
رۆژی 22/1/2010 وتارێکم به‌ناوی {به‌عسیه‌کان ده‌بوایه وه‌کو نازی و فاشی قه‌ده‌غه بکرابان} بڵاوکرده‌وه. باسی ئه‌وه‌م کرد که حزبی به‌عس وه‌کو حزبی نازی و فاشی هه‌قه ڕێگای پێنه‌درێت کاربکات و بێته‌وه گۆڕه‌پانی عێراق، که‌چی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن
له بڕیاره‌که‌ی پاشگه‌ز بۆوه‌و بڕیاره‌که‌ی خۆی کشانده‌وه و مافی دا به به‌عسیه‌کان خۆیان هه‌ڵبژێرن و کاندیت بکه‌ن واته بڕیاڕدرا ئه‌و به‌عسیانه و هاودۆستی به‌عسیه‌کان خۆیان هه‌ڵبژێرن بۆ په‌ڕله‌مانی عێراق . ئه‌وانه هه‌نده‌کیان به ئاشکرا پشتگیری و لایه‌نگیری خۆیان بۆ حزبی به‌عسی وه‌ل بوو نیشان ده‌ده‌ن و جارجاره‌ش زۆر بێشه‌رمانه ڕاده‌گه‌ینن که ئه‌و کۆکوژیه‌ی تێرۆڕیستان [المقاومه] یه. ئه‌وانه خه‌ون به گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕژێمی پێشوو ده‌بینن و ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی جه‌لال تاڵه‌بانی ـ نوری مالکی ده‌گرن و داوا ده‌که‌ن ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێته‌وه ده‌ستی خۆیان.

به ئاشکراش په‌یوه‌ندی یان له‌گه‌ڵ گروپه‌کانی تێرۆریستی به‌ناو ئیسلامی هه‌یه. به‌راستی بۆ گه‌لانی عێراق هاتنه‌وه‌ی به‌عسیه‌کان واته بێڕێزی کردن به‌رامبه‌ر شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفاڵ و بارزانی یه‌کان و ئه‌هوار و دوجه‌یل و...هتد و شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی عێراق . به‌عسی یه‌کان له‌کاتی ده‌سه‌ڵاتدا شانازیان به کرده‌وه و ڕه‌وشتی فاشیانه‌یان ده‌کرد و به ته‌نیا ده‌ستیان به‌سه‌ر عێراقدا گرت بوو ڕێگایان نه‌ده‌دا هیچ حزبێک به ئاشکرا کاربکات و مافی دیموکراسیان قه‌ده‌غه‌کردبوو. ئه‌مڕۆ یادێکی خوێناوی یه له مێژووی عێراقدا . ڕۆژی هه‌شتی شوباتی 1963 به‌عسیه‌کان کۆدێتای خوێناوی یان له دژی رژێمی عه‌بدولکه‌ریم قاسم کرد و ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست . ئه‌و ڕۆژه له مێژووی عێراق به رۆژی ڕه‌ش داده‌نرێت و به ڕۆژی شه‌هیدانی شیوعی شه‌هید [سه‌لام عادل] و شه‌هید [جه‌مال حه‌یده‌ری] و هاوڕێ کانی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه هه‌تا روخاندنی ڕژێم عێراق ئارامی به‌خوه نه‌دیووه و کوردستانیش بووه دۆزه‌خ بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی. ئه‌و به‌عسیانه ده‌یانه‌وێت له رێگای جۆراوجۆر بێنه‌وه سه‌ر کار، هه‌ندێکیان ده‌ستیان به‌خوێنی خه‌ڵکی سڤیل سووره. ئه‌وانه ده‌بێت له دادگایه‌کی بێلایه‌ن دادگایی بکرێن و هه‌قی خۆیان وه‌ربگرن نه‌ک ببنه‌وه نوێنه‌ری خه‌ڵکی به‌عسی. به‌عسی یه‌کان هه‌ر هه‌موویان یه‌کن له‌دژی مافی کورد و دیموکراسین . له خوارووی عێراق و به‌غدا خۆپشاندان ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه مافی هه‌ڵبژاردنیان نه‌بێت . له کوردستان به گشتی و له گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه به تایبه‌تی پێویسته خه‌ڵکی بێته سه‌رشه‌قام و دژی هاتنه‌وه‌ی به‌عسیه‌کان خۆپیشاندن بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی عێراق هه‌موو پێکه‌وه بڵێن نا بۆ هاتنه‌وه‌ی حزبی به‌عس .
فه‌هد گرده‌وانی 8/2/2010 ستۆکهۆڵم