه‌ی کوردی پێده‌گوتین. له ناو پۆلیشدا هه‌ر به زمانی کوردی ده‌ئاخاوت. هه‌روه‌ها ئێمه‌شی فێری کورد و کوردایه‌تی ده‌کرد و هه‌ستی ئێمه‌ی بۆ خۆشه‌ویستی کورد و کوردستان زیاتر ده‌کرد. سه‌رنجی قوتابیانی بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشا. ئه‌و ڕیز و خۆشه‌ویستی خۆی له ناو دڵ و ده‌روونی قوتابیه‌کاندا کرد بۆوه.
له ناو پۆله‌که‌ماندا قوتابیه‌کی فارسی زمان هه‌بوو. ئه‌و قوتابیه زمانی کوردی نه‌ده‌زانی. ئه‌و به مامۆستا ته‌های گوت: من له زمانی کوردی تێناگه‌م و به زمانی فارسیش وانه‌کانمان بۆ شه‌رح ده. مامۆستا بویرانه و کوردانه وڵامی دایه‌وه: من ناتوانم ماف و ویست و خواستی قوتتابیانی کورد زمان بۆ یه‌ک نه‌فه‌ر قوتابی فارسی زمان پێشێل که‌م .
من پێم وایه ئێمه‌ی کورد چۆن فێری زمانی فارسی بووین، تۆش ده‌بێ فێری زمان کوردی بی، هه‌تا باش تێبگه‌ی.
به بیستنی هه‌واڵی ناخۆش
چرای ده‌رونم بوو به خامۆش
کوچی کرد مامۆستا ته‌ها
قوتابیانی جێ هێشت به ته‌نیا
غه‌مگین و په‌ڕێشان بووم
دڵ ته‌نگ و نیگه‌ران بووم
له بیرمه له قوتابخانه
قۆڵت هه‌ڵماڵی کوردانه
بوێرانه و شێرانه
به بێ باکی و پاکانه
له جیاتی زمانی فارسی
فێرت کردین زمانی کوردی
ده‌تهێنا په‌ڕتوکی کوردی
بۆ وانه گوتنه‌وه‌ی کوردی
جێی شانازی قوتابیان بووی
خۆشه‌ویستی هه‌موومان بووی
مامۆستای زانا‌و تێکۆشه‌ری کورد
چالاک و به ده‌ست و برد
کورد بووی و کوردپه‌روه‌ر
بۆ قوتابیانت بووی به ڕێبه‌ر
خه‌باتگێر و تێکۆشه‌ر بووی
پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بووی
وێژه‌ری ڕادیوی کورستان بووی
نمونه‌ی ڕاستگۆی و ڕه‌وان بووی
بۆ کورد دڵسۆز و به وه‌فا
گۆڕ غه‌ریب بووی له ئۆروپا
عوسمان که‌وکه‌بی‌شاد قوتابی ئه‌مه‌گناسی تۆ
له دڵی ده‌رناچیت غه‌می مه‌رگی تۆ
سه‌ر خۆشی خۆم له خێزان و منداڵ و که‌س وکار و ها‌وسه‌نگه‌ر و هاوڕێیانی مامۆستا عه‌تا ده‌که‌م و خۆم به به‌شداری غه‌م و په‌ژاره‌یان ده‌زانم.
وێڕای ڕێز و سڵاو
عوسمان که‌وکه‌بی‌شاد
شاری هامار وڵاتی نۆ‌رویژ
08.02.2010 زایینی